العربیة
/هەندێ لە ئەحکام و هەڵە و بیدعەکانی نوێژ/
هەندێ لە ئەحکام وهەڵەو بیدعەکانی نوێژ:17
: 695
2020-03-18


#هه‌ندێ_له‌_ئه‌حكام_و_هه‌ڵه‌_و_بیدعه‌كانی_نوێژ
:17
شێوازی ڕاستی سەجدەو وێردەكانی
1- پێویستە نوێژخوێن لەسەر حەوت ئەندام بچێتە سەجدە: نێوچەوان و لووت، هەردوو دەست ، هەردوو ئەژنۆ، پەنجەكانی هەردوو پێ، ئەویش لەبەر ئەو فەرموودەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم كە پێشەوا بوخاری دەیگێڕێتەوە: (أمرت أن أسجد علی سبعة أعظم، علی الجبهة -أشار بیده إلی أنفه - والیدین والركبتین وأطراف القدمین.البخاري (1/ 206) (812) ومسلم (2/ 52) (490) (229). بەپێی فەرموودەكەش نێوچەوان و لووت بەیەك ئەندام ژمێردراون و مەرجە بەرزەوی بكەون، جومهوری زانایانیش لەسەر ئەوەن كە تەنها تەوێڵ بەرزەوی بكەوێت نوێژەكە درووستە بەڵام هەردوكیان بن باشترە.

 

2- نوێژخوێن هەردوو دەستی لە كاتی سەجدەدا لەبەرانبەر شانی دادەنێت یان بەرانبەر نەرمایی گوێی، باڵیشی لە جەستەی دوور دەخاتەوە تا ئەوەندەی عەزێتی كەسی تەنیشتی خۆی نەدات، هەروەها پەنجەكانی دەستیشی كۆ دەكاتەوە و ڕووەو قیبلەیان دەكاتەوە.و ئەمانە هەمووی فەرموودەی سەحیحی لەسەرە.

 

3- كاتی كڕنوش كاتی گیرابوونی نزاو پاڕانەوەیە ، چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: " أقرب ما يكون العبد من ربه وهو ساجد فأكثروا الدعاء " رواه مسلم (482). واتە نزیكترین ساتەكانی بەندە لە پەروەردگاری كاتی سەجدە بردنە بۆیە زۆر بپاڕێنەوە.
كەواتە: هەڵەیە موسوڵمان خۆی ڕانەهێنیت لەگەڵ پاڕانەوە لە ناو سەجدەدا.

 

4- سوننەتیش وایە لەناو سەجدەدا بوترێت (سبحان ربي الأعلی) و فەرموودەی صحیح ی لەسەرە پێشەوا مسلم دەیگێڕێتەوە، بەڵام زیادەی (وبحمده) نە لە ڕكوع و نە لە سجود دا جێگیر نەبووە و عیللەی تێدایە وەكو ابو داود و زانای تر فەرموویانە.
جگە لەو زیكرە زیكری تریش هاتووەو صحیح ن وەكو: (سبحانك اللهم ربنا وبحمدك) البخاري و مسلم و (سبحانك و بحمدك لا إله إلا أنت)مسلم و (سبحان ذي الجبروت و الكبریاء و العظمة) أبو داود. هەروەها جێگیر بووە لە ركوع و لە سجوددا فەرموویەتی: (سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ رَبُّ الْمَلَائِكَةِ وَالرُّوحِ ) رواه مسلم.
ژمارەی وێردەكانیش بە سێ هاتووە لە هەندێ ڕیوایەتدا كە قسەی لەسەرە، بەڵام درێژی ڕكوع و سجود ی پیغەمبەر صلی الله علیه و سلم بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ژمارەكەی لە سێ جار زیاتر بووە.

 

6- كاتی سەجدەش ئەبێت نزیك بێت لە كاتی ڕكوع ەوە، چونكە بەڵگەی لەسەر هاتووە، سوننەتیش وایە نوێژخوین لەناو سجوددا زۆر بپاڕێتەوە.

 

7- سەبارەت بە جووت كردنی هەردوو پێ لەكاتی سەجدەدا (رص القدمین) ئەویش بەڵگەیەكی صحیح ی لەسەر نەهاتووە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك درووست نییە قاچێكی یان هەردوكیان بەرز بكاتەوەو لە زەوی ببڕێت لە كاتی سەجدەدا. چونكە وەكو لەسەرەتای ئەم باسە وتمان فەرمانمان پێكراوە لەسەر حەوت ئەندام سەجدە ببەین كە قاچەكانیش دەگرێتەوە.

 

8- دانیشتنی نێوان هەردوو سەجدەكەش سوننەتە و پیویستە ماوەیەكی كەم بخایەنێت و هەردوو دەستیشی بەكراوەیی لەسەر ڕانی بێت یان لەسەر ئەژنۆی و بێت و بلێت ( رب اغفر لي) بەڵام وتنی ( اللهم اغفر لي وارحمني واهدني وعافني وارزقني ) فەرموودەیەكی جێگیر نییەو لاوازە، بۆیە ئەگەر رب اغفر لي دووبارە بكاتەوە یان دوعای تر بخوینێت درووستە، چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم زۆری پێ دەچوو لە نێوان هەردوو سەجدەكەدا، سوننەتیش وایە لەو كاتەدا افتراش بكات واتە لەسەر قاچی چەپی دابنیشێت و پەنجەكانی قاچی ڕاستی ڕاگرتبێت لە ژێریدا و ڕوویان لە قیبلە بێت، لە دوای هەڵسانەوەش لە سەجدەی دووەم و ئەو پشووە كەمە كە نوێژخوێن ویستی هەڵسێتەوە بۆ ڕكاتێكی تر پێویست ناكات جارێكی تر الله أكبر بكات.
تێبینی: شێوازی (الإقعاء) كە دانیشتنی نوێژخوینە لەسەر پاژنەكانی یان بە شێوەكانی تری مەكروهە و باشتر وایە بەو شێوە نە لە كاتی تشهد و نە لە نێوان هەردوو سەجدەكەدا دانەنیشێت.

 

8- سەبارەت بە سەجدەی تیلاوە، واتە سەجدەی كاتی قورئان خوێندن هیچ فەرموودەیەكی صحیح نییە كە وێردێكی تایبەتی هەبێت، ئینجا فەرموودەی (سجد وجهي للذي خلقه...) ڕاست نییە و سەنەدەكەی وەكو الدارقطني فەرموویەتی (منقطع) ە، بۆیە هەمان زیكری سەجدەی تێدا دەوترێت (سبحان ربي الأعلی).

 

9- سەجدەی سەهو بەهەمان شێوە هیچ وێردیكی تایبەتی نییە، ئەوەش كە دەوترێت تێیدا بوترێت: (سبحان الذي لا ینام ولا یسهو ) هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە وەكو فەرموودە و لە هیچ كتێبێكی متمانەپێكراوی فەرموودەدا نەهاتووە.
بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم لەم كتیبانە وسەرچاوەی تریش بینیوە:
1- صفة صلاة النبي صلی الله علیه و سلم/ عبدالعزیز الطریفي.
2- القول المبین في أخطاء المصلین/ مشهور حین.
3- الاسلام سۆال وجواب/ محمد صالح المنجد.

 

إحسان برهان الدین
18رجب 1441
2020/3/13