فه‌رمووده‌یه‌كی مه‌زن له بوخاریدا
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:(أعذر الله إلى امرئ أخر أجله حتى بلَّغه ستين سنة.) ئه‌م فه‌رمووده پێشه‌وا بوخاری ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌یگێڕێته‌وه..واتاكه‌ی:
خوای گه‌وره پاساوی بۆ كه‌سیك نه‌هێشتووه‌ته‌وه ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته شه‌ست سالی و ئه‌جه‌لی نه‌هاتبێت ، له‌وانه‌یه له پێش ئه‌و ته‌مه‌نه وه‌فاتی بكردایه بیوتایه ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌نی پێ ئه‌دام تا ده‌گه‌شتمه شه‌ست ساڵان وا عیبادیتم ئه‌كرد و وا به دوای ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌گه‌ڕام و وا ڕقم له‌وانه ئه‌بوو كه ڕقیان له دینی خوا و پیغهمبهرهكهیهتی و وا موسوڵمان و خه‌لكی باشم خۆش ئه‌ویست ، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته ئه‌و پاساوه‌ی بۆ نه‌ماوه، ئینجا ئه‌گه‌ر چی مردن كاتی و ساتی نییه و گه‌نج و پیر نازانێت ، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنی قۆناغی شه‌ست سالی نزیك بوونه‌وه‌یه‌كی زیاتره له مه‌رگ و كاتی خوا په‌رستن و خۆ ئاماده‌كردنێكی زیاتره بۆ لیقای خوای گه‌وره ، به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات و په‌رده‌ی یه‌قین و ئیمانی به هیزی به خوا و دواڕۆژ و لێپرسینه‌وه‌ی دوای مردنی بۆ لابدات و خۆشبه‌خت و كامه‌ران ئه‌وكه‌سه‌یه كه له داوو پاساوه خهڵێتینهرهكانی شه‌یتان ڕزگاری ببێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-9-3 سلێمانی