العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
له‌و فه‌رموودانه‌ى باسى لاوازيم كردوون ته‌نها (ناقل) م:30
: 835
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:30 له‌و فه‌رموودانه‌ى باسى لاوازيم كردوون ته‌نها (ناقل) م ئه‌و فه‌رموودانه‌ى باسى حوكمه‌كانم كردووه‌ يه‌ك وشه‌م له‌ خۆمه‌وه‌ نه‌نووسيوه‌ و هه‌موويم له‌ كۆمه‌ڵه‌ سه‌رچاوه‌يه‌ك وه‌كو كتێب و سايتى متمانه‌ پێكراوو گه‌ڕان له‌ ئێنته‌رنيت ده‌ست كه‌وتووه‌. ئينجا وه‌كو فه‌زلى خواى گه‌وره‌ به‌سه‌رمه‌وه‌ خۆيشم له‌ فه‌رمووده‌ بي ئاگا نيم و خۆم له‌ كارێك هه‌ڵقورتينم كه‌ شاره‌زايم ده‌رباره‌ى نه‌بيت، باسى نيعمه‌تى خوائه‌كه‌م به‌سه‌ر خۆمه‌وه‌:زياتر له‌ حه‌وت هه‌زار له‌ فه‌رمووده‌كانى (الجامع الصغير) م كردووه‌ته‌ كوردى و كتيبه‌كه‌ له‌ كتيبخانه‌كاندا هه‌يه‌ وله‌و چوار به‌رگه‌ سێ به‌رگ ونيوى من وه‌رم گێڕاوه‌ته‌سه‌ر زمانى كوردى و ته‌نها نيوه‌ى به‌رگى يه‌كه‌م كه‌سێكى تر وه‌ريگێڕاوه‌..بوخاريشم دووجار ته‌واو كردووه‌ جارێك به‌شه‌رحه‌وه‌ خويندوومه‌ته‌وه‌ جارێكيش بۆ وه‌رگرتنى ئيجازه‌ى سه‌ماع هه‌موويم له‌ شه‌يخيكى زانا دراوه‌ته‌ گوێداوبيستوومه‌، وزۆريشم به‌وانه‌ وتووه‌ته‌وه‌ له‌ گه‌رميان..هه‌روه‌ها (صحيح مسلم) و (موطأ) ى مالك هه‌موويم بيستووه‌و ئيجازه‌ى سه‌ماعم له‌وانه‌و له‌ زۆرێك له‌ كتيبه‌كانى فه‌رمووده‌ وه‌رگرتووه‌، له‌ چه‌ندين سالى ڕابووردوويشدا خوينده‌وه‌م له‌ زۆربه‌ى ده‌واوينى سوننه‌تدا هه‌يه‌ و كۆمه‌ڵه‌ كتێبێكم نووسيوه‌و چاپكراوه‌ كه‌ هه‌ندێكى په‌يوه‌ندى به‌و زانسته‌وه‌ هه‌يه‌. سه‌رچاوه‌كانم بۆ ده‌رخستنى ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌ لاوازن يان (موضوع) ن يان ئه‌سڵيان نييه‌، كتێبى زانايانه‌و من له‌ خۆمه‌وه‌ وشه‌يه‌كم نه‌نووسيوه‌ ته‌نها ناقل بوومه‌، هه‌ندێك وا ئه‌زانن من خۆم (تضعيف و تصحيح) ئه‌كه‌م، نه‌خێر من هه‌رگيز ئه‌و ئاسته‌م نييه‌ له‌ ده‌ره‌جه‌ى فه‌رمووده‌كاندا قسه‌ بكه‌م ، ته‌نها قسه‌ى زانايان ده‌گوازمه‌وه‌ له‌ هه‌ندي سايتى پسپۆڕى وه‌كو (الدرر السنية و ملتقى أهل الحديث وصيد الفوائد )، هه‌روه‌ها له‌ كتێبه‌كانى ئه‌لبانى و مه‌شهور حسن و ابن عثيمين ئه‌وانه‌ى كه‌ لامه‌و ئه‌وه‌ى له‌ ئێنته‌رنێت به‌ده‌سته‌، هه‌روه‌ها ئه‌ڵقه‌كانى به‌رنامه‌ى (نور عل الدرب و الاسلام سۆال و جواب) و فتواكانى (اللجنة الدائمة للافتاء) ...هه‌روه‌ها له‌ كتيبى (تبييض الصحيفة) و كتێبى (ما شاع ولم يثبت في السيرة النبوية) و چه‌ندين كتێبى تر كه‌ موراجه‌عه‌م كردووه‌ پێش ئه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى ئه‌و فه‌رموودانه‌ بنووسم، واته‌: من كه‌ نه‌قڵم كردووه‌ و تصحيح و تضعيف ى خۆم نييه‌ ئه‌وه‌ زۆر ئاساييه‌و شتێك نييه‌ كه‌سێك كه‌شفى بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ به‌ شانازى ئه‌زانم له‌مه‌سه‌له‌ى وا گه‌وره‌ ته‌نها (ناقل )بم. إحسان برهان الدين 10-شعبان-1438 2017-5-6 سلێمانى