العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٣٧- معجم المناهي اللفظية
: 406
2018-04-10
كتێبێكه‌ باسى زۆر له‌ وشه‌و ده‌ربڕينى باو ده‌كات كه‌ خه‌ڵكى له‌ ژيانى ڕۆژانه‌ياندا به‌ كارى ئه‌هێنن و سه‌رپێچى و نادرووستى شه‌رعى تێدايه‌، يان ئه‌و وشه‌و بڕگه‌و ده‌ربڕينه‌ خۆى له‌ خۆيدا له‌ ڕووى شه‌رعه‌وه‌ نا درووسته‌ ، يان به‌ هۆى واتايه‌كى ناڕاسته‌وخۆ كه‌ ده‌يگرێته‌وه‌. بابه‌تى كتێبه‌كه‌ به‌ شێوه‌ى فه‌رهه‌نگێك ڕێكخراوه‌ به‌ پێى پيته‌كانى زمانى عه‌ره‌بى و جۆرێك له‌ داهێنانى تێدايه‌، بۆ نموونه‌ له‌ پيتى ئه‌ليف له‌ وشه‌ى مه‌زنى (الله) باس له‌ نادرووستى يادكردنى خواى گه‌وره‌ ده‌كات ته‌نها به‌ وشه‌ى (الله) و به‌ڵگه‌گانى ئه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ به‌ جائيز ده‌زانن باس ده‌كات و به‌رپه‌رچيان ده‌داته‌وه‌. يان له‌ پيتى ط باسى ناونانى (طه) ده‌كات و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ ناوێك نييه‌ له‌ ناوه‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و ئيتر به‌و شێوه‌. دانه‌رى كتێبه‌كه‌ شێخ (بكر أبو زيد) ه‌، ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت، يه‌كێك بووه‌ له‌ ده‌سته‌ى گه‌وره‌ زانايانى سعوديه‌ و،زۆر ئه‌رك و پله‌و پايه‌ى زانستى ترى هه‌بووه‌ ، خاوه‌ن نووسينێكى زۆره‌ و، به‌ گشتى كتێبه‌كانى به‌ سوودن و، زانايان و فێرخوازانى زانستيش كه‌ڵكيان لێ وه‌رده‌گرن. له‌ ساڵى 1365 ك له‌ دايكبووه‌و، له‌ سالى 2008 ز له‌ شارى رياض وه‌فاتى كردووه‌. زياتر له‌ سه‌د كتێبى هه‌يه‌ له‌ بواره‌كانى فيقهو فه‌رمووده‌و بواره‌ گشتييه‌كاندا، له‌وانه‌:حراسة الفضيلة، درء الفتنة عن أهل السنة، أدب الهاتف، تصنيف الناس بين الظن واليقين، المجموعة العلمية (التعالم-حلية طالب العلم-آداب طالب الحديث-الرقابة-تغريب الألقاب)، بدع القراء القديمة والمعاصرة. له‌ كۆتايى كتێبه‌كه‌وه‌ پاشكۆيه‌كى جێگير كردووه‌، تێيدا باسى 1500 وشه‌ى كردووه‌ و له‌ ڕووى شه‌رعييه‌وه‌ تيبينى له‌سه‌ر يان نوويوه‌. كتێبه‌كه‌ زۆر به‌ سووده‌ و نه‌ك هه‌ر موسوڵمانان و فێرخوازانى زانست پێويستيان پێيه‌تى ، به‌لكو زانايان و شاره‌زايانيش پيويستيان پێيه‌تى ، چونكه‌ زۆر به‌ وردى وبه‌ به‌ڵگه‌ى به‌ هێزه‌وه‌ باس له‌و بواره‌ ده‌كات كه‌ كتێبه‌كه‌ى تێيدا نوووسيووه‌. ئه‌م كتيبه‌و زۆربه‌ى كتێبه‌كانى شيخ له‌ ئێنته‌رنيت هه‌يه‌ بۆ كه‌سێك بيه‌وێت بيخوێنيته‌وه‌. شايانى باسه‌ كتێبه‌كه‌ هه‌ندێ تێبينى زانستى له‌سه‌ره‌ كه‌ زۆربه‌ى هه‌ڵه‌ى ئاساييه‌ و ڕواڵه‌تييه‌ له‌سه‌رى تۆماركراون، به‌ڵام له‌ كاتى خويندنه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ ئه‌وانه‌ش بزانرێت باشتره‌. هه‌روه‌ها (سليمان الخراشي) كتێبێكى نووسيوه‌ به‌ ناونيشانى (المستدرك على معجم المناهي اللفظية) و تێيدا ئه‌و وشانه‌ى له‌ (بكر أبو زيد ) ڕ‌ه‌تبووه‌ له‌ كتێبه‌كه‌يدا جێگيرى كردووه‌. - كتێبه‌كه‌ چاپێكى باشى هه‌يه‌ (دار العاصمة ) له‌ سعودية كردوويه‌تى. الانحرافات العقدية والعلمية في القرنين الثالث والرابع عشر كتێبه‌كه‌ ماسته‌رنامه‌يه‌ له‌ بنچينه‌دا،پێشكه‌ش كراوه‌ به‌ زانكۆى ام القرى و به‌ پله‌ى نياب په‌سه‌ند كراوه‌، له‌ نووسينى (علي بن بخيت الزهراني) يه‌، كراوه‌ته‌ كتيب و له‌ لايه‌ن (دار الرسالة) له‌ سعودية و خانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ترچاپكراوه‌، باسى سه‌ره‌كى كتێبه‌كه‌ تايبه‌ته‌ به‌و لادان و سه‌رپێچييانه‌ى خه‌ڵكى له‌ درێژايى دوو سه‌ده‌ى ڕابورودا له‌ بوارى عه‌قيده‌و بيرو باوه‌ر تووشى بوونه‌، هه‌وڵى داوه‌ به‌ وردى ديارييان بكات. پرسه‌كانى ئه‌و كتێبه‌ كه‌ له‌ دوو به‌رگدايه‌، ئه‌گه‌ر چى باس له‌ قۆناغێكى مێژوويى رابوردوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌ ولادانه‌ تاكو ئێستاش له‌ نيو موسوڵماناندا بوونيان هه‌يه‌، بۆيه‌ كتێبه‌كه‌ زۆر گرنگه‌ و كه‌لێنيكى له‌ بوارى بيروباوه‌ردا بۆ موسوڵمانان پڕكردووه‌ته‌وه‌.   توێژه‌ر له‌و توێژينه‌وه‌دا به‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌ره‌نجامێك گه‌يشتووه‌ ، له‌وانه‌: 1- لادان له‌ بواره‌ى عه‌قيده‌و زانستدا له‌ سه‌رده‌مێكى كۆنه‌وه‌ له‌ نێو ئوممه‌تدا سه‌رى هه‌ڵداوه‌ به‌ڵام له‌و دوو سه‌ده‌ى توێژينه‌وه‌كه‌ به‌ تايبه‌ت باسيان ده‌كات زياتر ده‌ركه‌وتووه‌. 2- ئوممه‌تى ئيسلام به‌ هێز بوو تا ئه‌و كاته‌ى ده‌ستى به‌ دين و عه‌قيده‌ى خۆيه‌وه‌ گرتبوو، كه‌ ده‌ستبه‌ردارى ئه‌وه‌ش بوو تووشى لاوازى بوو. 3- قه‌تيس كردنى ئيسلام له‌ چوار چيوه‌ى ته‌نها عيباته‌دا خراپترين كاريگرى له‌ سه‌ر موسوڵمانان بووه‌. 4- فيكره‌ ناكۆكه‌كان له‌ گه‌ل مه‌نهه‌جى ئه‌هلى سوننه‌ وه‌كو فيكرى ئيرجائي زيانى زۆر بووه‌ له‌ تێكدانى هه‌ندي پرسى هه‌ستيارى بيروباوه‌ڕ، بۆيه‌ سه‌له‌ف زۆر سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هزره‌يان كردووه‌. 5- ئوممه‌ت كاتێك لاواز بوو له‌ بيروباوه‌رى(الولاء و البراء) بوو به‌ پاشكۆى هێزه‌كانى تر و به‌ر لێشاوى فيكرى نامۆى جۆراوجۆر كه‌وت. 6- عه‌قيده‌ى ئيسلام له‌و دوو سه‌ده‌يه‌ له‌ لاى خه‌ڵكى نامۆ بوو و بانگه‌وازى شێخ (محمد عبد الوهاب) ڕۆڵى باشى هه‌بوو له‌ دووباره‌ ناساندنى عه‌قيده‌ى ڕاستى هه‌ڵقوڵاو له‌ كيتاب و سوونه‌ت به‌ موسوڵمانان. 7- دين له‌و دوو سه‌ده‌يه‌ بريتى بوو له‌ بيدعه‌و ئه‌فسانه‌ و سه‌ردانى مه‌زارگه‌ى مردووه‌كان و هاوارپێكردنيان. 8- تاقمه‌گومڕاكان له‌و دوو سه‌ده‌ ڕۆڵى گه‌وره‌يان بوو له‌ تێكدانى بيروباوه‌رى ئيسلام و ده‌ستيان له‌ گه‌ل داگيركه‌ران تيكه‌ڵ كردبوو. 9- بوارى زانستى له‌و دوو سه‌ده‌يه‌ زۆر لاواز بوو ، ديارترين نيشانه‌كانيشى له‌ خراپى مه‌ناهيجى فێركردن و بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌مارگيرى مه‌زهه‌بى و داخستنى ده‌رگاى ئيجتيهاد دا خۆى ده‌بينييه‌وه‌. 10- هه‌لوێستى زانايان له‌و دوو سه‌ده‌يه‌ وه‌كو پيويست نه‌بووه‌ بۆ به‌رانگارى ئه‌و لادانانه‌ى سه‌رى هه‌ڵدابوو. 11- له‌ ڕاستيدا لادان له‌ بواره‌كانى بيروباوه‌ر هۆكارى لاوازى موسوڵمانان بوو له‌ بواره‌كانى سياسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ڕه‌وشتى و بواره‌كانى تر. 12- ڕۆيشتن و به‌ جێهێشتنى ئيستيعمار بۆ خاكى موسوڵمانان ته‌نها به‌ رواڵه‌ت بوو. 13- سه‌ره‌ڕاى گه‌وره‌يى ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ى كه‌ بۆ بانگه‌وازى ئيسلام درووست ده‌كرين، به‌ڵام ئاماژه‌و نيشانه‌ى دڵخۆشكه‌ر زۆره‌ كه‌ سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و بانگه‌وازه‌ ده‌بێت. كتێبه‌كه‌ - به‌ هۆى گرنگى باسه‌كانى - زۆر چاپ ده‌كرێت و زوويش له‌ كتيبخانه‌كاندا ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ لينكى كتێبه‌كه‌يه‌ له‌ ئێنته‌رنيت: القول المبين في أخطاء المصلين ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسينى شێخ (مشهور بن حسن آل سلمان)ه‌، له‌ ساڵى 1967ز له‌ دايكبووه‌، قوتابى شێخ (محمد ناصرالدين الألباني) بووه‌ و خاوه‌ن نووسين و ته‌حقيقاتى زۆره‌، به‌رهه‌مه‌كانى به‌ سوودن و گه‌ڕانه‌وه‌ى تێدا بۆ قورئان و سوننه‌ت به‌ روونى تێبينى ده‌كرێت.   كتێبى القول المبين هه‌مووى باس له‌ هه‌ڵه‌ى نوێژخوێنان ده‌كات كه‌ له‌ كاتى نوێژه‌كانياندا ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن و له‌ گه‌ڵيدا ڕاهاتوون، چى له‌ گوفتار و كرداره‌كان و، هه‌روه‌ها باس له‌ زۆر سوننه‌ت ده‌كات كه‌ نوێژخوێنان فه‌رامۆشيان كردووه‌،كتێبه‌كه‌ به‌ شيوه‌يه‌كى زانستى هه‌ڵه‌ى نوێژخوێنان له‌ نوێژه‌كانياندا شيده‌كاته‌وه‌، بۆ نموونه‌: - له‌ به‌شى يه‌كه‌م باس له‌ مه‌سه‌له‌ى پۆشاك و داپۆشينى عه‌وره‌ت ده‌كات، ئه‌وه‌ش زۆر مه‌سه‌له‌ى شه‌رعى لێ ده‌بێته‌وه‌. - له‌ به‌شى دووه‌مى كتێبه‌كه‌ باس له‌ هه‌ڵه‌ى نوێژخوێنان ده‌كات له‌ جێگاى نوێژه‌كانياندا، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ هه‌مان شيوه‌ زۆر باسى شه‌رعى گرنگى له‌ خۆ گرتووه‌. - له‌به‌شى سێيه‌مدا باسى هه‌ڵه‌كانيان ده‌كات له‌ شيوازى نوێژكرندا. - له‌ به‌شى چواره‌م و دواى ئه‌وه‌ ئيتر هه‌موى ته‌رخان كردووه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵانه‌ى له‌ بانگدان و قامه‌ت و نوێژدا له‌ ته‌كبيره‌ى ئيحرامه‌وه‌ تاكو سه‌لامدانه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت و هه‌موويشى به‌ به‌ڵگه‌ى شه‌رعى ڕاست و درووست ڕوون ده‌كاته‌وه‌. هه‌موو كه‌سێك ئه‌و كتێبه‌ بخوێنێته‌وه‌ سوودى لێ ده‌بينێت، تاكو كتێبێكى له‌و شێوه‌ش نه‌خوێنيته‌وه‌ نازانيت نوێژه‌كه‌ت تا چه‌ند وه‌كو نوێژى پێغه‌مبه‌ره‌ صلى الله عليه وسلم. پێم باشه‌ كتێبخانه‌ى هه‌موو موسوڵمانێك نوسخه‌يه‌كى له‌و كتێبه‌ى تێدا هه‌بێت.