كتێبی :مذاهب التفسیر الإسلامي
یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چه‌واشه‌كارانه‌یه‌و ئامانجێكی نازانستیانه ڕه‌چاو ده‌كات، كتێبی:(مذاهب التقسیر الإسلامی)ی اجنتس كولد تسیههره ، ئه‌م كتێبه له نووسراوی به‌كێكه له سه‌رسه‌ختترین ناحه‌زانی ئیسلام ، له سه‌ره‌تاوه تاكو كۆتایی كتێبه‌كه نووسه‌ر هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی به‌هانه‌ی جۆراوجۆر ده‌دات بۆ لێدانی ئیسلام له ڕێگه‌ی دروستكردنی گومان له زانستی قیرائاتی قورئانی و كتێبه دێرینه‌كانی ته‌فسیر و باسه‌كانی عه‌قیده ، بێگومان بۆ كه‌سێك خوێندنه‌ی كه‌م بێت خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه باش نییه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی تۆكمه‌ی هه‌بیت له زانستی شه‌رعی و بنچینه‌ی فیكری و ویڕای نه‌بوونی زیان له‌وانه‌یه سوودیشی هه‌بێت ، وه‌كو خۆم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كولد تسیههر ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی سه‌رسه‌خته له دژایه‌تی ئیسلامدا ، به‌ڵام به نه‌فه‌س درێژی و زۆر خوێندنه‌وه‌كه‌ی و ڕۆچوونی له نێو كتێبه‌كانی ته‌فسیرو فه‌رمووده‌و عه‌قیده‌دا سه‌رسامم ، چاكیش ده‌زانم ئه‌و هه‌موو خوێندنه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی لێدانی ئیسلام و گومان درووستكردن بووه بۆ موسوڵمانان ، خۆزگه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان به مه‌به‌ستی تێكدانی دینه‌كه‌مان پشوو درێژن له خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كاندا ، ئێمه بۆ دینداری و شاره‌زابوون و وه‌رگرتنی زانست له دینه‌كه‌مان شاره‌زای ئه‌و سه‌چاوانه بووینایه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-8-9 سلێمانی