/حوکمی یارییەکان لە شەرعدا/
حوكمى يارييه‌كان له شه‌رعدا:2- ( الشطرنج) شه‌تره‌نج
: 618
2018-04-12
#حوكمى_يارييه‌كان_له_شه‌رعدا:2
( الشطرنج) شه‌تره‌نج
شه‌تره‌نج له بنچينه‌دا وشه‌يه‌كى فارسيه و كراوه‌ته عه‌ره‌بى، به واتاى فێڵ و حيله دێت، يارييه‌كى زۆر كۆنه هه‌ندێك پێيان وايه شه‌تره‌نج داهێنانێكى هيندييه پێش هه‌زار و حه‌وت سه‌د ساڵ له‌وێ سه‌رى هه‌ڵداوه‌و گه‌يشتووه‌ته وڵاتانى تر، ئه‌م ياريه له سه‌ر ته‌خته‌يه‌ك ده‌كرێت شه‌ست و چوار چوارگۆشه‌ى له‌سه‌ره دابه‌ش بووه‌ته سه‌ر دوو كۆمه‌ڵى دژه يه‌كتر كه بريتين له دوو پاشا ودوو وه‌زير و ئه‌سپ سوار و قه‌ڵا و فيل و سه‌ربازه‌كاندا، هه‌ر دوو ڕووبه‌رى ته‌خته‌كه ئاماژه‌يه بۆ دوو ده‌وڵه‌ت كه هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌يه پاشا ده‌ربكرێت يان ئابڵۆقه بدرێت.
له ڕووى حوكمى شه‌رعييه‌وه زانايان له دوو ڕوانگه‌وه باسى يارى شه‌تره‌نجيان كردوووه :
يه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره بێت، واته: قومارى تێدا بێت، ئه‌وه‌يان هيچ گومانێك له‌سه‌ر حه‌رام بوونى نييه و زانايان يه‌ك ده‌نگ و كۆك ن له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌بوونى .
- (ابن قدامة) له كتێبى (المغني) فه‌رموويه‌تى: (فأما الشطرنج فهو كالنرد في التحريم إلا أن النرد آكد لورود النص في تحريمه)المغني لابن قدامة 10/ 170. واته: شه‌تره‌نج له حه‌راميدا هه‌روه‌كو تاوڵه وايه، به‌ڵام تاوڵه به هۆى فه‌رمووده‌كانه‌وه زياتر جه‌خت له سه‌ر حه‌رام بوونى كراوه‌ته‌وه.
- (ابن جرير الطبري) له ته‌فسيرى ئايه‌تى :﴿وَأَنْ تَسْتَقْسِمُواْ بِٱلأَزْلاَمِ ذٰلِكُمْ فِسْقٌ﴾ [المائدة آية: 3] فه‌رموويه‌تى: ( إنها الشطرنج وكذا قال وكيع وسفيان: هذه الآية في الشطرنج.)
واته ئه‌م ئايه‌تى مه‌به‌ست لێى يارى شه‌تره‌نجه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌و هيچ به‌رانبه‌رێك نه‌بوو، مه‌سه‌له‌كه خيلافييه و زانايان له‌م باره‌وه سێ بۆچوونيان هه‌يه:
بۆچوونى يه‌كه‌م: حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌يه له ڕووى شه‌رعه‌وه: ئه‌مه بۆچوونى جومهورى زانايانى مه‌زهه‌بى مالكى و پێشه‌وا القرطبي و هه‌ندێ له زانايانى مه‌زهه‌بى شافيعى و جومهورى زانايانى مه‌زهه‌بى حه‌مبه‌لى وه‌كو ابن تيمية و زۆرێك له هاوچه‌رخه‌كان وه‌كو محمد صالح العثيمين و أبو بكر الجزائري.
پێشه‌وا (الكاسانى) فه‌ررموويه‌تى: (من يلعب بالشطرنج ويعتاده فلا عدالة له وإن أباحه بعض الناس لشحذ الخاطر وتعليم أمر الحرب فإنه حرام عندنا لكونه لعباً قال عليه الصلاة والسلام: «كل لعب حرام إلا ملاعبة الرجل أهله وتأديبه فرسه ورميه بقوسه» واته: هه‌ركێ يارى شه‌تره‌نج بكات و خووى پێوه بگرێت ئيتر دادگه‌رى نامێنێت و شايه‌تى لێ وه‌رناگيرێت، با هه‌ندێ له زانايانيش ڕێگه‌يان دابێت بۆ بيرتيژى و فێربوونى كاروبارى جه‌نگ بكرێت، ئيمه هه‌ر به حه‌رامى ئه‌زانين...
(الهيثمي) فه‌رموويه‌تى : (الكبيرة الخامسة والأربعون بعد الأربعمائة، اللعب بالشطرنج عند من قال بتحريمه وهم أكثر العلما‌ء..) واته به تاوانێكى كه‌بيره‌ى داناوه‌و فه‌رموويه‌تى زۆربه‌ى زانايان له‌سه‌ر حه‌رام بوونى شه‌تره‌نج ن.
بۆچوونى دووه‌م: فه‌رموويانه مه‌كروهه ونه‌كرێت باشتره به‌ڵام حه‌رام نييه ئه‌گه‌ر شتى حه‌رامى تێكه‌ڵ نه‌بێت:
خاوه‌نه‌كانى ئه‌م بۆچوونه پێيان وايه ئه‌گه‌ر ساڵى جارێك يان دوو جار له ماڵى خۆيه‌وه يارى بكات و خه‌ڵكى پێى نه‌زانێت ئاساييه، قسه‌كه‌شيان ئه‌وه ئه‌گه‌يه‌نيت نه‌كردنى باشتره.
- (أبو حنيفة) فه‌رموويه‌تى: (يكره اللعب بالشطرنج والنرد والأربعة عشر وكل اللهو، فإن لم تظهر من اللاعب بها كبيرة وكانت محاسنه أكثر من مساويه قبلت شهادته) واته شه‌تره‌نج و يارييه‌كانى تر‌ى به مه‌كروه زانيوه‌و فه‌رموويه‌تى ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه چاكه‌ى له خراپه‌ى زۆرتر بێت و يارى شه‌تره‌نج بكات شايه‌تى وه‌رئه‌گيرێت!
- (النووي) فه‌رموويه‌تى: (اللعب بالشطرنج مكروه.وقال: مذهبنا أنه مكروه وليس بحرام). واته ئێمه شه‌تره‌نج به‌لامانه‌وه مه‌كروهه‌و به‌حه‌رامى نازانين.
بۆچوونى سێيه‌م: موباحه‌و ئاساييه ئه‌و يارييه بكرێت به‌ڵام به مه‌رج:
هه‌ندێك له حه‌نه‌فييه‌كان وه‌كو أبو يوسف و هه‌ندێك له شافعييه‌كان وه‌كو ئه‌بو حاميدى غه‌زالى وتوويانه موباحه به مه‌رجێك به‌رده‌وام نه‌بێت و ناو به ناو بيكات، ئه‌گه‌ر نا به توندى كه‌راهه‌تى هه‌يه ونه‌كردنى باشتره، له هاوچه‌رخه‌كانيش دكتۆر يوسف القرضاوي به موباحى زانيوه به مه‌رجێك حه‌رامى تر‌ى تێكه‌ڵ نه‌بێت و سه‌ر له‌حه‌رامه‌وه ده‌رنه‌كات، هه‌روه‌ها شێخ محمد ناصر الدين الألباني ده‌گێڕێته‌وه به‌لاى هه‌ندێك له زانايانه‌وه درووسته به‌ڵام به سێ مه‌رج:
1- نه‌بێته هۆكار بۆ دواخستنى نوێژ له كاتى خۆى.
2- نه له‌سه‌ر پاره‌و نه له‌سه‌ر هيچ به‌رانبه‌رێكى تر نه‌بێت، واته: قومارى تێنه‌كه‌وێت.
3- له كاتى يارييه‌كه‌دا زمانى له هه‌موو قسه‌يه‌كى نابه‌جي بپارێزێت.
ئه‌م بۆچوونه‌ى سێيه‌مه له هه‌ندێ زاناى تر ده‌گێڕنه‌وه وه‌كو شافيعى و هه‌ندێ له تابيعييه‌كان و ابن حزم الظاهرى، فه‌رموويانه مادام ده‌قێك له‌باره‌يه‌وه نه‌هاتووه له‌سه‌ر ئه‌سڵه‌كه‌ى خۆى ده‌مێنيت كه موباحه‌و به‌و مه‌رجه‌ى هيچ سه‌رپێچييه‌كى شه‌رعى تێدا نه‌كرێت و نه‌بێته هۆكار بۆ هيچ كارێكى ناشه‌رعى.
سه‌باره‌ت به شه‌تره‌نج ده‌قێكى ڕاسته‌وخۆ و ڕاست و درووستمان نيه باسى بكات، هه‌رچى ئه‌و فه‌رموودانه‌ش له‌سه‌رى هاتوون ڕاست نين، وه‌كو ابن حجر العسقلانى فه‌رموويه‌تى:( لم يثبت في الشطرنج عن النبي -صلى الله عليه وسلم- شي‌ء) واته: هيچ فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح له‌و باره‌وه نه‌هاتووه. (السخاوي)به هه‌مان شێوه فه‌رموويه‌تى:(وليس في هذا الباب حديث صحيح بل ولا حسن). ( ابن كثير) يش فه‌رموويه‌تى: (والأحاديث المروية فيه لا يصح منها شي‌ء).
به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه فه‌رمووده‌ى صحيح له سوننه‌تدا نه‌هاتووه ده‌رباره‌ى شه‌تره‌نج ، زانايان به پێى واقيع و پێناسه‌ى يارييه‌كه و پۆلێنكردنى له نێو واتاى (الميسر) دا‌و ، قياس كردنى به يارييه‌كانى مه‌يسر، زۆربه‌ى زۆريان ئه‌و يارييه‌يان به حه‌رام زانيوه‌و جياوازييان له نێوان ئه‌وه نه‌كردووه قومارى تێدا بێت يان نا، ئه‌وانه‌شيان كه به مه‌كروهيان زانيوه بۆچوونيان له بۆچوونى حه‌رامى يارييه‌كه زۆر دوور نه‌بووه، ئه‌وانه‌شى كه حه‌ڵاڵيان كردووه هه‌ندێكيان ناوبانگيان هه‌يه له تساهل و شلى له‌و جۆره مه‌سه‌لا‌نه‌دا.
ئينجا به هيچ شێوه‌ه‌ك جێ‌گير نه‌بووه كه هيچ كه‌سێك له هاوه‌ڵان ئه‌و يارييه‌يان كردبێت وبه پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێ وته‌يان له‌زه‌مكردنى لێ ده‌گێڕنه‌وه، بۆ نموونه عه‌لى ره‌زاى خواى لێبێت كه‌سانێكى بينى خه‌ريكى ئه‌و يارييه بوون پێى فه‌رموون: (ما هذه التماثييل التي أنتم لها عاكفون) واته: ئه‌وه ئه‌و بتانه چين خۆتانتان به‌سه‌ريانه‌وه خه‌ريك كردووه. هه‌روه‌ها پرسياريان له عبد الله بن عمر كرد ڕه‌زاى خواى لێبێت ده‌رباره‌ى شه‌تره‌نج فه‌رمووى: (هي شَرٌّ من النرد ) واته: له تاوڵه خراپتره.
هه‌ر وه‌كو به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر توندى ئه‌وان له ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و يارييه هه‌ندێك له زانايانى سه‌له‌ف ته‌نانه‌ت پێيان وابووه ئه‌و كه‌سه‌ى يارى شه‌تره‌نج ده‌كات نابێت سه‌لاميشى لێ بكرێت، وه‌كو پێشه‌وا مالك به دروستى نه‌زانيوه سه‌لام له ئه‌و كه‌سه بكرێت كه يارى تاوڵه‌و شه‌تره‌نج ئه‌كه‌ن.
به‌ڵگه‌يه‌كى تريش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى زانايان زۆر جه‌ختيان له‌سه‌ر حه‌رامى شه‌تره‌نج كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌يه هه‌نديكيان شايه‌تييانيش وه‌رنه‌گرتووه، (ابن قدامة) فه‌رموويه‌تى:
(فمن تكرر منه اللعب به لم تقبل شهادته سوا‌ء لعب به قمارا أو بغير قمار وهذا قول أبي حنيفة ومالك وظاهر مذهب الشافعي قال مالك من لعب بالنرد والشطرنج فلا أرى شهادته طائلة) واته: هه‌ركه‌سێك ئه‌و يارييه بكات و ببينرێت دووباره‌ى ده‌كاته‌وه به قومار بێت يان به بێ قومار شايه‌تى وه‌رناگيردرێت.
ده‌مێنيت باس له‌وه بكه‌ين ئايا حوكمى يارى شه‌تره‌نج ئه‌گه‌ر له كۆمپيوته‌رو مۆبايل بكرێت چييه؟
له ڕاستيداحوكمه‌كه‌ى له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌مان حوكمى شه‌رعييه چى له‌سه‌ر ته‌خته‌يه‌ك بكرێت يان وه‌كو به‌رنامه‌يه‌ك له كۆمپێوته‌ر و مۆبايل بكرێت هيچ جياوازييه‌كى نييه چونكه بنه‌مايه‌كى شه‌رعيمان هه‌يه ده‌فه‌رموێت:(الشرع لا يفرق بين متماثلين كما لا يجمع بين مختلفين)واته: شه‌رع له نێوان دوو شتى له يه‌كچوو جياوازى ناكات و دوو شتى جياوازيش ناخاته يه‌ك و يه‌ك حسابيان بۆ بكات.
قسه‌ى كۆتاييشم له‌سه‌ر يارى شه‌تره‌نج ئه‌وه‌يه:
وه‌كو بۆت ده‌ركه‌وت زانايان زۆربه‌يان له‌سه‌ر حه‌رامبوونى ئه‌و يارييه‌ن و ئه‌وانه‌شيان به مه‌كروهيان زانيوه مه‌رجيان داناوه‌و مه‌به‌ستيان ئه‌وه بووه ئه‌گه‌ر ساڵى چه‌ند جارێكى كه‌م بكرێت، ئه‌وانه‌ش كه به موباحيان زانيوه به هه‌مان شێوه مه‌رجيان دانه‌وه‌و بۆچوونه‌كه‌شيان په‌سه‌ند نييه و كه‌من ئه‌وانه‌ى ئه‌و بۆچوونه‌يان هه‌بووه به‌ڵام له كۆتاييدا ئه‌وه‌ش بۆچوونێكه كه پێى وايه به پێى ئه‌و مه‌جانه‌ى ديارييان كردووه، شه‌نتره‌نج حه‌ڵاڵه و حه‌رام نييه، بۆيه من ده‌ڵێم مه‌سه‌له‌يه‌ك به‌و شێوه خيلافى له‌سه‌ر بێت واز لێهێنانى زۆر باشتره وبۆ دين سه‌لامه‌تتره.
بۆ زانيارى زياتر و بۆ ئه‌وه‌ى به فراوانتر سه‌يرى به‌ڵگه‌كان بكه‌يت، بڕوانه:
- (تحريم النرد والشطرنج والملاهي) للآجري ، تحقيق محمد سعيد إدريس .
- لعبة الشطرنج في ميزان الشريعة/عبد الوهاب بن مهيوب مرشد الشرعبي.
- الإسلام سؤال وجواب/ محمد صالح المنجد.
- أقوال العلما‌ء في لعبة الشطرنج/ ملتقى اهل الحديث.
- حكم لعب الشطرنج على الكمبيوتر/ شبكة اسلام ويب.
إحسان برهان الدين
2017-10-3 سلێمانى
2023-10-28
2024-03-08
2023-10-28