/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٧- سير أعلام النبلا‌ء
: 617
2018-04-09
ئه‌م كتێبه دانراوى پێشه‌وا الحافظ شمس الدين الذهبي يه، كه پێشه‌واو فه‌رمووده‌ناس و مێژوونووسێكى گه‌وره‌يه، له ساڵى 673 ك له دايكبووه‌و له سالى 748ك وه‌فاتى كرووه.
كتيبى سير أعلام النبلا‌ء به دووه‌م گه‌وره‌ترين كتێبى ئه‌م پێشه‌وايه دواى كتێبى تاريخ الإسلام ده‌ژمێردرێت ، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێ پێيان وايه دووه‌ميان كورتكراوه‌ى يه‌كه‌ميانه، به‌ڵام له ڕاستيدا ژياننامه‌ى ئه‌و ناودارانه‌ى ئيسلام له كتێبى سير أعلام النبلا‌ء زۆر به چڕى وبه تێروته‌سه‌ل نووسراوه زياتر له‌وه‌ى كه له كتێبى يه‌كه‌ميدا هاتووه، جگه له هه‌ندێك جياوازى تر.
الذهبي له‌م كتێبه ناوازه‌يدا ڕه‌چاوى شێوازى طبقات ى كردووه له نووسينى ژياننامه‌ى ناوداره‌كاندا، هه‌ر طبقة يه‌ك باس له ماوه‌ى بيست ساڵ ده‌كات و هه‌موو كتێبه‌كه‌ش بريتييه له ده‌ورى سى و پێنج طبقه، كه باس له نزيكه‌ى حه‌وت سه‌ده ده‌كات به دابه‌شكردنێكى هاوسه‌نگ كه زۆربه‌ى وڵاتانى ئيسلامى گرتووه‌ته‌وه.
يه‌كێك له گرنگى و خۆشييه‌كانى ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌يه پێشه‌وا الذهبي ته‌نها باسى يه‌ك جۆر ناكات له كه‌سايه‌تى و ناوداره‌كان، به‌ڵكو باسى خه‌ليفه وسوڵتان و سه‌ركرده‌ى سياسى و سه‌ربازى و قازى و شه‌رعناس و زمان‌زان و ئه‌ديب و شاعيرو فه‌يله‌سوف ده‌كات، به‌ڵام بايه‌خێكى تايبه‌تى به فه‌رمووده‌ناسان داوه.
دكتۆر بشار عواد معروف له پێشه‌كى چاپى مؤسسة الرسالة كه خۆى به‌شێكى كتێبه‌كه‌ى ته‌حقيق كردووه ده‌ڵێت: كتێبه‌كه به چه‌ند ناوێكى تر له مێژوودا باس كراوه، وه‌كو: تاريخ النبلا‌ء و تاريخ العلما‌ء النبلا‌ء و كتاب النبلا‌ء و أعيان النبلا‌ء، به‌ڵام ناوى سير أعلام النبلا‌ء له سه‌ر ئه‌و نوسخه‌يه كه به‌ده‌ستى خودى دانه‌ر نووسراوه، بۆيه لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌و ناوه‌يان په‌سه‌ند كردووه.
الذهبي ئه‌م كتيبه مه‌زنه‌ى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو بنچينه‌ى زانستى نووسيوه، له‌وانه:
1- بنه‌ماى زانستى: هه‌موو كه‌سيايه‌تييه ناودارو دياره‌كانى هێناوه و باسى نه‌ناسراوه‌كانى نه‌كردووه.
2- هه‌مه چه‌شنه‌يى: ته‌نها يه‌ك جۆر ناودارى باس نه‌كردووه ، به‌ڵكو باسى كه‌سايه‌تى جۆراو جۆر و جياواز له يه‌كترى كردووه.
3- گشتگيرى جێگه‌كان: دانه‌ر هه‌وڵى داوه كتێبه‌كه‌ى گشتگير بێت و كه‌سايه‌تى هه‌موو وڵاته‌كانى موسوڵمانان بگرێته‌وه.
4- هاوسه‌نگى سه‌رده‌مه‌كان: دانه‌ر هه‌وڵى داوه سه‌رده‌مه‌كان به يه‌كسانى باس بكات، سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مێكى تر زۆرتر باس نه‌كات.
5- درێژى و كورتى بابه‌ته‌كان: له ڕووى پانتايى باسكردن، ده‌بينين بۆ نموونه پێشه‌وا ئه‌حمه‌دى كورى حه‌مبه‌ل له 100 لاپه‌ڕه‌دا باسى كردووه، به‌ڵام كه‌سێكى وه‌كو جه‌نگيزخان يان الحجاج له يه‌ك لاپه‌ره‌دا باس ده‌كات.
كتێبى سير أعلام النبلا‌ء چه‌ندين چاپى هه‌يه، وه‌كو:
چاپى دار الفكر ، چاپى دار الحديث، چاپى التوفيقية،
به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت باش‌ترين چاپى كتيبه‌كه ئه‌وه‌ى مؤسسة الرسالة بێت كه شعيب الأرنؤوط و بشار عواد معروف و كۆمه‌ڵێكى تر له لێكۆڵره‌وان ته‌حقيقيان كردووه‌و بيست و هه‌شت به‌رگه .
به ڕاستى كتێبێكى نايابه، گرنگه، چێژ به‌خشه، به‌سووده، پڕ له زانست و ڕۆشنبيرى و غيره‌ته له‌سه‌ر دينى خوا، ده‌رخه‌ره بۆ راستى و حه‌قيقه‌تى زۆر كه‌سايه‌تى له مێژوودا، چى له ڕووى چاكه و پێشه‌نگى بۆ چاكه‌كردن، چى به پێچه‌وانه‌كه‌شى، ئامۆژگارى هه‌موو خوينه‌رێكى به‌ڕێز ده‌كه‌م خۆى له‌و ده‌ريا پڕ له ئه‌زموون و پڕ له گه‌وهه‌ره بێ به‌ش نه‌كات.
دەتوانن دایبەزێنن بە پی دی ئێف لە ماڵپەڕی مکتبة الوقفية : http://waqfeya.com/book.php?bid=3647
بۆ ئاماده كردنى ئه‌م بابه‌ته بۆ چه‌ندين سه‌رچاوه گه‌راومه‌ته‌وه ، به تايبه‌تى پێشه‌كى دكتۆر بشار عواد معروف بۆ چاپى الرسالة له كتێبى سير أعلام النبلا‌ء.
2018-06-22
2018-05-08
2018-04-07