العربیة
/هەندێ لە ئەحکام و هەڵە و بیدعەکانی نوێژ/
هەندێ لە ئەحکام وهەڵەو بیدعەکانی نوێژ:13
: 421
2020-03-18


#هه‌ندێ_له‌_ئه‌حكام_و_هه‌ڵه‌_و_بیدعه‌كانی_نوێژ
:13
حوكمی پێكه‌نین و ئهم ئهم كردن له‌ ناو نوێژدا
1- حوكمی پێكه‌نین له‌ ناو نوێژدا چییه‌؟
به‌ ئیجماعی زانایان پێكه‌نین نوێژ به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه‌، به‌ڵام زه‌رده‌خه‌نه‌ ( ابتسامة) به‌تاڵی ناكاته‌وه‌، ابن المنذر ده‌ڵێت : (أجمعوا على أن الضحك يفسد الصلاة ، وأكثر أهل العلم على أن التبسم لا يفسدها) المغني (1/741).
هه‌ندێ له‌ زانایان باسی ئه‌وه‌یان كردووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ پێكه‌نینه‌كه‌ دوو پیت ده‌ركه‌وێت ئیتر نوێژه‌كه‌ی پێ به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌، به‌ڵام پێكه‌نینی قاقا (قهقهة) به‌هه‌موو حاڵێك نوێژی پێ به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌و جۆرێكیشه‌ له‌ كرداری ناشیرین و نه‌شیاو له‌ گه‌ڵ هه‌یبه‌ت و مه‌زنی نوێژدا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێكه‌نینه‌كه‌ به‌ ده‌ستی خۆی نه‌بوو و توانای ڕاگرتنی نه‌بوو، ئه‌وا هه‌ندێ له‌ زانایان وتوویانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ده‌ستی خۆی نییه‌ نوێژه‌كه‌ی پێ به‌تاڵ نابیته‌وه‌، وه‌كو ابن عثیمین له‌ " الشرح الممتع " (3/366). ده‌ڵێت: "وإن قهقه مغلوبا على أمره ؛ فإن بعض الناس إذا سمع ما يعجبه لم يملك نفسه من القهقهة ، فقهقه بغير اختياره : فإن صلاته ـ على القول الراجح ـ لا تبطل، كما لو سقط عليه شيء فقال بغير إرادة منه : أح فإن صلاته لا تبطل أيضا؛ لأنه لم يتعمد المفسد".
محمد صالح المنجد له‌ النفراوي المالكي نه‌قڵ ده‌كات كه‌ چۆن هه‌ندێك نه‌خۆشی میزه‌ چوركه‌یان هه‌یه‌ وحوكمی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ له‌ نوێژدا، به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌سی وا هه‌یه‌ (سلس القهقهة) وه‌كو چۆن بڵێی پیكه‌نینی لا ئیراد یان هه‌یه‌ و به‌ده‌ستی خۆیان نییه‌ له‌ ناو نوێژدا پێكه‌نینیان دێت، ئه‌وانه‌ نوێژیان به‌تال نابێته‌وه‌، وه‌كو ده‌ڵێت: " يظهر صحة [صلاة] من به سلس القهقهة كلما دخل في الصلاة ، ولا يستطيع تركها بوجه ، كما قالوه في معتاد سلس الحدث كلما توضأ" . " الفواكه الدواني " (2/566).2- ئایا حوكمی نه‌رمه‌ كۆكه‌ وئهم ئهم كردن له‌ ناو نوێژدا چییه‌؟
ئه‌م باسه‌ له‌ ژێر ناونیشانی( حكم النحنحة) له‌ كتێبه‌كانی فقه دا باسكراوه‌، پوخته‌ی وه‌ڵامه‌كه‌شی ئه‌مه‌یه‌:
هه‌ندێك له‌ زانایان وتوویانه‌: هه‌ركێ له‌ ناو نوێژدا ئحم ئحم بكات و دوو پیتی ده‌ربكه‌وێت نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌، به‌ڵام وا دیاره‌ بۆچوونی په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نوێژه‌كه‌ی پێ به‌تاڵ نابێته‌وه‌ چونكه‌ پێی ناوترێت قسه‌كردن.
شيخ الإسلام ابن تیمیة له‌ مجموع الفتاوى 22 / 616 ده‌ڵێت:
".... والقول الأول: أصح، وذلك أن النبي صلى الله عليه وسلم إنما حرم التكلم في الصلاة.... والنحنحة لا تدخل في مسمي الكلام أصلاً، فإنها لا تدل بنفسها ولا مع غيرها من الألفاظ على معنى ولا يُسمى فاعلها متكلماً "واته‌: ئه‌و بۆچوونه‌ی كه‌ ئه‌ڵێت ئهم ئهم كردن نوێژی پێ به‌تاڵ نابێته‌وه‌ ڕاستتره‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم قسه‌كردنی له‌ ناو نوێژدا حه‌رام كردووه‌، ئه‌و نه‌رمه‌ كۆكه‌و ئهم ئهم كردنه‌ش به‌ قسه‌كردن حیساب ناكرێت.
هه‌روه‌ها ابن تیمیة فه‌رموویه‌تی: " فأما ما يغلب على المصلي من عطاس وبكاء وتثاؤب فالصحيح عند الجمهور أنه لا يبطل وهو منصوص أحمد وغيره". واته‌: ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی توانای نوێژخوێنه‌ وه‌كو پژمین و گریان و باوێشك بۆچوونی په‌سه‌ند له‌ لای جومهوری زانایان ئه‌وه‌یه‌ نوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه‌ و ئه‌حمه‌دی كوری حه‌مبه‌ل و زانای تریش له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن.
به‌ڵام به‌ گشتی نوێژخوێن تا بتوانێت ئحم ئحم و پێكه‌نین و ئه‌و شتانه‌ بگرێته‌وه‌ باشتره‌ و بیر له‌ واتای نوێژه‌كه‌ی و گه‌وره‌یی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رانبه‌ری وه‌ستاوه‌ بكاته‌وه‌ باشتره‌، كه‌ نه‌شیتوانی هیچی له‌ سه‌ر نییه‌ و الله اعلم.
بڕوانه‌:
- (مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 29/348).
- يعاني من كثرة الضحك في الصلاة/ محمد صالح المنجد/ الاسلام سؤال وجواب.
- النحنحة في الصلاة / د.عبدالله بن حمود الفريح.
إحسان برهان الدین
20 ذو القعدة 1440
23/7/2019