العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٢١- السید أحمد خان
: 309
2018-04-05

به‌سه‌ر گه‌وره‌و داهێنه‌ری بیرۆكه‌ی قورئانییه‌كان(نكۆڵیكه‌ران له‌ سوننه‌ت) ده‌ژمێردێت له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌می زاینی،له‌ هیندستان له‌ شاری دلهی له‌ساڵی 1817ز له‌ دایكبووه‌ ، هه‌ندێ له‌ نووسه‌ران به‌ چاكسازێكی گه‌وره‌ ده‌یناسێنن، له‌ خێزانێكدا په‌روه‌رده‌ بوو كه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی تۆكمه‌یان له‌ گه‌ڵ مه‌گۆله‌كان هه‌بوو كه‌ حوكمی هیندیستانیان ده‌كرد پێش داگریكردنی له‌ لایه‌ن بریتانیه‌كانه‌وه‌. بانگه‌شه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی بیروهزری ئیسلامی ده‌كرد ، هاوكات خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك بیروبۆچوونی تایبه‌ت بوو به‌ خۆی به‌ پێچه‌وانه‌ی زانایانی ئیسلام هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ته‌كفیر كرا له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ زانایانه‌وه‌.. له‌ بۆچوونه‌ نامۆكانی: پێی وابوو قورئان به‌واتاكانی دابه‌زیوه‌ته‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نه‌ك به‌ وشه‌وته‌عبیره‌كانی! هه‌روه‌ها پێی وابوو به‌ پێی ئایه‌ته‌كان جائیز نییه‌ كه‌س له‌ یه‌ك ژن زیاتر بهێنێ ، باوه‌ڕیشی به‌ بوونی جن نه‌بوو. پاش مانه‌وه‌ی زیاتر له‌ ساڵێك له‌ له‌نده‌ن گه‌ڕایه‌وه‌ هیندیستان و زانكۆی (علیكره‌) ی دامه‌زراندن و مامۆستایانی ڕۆژئاویی بۆ بانگهێشت كرد به‌و هیوایه‌ی ڕۆشنبیری ڕۆژئاوا بگوێزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وێ. یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی ئه‌حمه‌د ئه‌مین له‌ كتێبی (زعماء الإصلاح)دا باسیكردوون.