العربیة
/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١١) عدنان إبراهیم : داروین ئیمانداره‌!
: 365
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١١) عدنان إبراهیم : داروین ئیمانداره‌! به‌شێك له‌ ده‌ستكاری كردنه‌كانی عدنان إبراهیم بۆ ده‌قه‌كان وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی به‌ر زانای بێ باوه‌ڕ چارڵز داروین كه‌و‌تو‌وه‌ (داروین ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ ئه‌ڵێت مرۆڤه‌كان ئه‌سڵیان مه‌یمونه‌! یان به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ بیردۆزه‌كه‌ی)، له‌ موحازه‌ره‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرادا باس‌ له‌ ئیمانی داروین ده‌كات و ده‌ڵێت ڕاست نییه‌ ده‌وترێت بێباوه‌ڕ بووه‌ ، ئه‌و كه‌سێكی ئیماندار بووه‌ به‌ خوا ، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نووسینێكی داروین خۆی وه‌رگێڕاوه‌و به‌ڵام به‌ سووك و بێده‌نگ بڕگه‌یه‌كی لێ قرتاندووه‌ كه‌ به‌ ڕاشكاوی له‌و بڕگه‌یه‌دا ده‌ڵێت من بێ باوه‌ڕ و(لا أدري)م ، لابردنی ئه‌و بڕگه‌ی كه‌ نه‌یویستووه‌ باسی بكات به‌ ته‌واوی چاوپۆشی لێكردووه‌و دیاره‌ به‌ هزریدا نه‌هاتووه‌ كه‌ كه‌سانێك ئه‌وه‌نده‌ له‌ شت ورد ببنه‌وه‌ ئه‌و ته‌دلیسه‌ ده‌ربخه‌ن ، نووسینه‌كانی تری وه‌رگێڕاوه‌و و داروینی به‌ زۆرو زۆرداری به‌ ئیماندار ده‌ركردووه‌ بۆ‌ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ئینجازێكی عه‌دنانی كه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ئاشكرا كردووه‌ ئیتر با درۆیش بێت..من ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر عدنان إبراهیم وتی خوا یه‌كه‌ یان قسه‌ی له‌و شێوه‌ بڵێن وایه‌ ، به‌ڵام قسه‌كانی تری تحقیق بكه‌ن و متمانه‌ی پێ مه‌كه‌ن. إحسان برهان الدین 2015-10-16 سلێمانی