/نیشانەی تاقمەکان/
1- ئەشاعیرە
: 348
2022-06-27
#نیشانەی_تاقمەكان:
1- ئەشاعیرە
هەموو فیرقەو تاقمە لادەرەكان لە مەنهەجی ئەهلی سوننەت و جەماعەت، بنچینەو بنەمای خۆیان هەیە كە باوەڕیان پێی بووە و پێی دەناسرێنەوە و ئەو بنچینانەش ئەندازەی لادانیان لە عەقیدەی قورئان و سوننەت دیاری دەكات.
بۆیە هەركێ بنەما و بنچینەكانی تاقمێكی تێدا بوو ئەوە لەوانە یان بەو ئەندازەی موافەقەی بیروباوەڕە جیاوازەكانی كردوون لەو تاقمەیە، بۆ نموونە عەقیدەی ئەشاعیرە و مةنهةجيان شێخ فلاح إسماعيل مندكار دەڵێت لە سەر سێ بنەمای سەرەكی بونیات نراوە:
یەكەم/ تقدیم العقل علی النقل: واتە پێشخستنی عەقڵ و تێگەیشتنی كەسێتی لەسەر ڕواڵەتی دەقەكان بە شێوەیەكی ڕەها. ئەم بنەمایە سەرانی ئەشاعیرەی لەسەرە، بۆ نموونە دەقێكی فەرموودە بەدەر لەسەنەدەكەی دەخرێتەبەر تیشك و تێڕوانینی عەقڵ، قبوڵی كرد وەردەگیرێت، قبوڵی نەكرد ڕەتدەكرێتەوە.
ئەگەر ئەو دەقەش ئایەت بوو و عەقڵ قبوڵی نەكرد! لەبەر ئەوەی ئایەت مەجالی تێدا نییە ڕەتبكرێتەوە، ئەوا لەو حاڵەتەدا پێویستە تەئویل بكرێت و زاهیری واتاكەی دوور بخرێتەوە، هەر بۆیە ئەشاعیرە لە زۆرێك لە ئەسمائوسیفاتی الله تعالی دا پەنا بۆ تەئویل دەبەن و زاهیری واتای ئایەتەكە تەواو دوور دەخەنەوە و واتای تری بە گونجاوتر دەبینن.
دووەم/ هەموو ئەوەی كە پێی دەوترێت نەقل، واتە دەقەكانی كیتاب و سوننەت، بەلای ئەشاعیرەكانەوە دەبێت بە دوو بەشەوە:
* بەشێكی متواترە، ئەوە وەردەگیرێت و لە مەسەلەی عەقیدەدا ئیشی پێ دەكرێت و هیچ كێشەیەكیان نییە.
* بەشێكیشی ئاحادە! ئەگەر لە بوخاریشدا بێت ڕەتیدەكەنەوە و دەڵێن ئەوە فەرموودەی ئاحادە لە غەیری عەقیدەدا كاری پی دەكرێت، بەڵأم لە باسەكانی عەقیدەدا نەخێر، كاری پێ ناكرێت.
سێیەم/ پێویستە هەموو ئەوەی پێی دەوترێت نەقل كە بریتییە لە كیتاب و سوننەت بە (متواتر )یشەوە، ئەگەر پێویستی كرد، تەئویل بكرێن بۆ ئەوەی لەگەڵ عەقلدا یەكبگرنەوە، عەقڵ (واتە تێگەیشتنی خۆیان بۆ دەقەكان) لە لای ئەشاعیرە پلەو پایەیەكی زۆر باڵای هەیە بە شێویەك كە دەقەكان دەكەونە ژێر هەژموونی عەقڵەوە و زۆر بە ئاسانی واتای ڕواڵەتی ئایەتەكان بۆ واتای تر دەگۆڕێت.
تێبینی:
1_ ئەشاعیرە لە ناو خۆیاندا لە كۆن و تازەدا یەك چین و بۆچوون نین، بەڵكو لەو سەرەوە لە عەقیدەی سوننەو جەماعەتەوە دوور دەكەونەوە تاكو خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ جەهمیە و موعتەزیلە زۆرتر دەبێتەوە، لەم سەریشەوە لە ئەهلی سوننەت و جەماعەت نزیك دەبنەوە تاكو خاڵی هاوبەشیان لە گەڵ ئەهلی سوننەت و جەماعەتدا زۆرتر دەبێتەوە لە مەسەلەكانی عەقیدەو بیروباوەڕ، بەڵام دواجار باشەكانیشیان هەر لەگەڵ عەقیدەی سەلەفدا جیاوازییان هەیە.
2- ئەشاعیرە ئەمڕۆ بە هەردوو جۆرە توند وکاڵەکەیان بوونیان هەیە و لە هەموو تاقمەکانی تر لە جیهانی ئیسلامیدا هەبوون و کاریگەرییان زیاتر هەیە.
2024-03-08
2024-04-10
2023-10-28
2023-11-22