العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٥٥- علي منصور كيالي
: 528
2018-04-08
ئه‌ندازیارێكی سوریه‌ له‌ حه‌له‌ب له‌ ساڵی 19522 له‌ دایكبووه‌ ،پسپۆڕه‌ له‌ بواری ئه‌ندازیاری و فیزیاو ماتماتیك ، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ناوبانگی په‌یدا كرد له‌ ڕیگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بیروبۆچوونی نامۆ له‌ گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئیسلام و به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌ ، به‌به‌هانه‌ی ڕاڤه‌كردنی ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز له‌ ڕوناكی زانستی سه‌رده‌مدا و بێ گرنگیدان نه‌ك به‌ ته‌نها سوننه‌ت به‌ ڵكو به‌ قورئانیش له‌ ڕێگه‌ی لێكدانه‌وه‌ی سه‌رده‌میانه‌ به‌و واتایه‌ی كه‌ متمانه‌ی ته‌واوی به‌ هه‌موو زانستێكی تازه‌ هه‌یه‌ و هه‌رچی ده‌قه‌كانیش هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵ ئه‌و زانستانه‌دا ناكۆك بن له‌ قه‌فه‌سی تۆمه‌تدان و جێگای گومانن. ئه‌م ناوبراوه‌ جیاوازی له‌ گه‌ڵ قورئانی و عه‌قلانی و موعته‌زیله‌ هاوچه‌رخه‌كاندا ئه‌وه‌یه‌ به‌ بێ هیچ هه‌ست به‌ ئیحراج بوون و شاردنه‌وه‌یه‌ك ده‌قه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ته‌فسیری قورئانیش ده‌خاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی فیزیا و كیمیا و ماتماتیك ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێكن له‌ بیروبۆچوونه‌كانی كه‌یالی: - ته‌فسیری قورئان به‌ پێی یاساكانی فیزیا ده‌كات ئیتر كێشه‌ی نییه‌ له‌ گه‌ڵ ته‌فسیری زانیان و پێشه‌وایانی ئیسلام ناكۆك بێت. - وه‌كو زۆربه‌ی موعته‌زیله‌ هاوچه‌رخه‌كان نكۆڵی له‌ ده‌ركه‌وتنی المسیح الدجال ده‌كات.هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به‌ سزای ناو گۆر نییه‌ .. - به‌ به‌ ڵگه‌ی هه‌بوونی په‌یكه‌ری (أبو الهول) له‌ میسر له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب دا ڕه‌زای خوای لێبێت بت و په‌یكه‌ر به‌ حه‌رام نازانێت. - ده‌ڵێت خوا ناخه‌وێت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ردوون وێران نه‌بێت!(بۆچوونی هاوشیوه‌ی ئه‌مه‌شی زۆره‌) - به‌ ڤیدیۆ و به‌ راشكاوی : نكۆڵی له‌ سزای ناو گۆڕ و یأجوج و مأجوج ده‌كات. - نكۆڵی له‌ پردی سیرات و ته‌رازوو و بینینی خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ده‌كات. - ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ زۆر كارێكی ئاسانه‌ به‌ لایه‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی هیچ بایه‌خێك بۆ فه‌رمووده‌ناسان و ڕاڤه‌كارانی فه‌رمووده‌و پێشه‌وایانی ئیسلام دابنێ وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆی له‌ ئه‌وان به‌ راستتر و زاناتر بزانیت!. - به‌ گشتی هاوڕایه‌ له‌ گه‌ڵ موعته‌زیله‌كان له‌ بیروبۆچوونه‌كانیاندا. - یه‌كێك له‌ ته‌فسیره‌كانی بۆ نموونه‌ ته‌فسیری ئایه‌تی (أولم یر الذین كفروا أن السموات والأرض كانتا رتقا ففتقناهما)..ده‌ڵێت: هه‌موو دروستكراوه‌كان بریتین له‌ گه‌ردیله‌ (ذرات) گه‌ردیله‌كانیش له‌ ئه‌لكترۆن و نیوترۆن و پرۆتۆن پێكهاتوون ..ئه‌لكترۆنه‌كان له‌ خولگه‌یه‌كدا به‌ ده‌وری ناوكدا (نوی) ده‌سوڕێنه‌وه‌ ..بۆشایی له‌ نیوان ئه‌لیكترۆكاندا هه‌یه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ل پرۆتۆن و نیۆترۆنه‌كانیشدا به‌ هه‌مان شیوه‌ هه‌ر بۆشایی هه‌یه‌..بۆیه‌ ئه‌گه‌ر په‌ستانمان له‌سه‌ر ئه‌و بۆشاییانه‌ درووست كرد ده‌كرێت هه‌موو گه‌ردوون له‌ ناو شقارته‌یه‌كدا جێگای بێته‌وه‌! كه‌واته‌ ته‌فسیری ئایه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو گه‌ردوون ئه‌وه‌نده‌ بچووك بووه‌ و خوای گه‌وره‌ دوایی بۆشاییه‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌و دووباره‌ گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌! زۆربه‌ی ئه‌و جۆره‌ ئایه‌تانه‌ش وا ته‌فسیر ده‌كات. - له‌ ته‌فسیری سوره‌تی( الكوثر) ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پێویسته‌ ڕۆژانه‌ پێنج جار ماڵ ببه‌خشن چونكه‌ باسی نوێژ له‌ هه‌مان سوڕه‌تدا هاتووه‌! - ته‌فسیره‌كانی بۆ قورئان زۆر نامۆو و پڕ له‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ن و ئه‌مانه‌ی باسم كرد هه‌ر نموونه‌ی خێرا بوو بۆ ناساندنی. - به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌ درووست ده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌م دكتۆره‌ ئه‌وه‌یه‌ قسه‌كانی تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ قسه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق و له‌ ڕاست ه‌ له‌ چه‌واشه‌كاری بۆیه‌ زۆر جار كاریگه‌ری نه‌ك له‌سه‌ر خه‌ڵكی ساده‌و به‌ڵكو له‌سه‌ر پسپۆڕ و خه‌ڵكی زانایش هه‌یه‌. - محمد صالح المنجد زۆرێكی له‌ بۆچوونه‌كانی به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه‌. بۆ زانیاری زیاتر: http://alradnet.com/من-هو-الدكتور-الفيزيائي-الفيلسوف-علي-م/