ئه‌م سوڕه‌ته مه‌زنه كه به‌م ئايه‌ته ده‌ست پێده‌كات: (الْحَمْدُ لِلّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ ثُمَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِم يَعْدِلُونَ ) سه‌دوشه‌ست و پێنج ئايه‌ته‌وشه‌شه‌م سوڕه‌ته له سوڕه‌ته‌كانى قورئانى پيرۆز، په‌نجا و پێنجه‌مين سوڕه‌تيشه وه‌كو ته‌رتيبى دابه‌زين، له پاش سوڕه‌تى (الحجر) دابه‌زيوه‌و سوره‌تى (الصافات) يشى به دوادا دابه‌زبوه. هۆكارى ناونانه‌كه‌ى به الا‌نعام له‌به‌ر ئه‌و ئايه‌تانه‌يه له ئاڕاسته‌يه‌كى په‌يوه‌ست به بيروباوه‌ڕه‌وه باس له‌و ئاژه‌ڵانه ده‌كات وه‌كو" َوَجعلوا لله مما ذرأ من الحرث والأنعام نصيبا " باسه‌كانيشى به شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌رباره‌ى يه‌كخواپه‌رستى و ئولوهييه‌تى خواى گه‌وره و بنچينه‌كانى ئيمان و مه‌سه‌له‌ى وه‌حى و په‌يامى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌روه‌ها پرسى زيندووبوونه‌وه‌و پاداشته له دواى مردن.
ده‌رباره‌ى هۆكارى دابه‌زينى سوڕه‌ته‌كه‌ش هاتووه كه بتپه‌رسته‌كان پرسياريان له پێغه‌مبه‌ر صلى الله وعليه وسلم كردووه مه‌ڕ كه ده‌مرێت كێ ده‌يكوژێت؟ ئه‌ويش فه‌رموويه‌تى خوا، جا ئه‌وان وتوويانه: تۆ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ى كه هه‌ر ئاژه‌ڵێك خۆت و هاوه‌ڵانت سه‌ري بڕن حه‌ڵاڵه خواردنى، ئه‌وه‌ش كه تانجى و هه‌ڵۆ ڕاوى ده‌كات و ده‌يكوژێت ئه‌ويش خواردنى حه‌ڵاڵه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى خوا ده‌يكوژێت خواردنى حه‌رامه، ئيتر له دڵى هه‌ندي له موسوڵمانانيشدا شتێك درووست بوو تاكو خواى گه‌وره ئه‌و ئايه‌تانه‌ى سوڕه‌تى الا‌نعام ى دابه‌زاند. جياواز له چوار سوڕه‌تى درێژى پێش خۆى كه بريتين له سوڕه‌ته‌كانى البقرة وآل عمران والنساء والمائدة كه هه‌موويان مه‌ده‌نين، سوڕه‌تى الأنعام مه‌ككيه وبه يه‌كجار دابه‌زيوه. له فه‌رمووده‌يه‌كدا كه (عبدالله بن عباس) ڕه‌زاى خوا له خۆى و باوكى بێت ده‌يگێڕێته‌وه و له (الطبراني) و كتێبى تر‌ى فه‌رمووده‌دا هاتووه‌و (ابن حجر و أحمد شاكر) به فه‌رمووده‌يه‌كى حه‌سه‌ن يان داناوه: ” أنزلت سورة الأنعام : بمكة، ليلاً، جملة واحدة ، حولها سبعون ألف ملك، يجأرون حولها بالتسبيح”.واته: سوڕه‌تى ئه‌نعام هه‌مووى به يه‌كجار به‌شه‌و له مه‌ككه دابه‌زيوه، حه‌فتا هه‌زار مه‌لائيكه‌ته‌يش به ده‌وريدا به ده‌نگى به‌رز سبحان الله يان كردووه. به پيى ئه‌م فه‌رمووده‌يه سوڕه‌تى الا‌نعام: 1- له شارى مه‌ككه دابه‌زيوه. 2- هه‌مووى به يه‌كجار دابه‌زيوه. 3- به شه‌و دابه‌زيوه. 4- له كه‌ژاوه‌يه‌كى پڕ له شكۆدا حه‌فتا هه‌زار له مه‌لائيكه‌ته‌كان له‌گه‌ل جيبريل سه‌لامى خواى لێبێت دايانبه‌زاندووه‌ته سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم. 5- مه‌لائيكه‌ته‌كان به ده‌نگى به‌رز له كاتى هێنانى ئه‌و سوڕه‌ته ته‌سبيحاتى خواى گه‌وره‌يان كردووه.
به‌م شێوه‌ش ئه‌م سوڕه‌ته مه‌زنه له هه‌موو سوڕه‌ته‌كانى قورئانى پيرۆز جيابووه‌ته‌وه‌و، وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو مه‌لائيكه‌تانه‌ى به‌شداربوونه له هينان و دابه‌زينى سوڕه‌ته‌كه، يه‌كتاپه‌رستى خواى گه‌وره‌يان له مه‌ككه ڕاگه‌ياندبێت وجاڕى نه‌مان و له نێوچوونى شيرك و بتپرستييان دابێت.
باسه‌كانى ئه‌م سوڕه‌ته به شێوه‌يه‌كى گشتى تايبه‌ته به عه‌قيده‌و بيوباوه‌ره، بۆيه گرنگييه‌كى زۆرى له ئيسلام‌دا هه‌يه له‌به‌ر گرنگى بابه‌ته‌كه‌ى ، ئه‌گه‌رنا قورئان هه‌مووى كه‌لامى خوايه و هيچيان له هيچى تريان له‌و ڕووه‌وه باشتر نين.
سوڕه‌تى ئه‌نعام له كاتێكى زۆر ناڕه‌حه‌ت و ناخۆشدا كه موسوڵمانان تێدا بوون دابه‌زى، ئه‌وان له چڵه‌پۆپه‌ى ئازار وسزا چه‌شتن و برسێتى و ئابڵۆقه‌دا بوون ، خواى گه‌وره به‌م سوڕه‌ته مه‌زنه دڵى خۆشكردن و له كاتێكدا ئه‌وان ته‌واو ناڕه‌حه‌ت بووبوون و پرسياريان ده‌كرد كه‌ى سه‌ركه‌وتنى خواى گه‌وره به‌سه‌رياندا داده‌به‌زێت، له ڕاستيدا دابه‌زينى ئه‌و سوڕه‌ته هيواى پێ به‌خشين و مژده‌ى پێدان به سه‌ركه‌وتنى ئيسلام و له ناوچوونى كوفر.
هه‌ر له‌و قۆناغه‌شدا له‌سه‌رده‌مى مه‌ككه، چه‌ند سوڕه‌تێكى مه‌زنى تر‌ى قورئانى پيرۆز دابه‌زى وه‌كو: يونس وهود ويوسف وإبراهيم والحجر والصافّات.
هه‌ندێك له توێژه‌ران پێيان وايه تايبه‌تمه‌ندييه‌كى تر كه ئه‌وسوڕه‌ته له خۆى گرتووه ئه‌وه‌يه، ديارده‌ى هه‌واڵه كردن(الإحالة)ى تێدايه، واته: هه‌ندێ ئايه‌ت له سوڕه‌ته‌كانى تر هه‌يه پێويسته بۆ تێگه‌يشتن و ورده‌كارييه‌كه‌ى بۆ سوره‌تى الا‌نعام بگه‌ڕێيته‌وه ، بۆ نموونه: " وعلى الذين هادوا حرمنا ما قصصنا عليك من قبل " ئه‌وه‌ش كه خواى گه‌وره لێره ئاماژه‌ى پێكردووه له سوڕه‌تى ئه‌نعام باسكراوه له ئايه‌تى: " وعلى الذين هادوا حرمنا كل ذى ظفر ، ومن البقر والغنم حرمنا عليهم شحومهما إلا ما حملت ظهورهما ، أو الحوايا أو ما اختلط بعظم " الآية 146 زۆر إحاله‌ى تر‌ى له‌و شێوه.
سوڕه‌تى الا‌نعام سوڕه‌تێكى درێژ وله سه‌رده‌مى مه‌ككه وله قۆناغى ناڕه‌حه‌تى و ئازارى موسوڵمانان له ڕێگه‌ى ده‌يان هه‌زار مه‌لائيكه‌ت دابه‌زيوه‌و تێكڕاى باسه‌كانى په‌يوه‌ندى به گرنگترين بوارى ئيسلامه‌وه هه‌يه كه ئه‌ويش عه‌قيده‌يه؛ شايانى ئه‌وه‌يه هه‌موو موسوڵمانێك له‌به‌رى بێت و له واتاكانى تێبگات وله نوێژه‌كانيدا بيخوێنيته‌وه‌و دڵى پێى خۆش بێت وپه‌ند و وانه‌ى بۆ ژيان و بۆ دوا ڕۆژى لێ وه‌ربگرێت.
بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته سوودم له چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك بينيوه له‌وانه: - هذا السر العجيب فى سورة الأنعام ، دعوة للتدبر/ العليمى المصرى. - شخصية سورة الأنعام/ د. أمجد علي سعادة. - سورة الا‌نعام : فوائد ودرر/ معهد دار الرضوان. إحسان برهان الدين 2017-7-19 سلێمانى