شاعیرێكی عێراقی به ڕه‌گه‌ز كورده له بنه‌ماڵه‌ی زه‌هاوه ،ده‌وترێتیش له بنه‌ماڵه‌ی بابانییهكانه ، مامی كه‌سایه‌تی ئیسلامی به‌ناوبانگ ( أمجد الزهاوي)ه ،له‌دایكبووی ساڵی 1863ز ، له‌لای باوكی و زانایانی سه‌رده‌می خۆی خوێندوویه‌تی ، له‌زۆر شوێن مامۆستایی كردووه‌و ، دواتر سه‌ردانی ئهستهمبهلی كردووه و به كه‌سایه‌تیه سیاسی و فیكرییه‌كانی ئه‌وێ سه‌رسام بووه ، دوو جار بووه‌ته ئه‌ندام له په‌رله‌مانی ئه‌و سه‌رده‌مه ( مجلس الأعیان)شیعره‌كانی به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و فارسی نووسیوه ، زه‌هاوی زۆر به خۆی سه‌رسام بوو ، هه‌میشه حه‌زیشی به جیاوازی ده‌كرد له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ،هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی فه‌یله‌سوفی وگهردوونناسی ده‌كرد ،شیعره‌كانی وه‌كو - ولید الأعظمي - ده‌ڵێت وشك و ناخۆش بوو ، باسی زانست و بیردۆزه‌كانی تێدا ده‌كرد ، هه‌روه‌ها به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ئیسلامی ده‌دا و هه‌وڵی ناشیرینكردنی له ڕێگه‌ی شیعره‌كانیه‌وه ده‌دا ، پێش هه‌موو شتێكیش به‌وه ده‌ناسرا بانگه‌شه‌ی ئازادكردنی ئافره‌ت ده‌كات وداوای فرێدانی سه‌رپۆشیان لێ ده‌كات و به‌ڵكو بگه‌نه كاروانی ڕۆژئاوادا ، ،وه‌كو وتوویه‌تی: مزقي يا ابنة العراق الحجابا أسفري فالحياة تبغي انقلابا مزقيه واحرقيه بلا ريث فقد كان حارسا كذابا ئه‌و پێی وابوو دوو هۆكار هه‌یه بۆ دواكه‌وتنی موسوڵمانان: سه‌رپۆشی ئافره‌ت و به‌كارهێنانی زمانێكی تر جگه له‌و زمانه‌ی كه له ژیانی ڕۆژانه‌دا قسه‌ی پێده‌كه‌ن مه‌به‌ستی پێویستی لابردنی زمانی عه‌ره‌بی بوو. له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی ناوداری دژه ئیسلام (طه حسین) به‌وه ستایش ده‌كرا مه‌عه‌ڕی سه‌رده‌می خۆیه‌تی و شاعیری عه‌قڵه و سه‌ربه ڕۆژئاوایه له زانستهكانیدا. زه‌هاوی خۆی ده‌رباره‌ی خۆی وتوویه‌تی: (كنت في صباي أُسمى (المجنون) لحركاتي غير المألوفة، وفي شبابي (الطائش) لنزعتي إلى الطرب، وفي كهولي (الجرىء) لمقاومتي الاستبداد، وفي شيخوختي (الزنديق) لمجاهرتي بآرائي الفلسفية) واته: خۆی به‌وه‌ی زانیوه كه لهدوادواییهكانی ژیانیدا به زندیق و بێ دین ناسراوه به‌هۆی بۆچوونه‌كانی! هه‌روه‌ها به دژایه‌تی كردنی شێخ (محمد بن عبد الوهاب) یش ده‌ناسرا وكتێبێكی له دژی نووسیوه.جطة له‌وانه‌ش شه‌ڕو ناحهزیهكی زۆریشی هه‌بوو له گه‌ڵ (معروف عبد الغني الرصافي) شاعیر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوكیان سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌ی ئازادی ئافره‌ت و سه‌رسام بوون به ڕۆژئاوا و ڕه‌خنه‌گرتن له‌ئیسلام له‌سه‌ر یه‌ك ڕێڕه‌و بوون. دیوانه‌كه‌ی زه‌هاوی پڕه له بیرۆكه‌ی فه‌لسه‌فی و بێ باوه‌ڕی و ڕه‌خنه‌گرتن له ئیسلام و داوای سه‌رپۆش فرێدان له ئافره‌تان و گه‌شتن به كاروانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا. له ساڵی 19366ز له به‌غدا كۆچی دوایی كرد ، شایه‌نی باسه كه (أمجد الزهاوي) برازای ئاماده نه‌بوو له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌ی بچێته گۆڕستان چونكه وه‌كو كه‌سێكی زندیق ته‌ماشای ده‌كرد.