العربیة
/ بیروباوەڕ/
له‌سه‌ر نیعمه‌تی عه‌قیده‌ی پاك ومه‌نهه‌جی ڕاست سوپاسی الله بكه‌ن
: 2105
2018-05-21

"له‌سه‌ر نیعمه‌تی عه‌قیده‌ی پاك ومه‌نهه‌جی ڕاست سوپاسی الله بكه‌ن" تاكو ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی ئینحراف و لادان له‌ حاڵه‌تی ئیسلامی له‌ كوردستاندا په‌یدا بووه‌ و وه‌كو به‌ چاوی سه‌ر ده‌بینرێت گومڕایی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سوننه‌ت له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌ و ڕۆژ له‌ رۆژیش به‌ڵگه‌ی غوربه‌تی ئیسلام به‌ ده‌ست دژه‌ دین وعه‌لمانی وزۆرێكیش له‌وانه‌ی كه‌ به‌ناو ئیسلامه‌وه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن و زۆر له‌ ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌وه‌ دوورن، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك تاكو ئه‌م قۆناغه‌ ترسناكه‌ هه‌ر راستییه‌كانی بۆ ده‌رنه‌وكه‌وتبێت وكۆتا بڕیاری ئه‌وه‌ بێت له‌گه‌ڵ نه‌یارانی فیكر و عه‌قیده‌ی ئیسلام بێت به‌ به‌هانه‌ و خۆ فریودانی جۆراوجۆر، یان له‌ گه‌ڵ گومڕا و لاده‌ره‌كاندا بێت كه‌ ته‌نها به‌ ناو ئیسلامه‌وه‌و به‌ دروشمی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر خه‌ریكی له‌ خشته‌ بردنی خه‌ڵكین و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌ كاریان ئه‌هێنن ئه‌وانیش به‌ هۆی جه‌هلیان به‌ دینی ئیسلام وه‌كو عه‌قیده‌و وه‌كو شه‌ریعه‌ به‌ چاونووقاوی و به‌ متمانه‌ی كوێرانه‌ بوونه‌ته‌ پاشكۆیه‌ك كه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بی به‌ (إمعة) ده‌ربڕینی لێ ده‌كرێت، له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ دیاره‌ شاییسته‌ی خه‌تمكردنی دڵی بووه‌و حاڵی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ - به‌ بڕوای من - دوو پێناسه‌ زیاتر هه‌ڵناگرێت: 1- جه‌هل و بێ ئاگایی و تێنه‌گه‌یشتن له‌ ئیسلام وه‌كو مه‌نهه‌جێكی فیكر وبیروباوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له‌ ڕاستیدا پاساو نییه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی دڵ به‌ جه‌هلی خۆی خۆش نه‌كات چونكه‌ ئه‌وه‌ جه‌هلێكه‌ لابردنی نه‌ك مه‌حاڵ نییه‌ به‌ڵكو زۆریش ئاسانه‌، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی - له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یان بیرنه‌كردنه‌وه‌ یان پاشكۆیی - نایه‌وێت ئه‌و جه‌هله‌ لابدات. 2- یان كه‌سانیكن تووشی په‌تا و كاره‌ساتی ده‌مارگیری بوونه‌ كه‌ ده‌ردیكی كوشنده‌یه‌ تووشی دینی مرۆڤ ده‌بێت و ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ چاوی خۆیان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت - ئیتر ترس بێت یان به‌رژه‌وه‌ندی - له‌ ئاستی حه‌ق داده‌خه‌ن و ئه‌وانه‌ش ئازادن و بڕیاری خۆیانیان داوه‌ و له‌ دونیا و له‌ دوا ڕۆژدا به‌رپرسراویتی كاره‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرن. ئه‌وانه‌ی له‌ ناو ئه‌و زه‌لكاوه‌ی من باسی ده‌كه‌م جێگیر بوونه‌ گاڵته‌یان به‌م قسانه‌ دێت و منیش له‌ ڕاستیدا ڕووی قسه‌كانم له‌ ئه‌وان نییه‌، به‌ڵكو بۆ ئه‌و ژماره‌ كه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌م جاهیلییه‌ته‌ نوێیه‌دا تاڵی غوربه‌تی ئیسلام ده‌چێژن و پێویستیان به‌ چه‌ند بیرخستنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێشاوی گومانه‌كان و شوبهه‌ی گومڕاكان كاریان تێ نه‌كات و له‌ سه‌ر ڕێگای حه‌قی كتاب و سوننه‌ت جێگیر بن و لێی لا نه‌ده‌ن. إحسان برهان الدین 18 شعبان 1439 2018-5-4