#فه‌رمووده_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:21 " لا سلام على طعام " فه‌رمووده نييه واته: سه‌لامكردن نييه له كاتى نانخواردندا، يان جارى وا هه‌يه ده‌سته‌واژه‌يه‌كى عه‌ره‌بى جڵفى هه‌يه ده‌يڵێن: (الزاد ما عليه سلام) له ڕاستيدا ئه‌م وته‌يه فه‌مووده نييه و قسه‌يه‌كى باوه له ناو خه‌ڵكيدا، له‌م باره‌وه پێشه‌وا (الشوكاني) فه‌رموويه‌تى : معناه صحيح إذا كانت اللقمة في فم الآكل كما قيده به النووي في الأذكار ، وسبقه إليه الإمام مع إطلاق النووي المنع في المنهاج تبعا لأصله ، فإن سَلّم عليه والحالة هذه لا يستحق جوابا ، أما إذا كان على الأكل وليست اللقمة في فمه فلا بأس بالسلام ، ويجب الرد . اهـ . واته: واتاى ئه‌و وته‌يه (نه‌كخودى فه‌رمووده‌كه) ڕاسته ئه‌گه‌ر‌سه‌لامه‌كه له كاتێكدا بێت كه‌سه‌كه سه‌لامى لێ ئه‌كرێت پاروويه‌كى له ده‌مدا بێت، له‌م حاڵه‌ته وه‌كو پيشه‌وا النووي ش پێشتر باسى كردووه، سه‌لام نه‌كرێت باشتره و ئه‌گه‌ريش سه‌لامى كرد كه‌سه‌كه ده‌توانێت وه‌ڵامى نه‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو ئه‌وه كارێكى چاكه سه‌لام بكات و ئه‌ويش واجبه له‌سه‌رى وه‌ڵامى سه‌لامه‌كه بداته‌وه. ده‌رباره‌ى هه‌مان وته‌ى سه‌ره‌وه پرسيار له ابن عثيمين يش كرا وه‌ڵامێكى نزيكى له‌م وه‌ڵامه‌ى شه‌وكانى دايه‌وه و فه‌رمووى ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌سه‌لام ته‌وقه كردن بيت ئه‌وه وايه سه‌لام نه‌كرێت له‌و كاته باشتره چونكه كاته‌كه‌ى گونجاو نييه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها سه‌لام بوو بێ ته‌وقه كردن و پرسياركردنى حاڵ و ئه‌حواڵ ئه‌وه هيچ كێشه‌يه‌كى تێدا نييه. به كورتى (لا سلام على الطعام ) وه‌كوفه‌رمووده‌كه ئه‌سڵى نييه و (مصطفى عدوي) ش به هه‌مان وه‌ڵامى ئه‌و زانيانه‌ى باسمان كرد فه‌رموويه‌تى فه‌رمووده‌كه صحيح نييه و، سه‌لام له كاتى نانخواردندا ئاساييه بكرێت، مه‌گه‌ر له‌و كاته‌ى كه كه‌سه‌كه سه‌لامى لێ ئه‌كرێت پاروويه‌كى له ناو ده‌مدا بێت له‌و حاڵه‌ته‌شدا كه‌سه‌كه ئه‌توانێت وه‌ڵام نه‌داته‌وه. إحسان برهان الدين 11-شعبان-1438 20117-5-7 سلێمانى