العربیة
/ بیروباوەڕ/
پێویسته‌ شه‌رع ئاڕاسته‌ی عاتیفه‌ بكات
: 427
2020-02-22

پێویسته‌ شه‌رع ئاڕاسته‌ی عاتیفه‌ بكات
بیركردنه‌وه‌ و كاردانه‌وه‌ی عاتیقیانه‌ بێ ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ ته‌رازووی ئاڵتوونیی شه‌رع بیكێشیت، زۆر جار له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌كانی ئیسلام تێكده‌گیرێت و به‌ ڕاست و درووستی ئامانج ناپێكێت.
گرنگه‌ بۆ كه‌سی موسوڵمان له‌ هه‌موو گه‌وره‌و گچكه‌یه‌كدا له‌م دونیایه‌ پێش هه‌موو شتێك شه‌رعی الله و به‌ دیاری كراوی قورئان و سوننه‌ت بكاته‌ه‌ بنه‌ماو تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی خۆی و سنووره‌كانی عه‌قیده‌ و مه‌نهه‌چی هه‌ڵقوڵاو له‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌ بپارێزێت و ڕه‌چاویان بكات و بیانكاته‌ پێوه‌ر بۆ ژیانی خۆی و ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ دێنه‌ ڕێگای وعاتیفه‌شی هه‌ر له‌و ڕێڕه‌وه‌دا ئاڕاسته‌ وه‌رگرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش له‌ كاتی كاردانه‌وه‌ی عاتیقیدا هه‌رگیز تووشی هه‌ڵه‌ی شه‌رعی و عه‌قیدی و مه‌نهه‌حی نابێت و كه‌سیش ناتوانێت سه‌ری لێ بشێوێنێت و بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی گوماناوی به‌كاری بهێنێت و خۆڵی به‌ نرحی زێڕ پێ بفرۆشێت.
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا كه‌ مادییه‌ت و دڵڕه‌قی به‌سه‌ریدا زاڵ بووه‌، عاتیفه‌ش پێویسته‌ و نكۆڵی له‌ گرنگی و بایه‌خی ناكه‌م بۆ موسوڵمان، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ سنووری شه‌رع تێنه‌په‌ڕێت و له‌ كاتی خۆشی و ناخۆشیدا سنوور نه‌به‌زێنێت و دواجاریش پێویسته‌ له‌ بازنه‌ی ڕه‌زامه‌ندی الله بێت و ئاڕاسته‌كانی له‌ شه‌رعه‌كه‌ی وه‌رگرێت، چونكه‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا چه‌مكه‌كان له‌ هه‌موو كاتێكی تر زیاتر تێكه‌ڵ به‌ یه‌كتر بوونه‌ و به‌خته‌وه‌ریش ئه‌و كه‌سه‌یه‌ عه‌قیده‌یه‌كی راستی هه‌بێت و وه‌رگرتن و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی به‌ پێی ئه‌و عه‌قیده‌یه‌ بێت .
إحسان برهان الدین
17 شوّال 1440
20/6/2019