/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجیرەی عدنان ابراهیمی گومڕا ١- كێشه‌ی عه‌دنان ئیبراهیم له‌گه‌ڵ بوخاری
: 785
2018-04-06
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕاكێشه‌ی (١)
كێشه‌ی عه‌دنان ئیبراهیم له‌گه‌ڵ بوخاری
له كتێبی (مشكلتي مع البخاري) كه له بنچینه‌دا وتارێكه له به‌رواری 25-5-2012 پێشكه‌شی كردووه، عه‌دنان ئیبراهیم باسی كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ پێشه‌وا بوخاری ده‌كات سه‌ره‌تا وه‌كو ده‌ستپێك و ڕێخۆشكردن ده‌ڵێت بوخاری مه‌عسوم نییه و ڕه‌خنه‌گرتن له‌و زانایه تاوان نیه ،دوای ئه‌وه به درێژی باس له نادروستی ئه‌و وته‌یه ده‌كات كه ئوممه‌تی ئیسلام ڕێكه‌وتبێتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (صحیح البخاري) راستترین كتێب بێت دوای قورئان ، چونكه ئوممه‌ت وه‌كو ئه‌و ده‌ڵیت ته‌نها ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت نییه به‌ڵكو برا شیعه‌كان و برا موعته‌زیله‌كان و برا (إباضیة) كانیش ئوممه‌تی ئیسلامن و(موحد) ن و ئه‌و كتێبه‌شیان به صحیح نازانیوه ، ئیتر بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه بكات كه هه‌ندێ له‌وانه‌ی ئه‌و به برای خۆی داناون نه‌ك بوخاری به‌ڵكو هاوه‌ڵانیش به كافر ده‌زانن..ئینجا ده‌چێته سه‌ر ناوهێنانی هه‌ندێ له‌وانه‌ی كتێبیان له ڕه‌خنه‌گرتنی فه‌رمووده‌كانی بوخاریدا نووسیوه‌و ئه‌وانه‌شیان كه زۆر ناوداریش نه‌بن ئه‌و به الإمام العظیم و الإمام المرعب ونازناوی گه‌وره گه‌وره باسیان ده‌كات ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌بوخاری گرتووه ! بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه بكات كه ئه‌وان ته‌نها له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی كه‌م ره‌خنه‌یان گرتووه‌و هاوكات بوخاریان به گه‌وره‌ترین پێشه‌وای فه‌رمووده ته‌ماشا كردووه نه‌ك هه‌ڵوێستیان له بوخاری وه‌كو هه‌ڵوێستی عدنان ابراهیم بێت! به شێوه‌یه‌كی چه‌واشه‌كاریانه و تێكه‌ڵكردنی ڕاستیه‌كان و فه‌رامۆشكردنی جیاوازی هه‌ڵوێسته‌كان له نێوان خۆی و ئه‌واندا ..پاشان دێته‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێ له زانا هاوچه‌رخه‌كان و باسی ڕه‌خنه‌كانی محمد زاهد الكوثري ده‌كات كه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه له گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی خۆیدا نه‌گونجاوه چونكه خۆی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی ناكۆك بووه له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا ، به‌هه‌مان شێوه باسی ڕه‌خنه‌كانی احمد الغماري ده‌كات كه ئه‌ویش هه‌ر له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی كه‌م ڕه‌خنه‌ی بووه ...ئینجا ئاماژه بۆ ڕه‌خنه‌گرتنی شێخ ئه‌لبانی ده‌كات له صه‌حیحی بوخاری له كاتێكدا ئه‌لبانی ڕه‌خنه‌ی زانستی بووه له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی زۆر كه‌م له حه‌وت فه‌رمووده به‌ده‌ر نییه و تضعیف ی كردووه نه‌ك بڵێ هه‌ڵبه‌ستراوه و (موضوع)ه ، ئه‌مه و مه‌گه‌ر خوا بزانێ ڕه‌خنه‌گرتنی ئه‌لبانی و هه‌موو زانایانی پێش ئه‌لبانیش له فه‌رمووده‌كانی صه‌حیحی بوخاری چه‌ند جیاوازن له ڕه‌خنه‌كانی عه‌دنان ئیبراهیم !
له كۆتایی خوتنه‌كه‌یدا له دژی بوخاری ( كه باوه‌ڕ ناكه‌م پێش عدنان إبراهیم هیچ وتاربێژێك له مێژوودا باسی وتاره‌كه‌ی بریتی بووبێت له دژایه‌تی و ناشیرینكردنی بوخاری !) چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له بوخاری ئه‌هێنێته‌وه كه ئه‌سڵیان نییه و درۆیه وهه‌ڵبه‌ستراوه به بۆچوونی خۆی وئه‌وانه‌ی پشتی پێ به‌ستوون ، له‌وانه: فه‌رمووده‌ی جادووكردن له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ، فه‌رمووده‌ی درێژی باڵای ئاده‌م علیه السلام ، بۆگه‌ن كردنی گۆشت و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی تر..
شایانی باسه عدنان إبراهیم له باسكردنی بوخاریدا ڕه‌چاوی ئه‌ده‌ب و ڕێزگرتنی ئه‌و زانا گه‌وره‌یه ناكات هه‌رگیز به‌لای ئه‌ودا ناچێت مه‌زنی وپێشه‌وایه‌تی بوخاری جێگای یه‌كده‌نگی هه‌زاران زانای گه‌وره‌ی ئوممه‌تی ئیسلام بووه‌و ، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان لێگرتووه ده‌توانی له‌سه‌ر په‌نجه‌كانی ده‌ست بیانژمێرێت .. ئه‌وه‌ی پێی ده‌كرێت له ناشیرینكردن و وروژاندنی گومان (كه به ڕای من سه‌ركه‌وتوونه‌بووه له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ ناشیرینكردنی بوخاری) ئه‌نجامی ئه‌دات..به‌ڵام له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه جاروبار كه ناوی بوخاری ده‌هێنێ ده‌ڵیت رضوان الله علیه! ئه‌وه‌ش له ڕاستیدا سه‌یر نییه به لای كه‌سێكه‌وه عدنان ابراهیم بناسێت چونكه بۆعائیشه وهاوه‌ڵانیش ڕه‌زای خوای لێبێت هه‌مان سیاسه‌ت ڕه‌چاو ده‌كات و له گه‌رمه‌ی تۆمه‌تباركردن و ناشیرینكردنیاندا ده‌ڵیت ڕه‌زای خوایان لێبێت!
ئه‌مه پوخته‌ی كتێبی ناوبراو بوو له دژی سه‌رگه‌وره‌ی پێشه‌وایانی فه‌رمووده له ئیسلامدا پێشه‌وا بوخاری..له نووسینی داهاتوومدا هه‌وڵ ئه‌ده‌م هه‌ندێ سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌و وتاره دوابڕاوه تۆمار بكه‌م.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-9-13 سلێمانی
2023-11-15
2022-06-27
2024-04-15
2018-05-08
2018-05-20
2024-02-05