/نەیارانی سوننەت/
گومانێكی دژه سوننه‌ته‌كان ده‌رباره‌ی ره‌جم كردنی مه‌یمون له بوخاریدا
: 2168
2018-04-14
یه‌كێك له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به فه‌رمووده نییه و له گومڕایی خۆیان بێ ئاگان ، له وه‌ڵامی پۆستێكمدا ده‌رباره‌ی متمانه‌ی زانایان به سوننه‌تی صه‌حیح ، وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه به‌و فه‌رمووده‌ی كه له بوخاریدا هاتووه ده‌رباره‌ی ڕه‌جم كردنی مه‌یمونیك له سه‌رده‌می جاهیلیدا و وا ده‌زانێ نهێنییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئاشكرا كردووه و به‌رانبه‌ری بێ ده‌نگ كردووه، به كورتی به‌و ئه‌وو هه‌موو بانگخوازانی گومڕای دژه سوننه‌ت ئه‌ڵێم:
1- ئێمه هیچ كاتیك نه‌مان وتووه هه‌رچی له بوخاریدا هاتووه وه‌كو قورئانی پیرۆز وایه و ڕه‌تناكرێته‌وه ، هه‌ندێك فه‌رمووده هه‌یه له بوخاری و موسلیمدا زانایان قسه‌یان له‌سه‌ری كردووه و ئه‌وه گومان له ده‌وری ئه‌سڵی دوو كتێبه‌كه دروست ناكات..له‌وانه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه به (معلقات) ئه‌ناسرێن ، كه یه‌كێك له‌و فه‌رموودانه بریتیه له‌وه‌ی ئه‌و براده‌ره قورئانیه باسی كردووه و به نیازه به‌و هۆیه‌وه هه‌موو فه‌رمووده‌كانی بوخاری ڕه‌تكاته‌وه و به‌وه‌ش حوكمی لادان و گومرایی به‌سه‌ر خۆیدا سه‌پاندووه.
2- ئه‌و فه‌رمووده‌یه ئه‌گه‌ر چی له بوخاریدا هاتووه ، به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌رجی بوخاری نییه بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمووده چونكه موسنه‌د نیه بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌ڵكو مه‌وقوفه له‌سه‌ر یه‌كێك له هاوه‌ڵان كه له‌سه‌ر ده‌می جاهیلیدا ئه‌وه‌ی بینیوه ، به‌ڵكو هاوه‌ڵیش نییه وتابیعیه‌كی (مخضرم)ه واته سه‌رده‌می جاهیلی بینیوه به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوای نه‌بینیوه صلی الله علیه وسلم ناوی(عمرو بن میمون) بووه.
3- مه‌به‌ستی پێشه‌وا بوخاری له‌و فه‌رمووده ئه‌وه‌یه كه بیسه‌لمێنێ عه‌مر سه‌رده‌می جاهیلی بینیوه نه‌ك پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له.
4- ئه‌م فه‌رموده هه‌ندێ زانای گه‌وره ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه وه‌كو (ابن عبد البر) و شێخ ئه‌لبانی له هاوچه‌رخه‌كان و هیچ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌كیشی تێدا نییه چونكه وه‌كو وتمان له موعه‌له‌قاتی بوخارییه و له‌سه‌ر مه‌رجی خۆی نه‌بووه له تصحیح دا.
الشيخُ الألباني – رحمهُ اللهُ - له‌و باره‌وه فه‌رموویه‌تی: " وأنا أظنُ أن الآفةَ من شيخِ المصنفِ نعيمِ بنِ حمادٍ ، فإنهُ ضعيفٌ متهمٌ ، أو من عنعنةِ هُشيم ، فإنهُ كان مدلساً " . [ مختصر صحيح البخاري للألباني (2/535) ] .
5- ئینجا ئه‌گه‌ر له گریمانه‌یه‌كدا بڵێین ئه‌و فه‌رمووده صه‌حیحه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بوخاریدا هاتووه ، ده‌كرێت بوترێت ئه‌و تابعییه باسی گومانی خۆی كردووه له‌سه‌ر ده‌می جاهیلیدا كه وایزانیوه ئه‌و مه‌یمونه به‌و هۆیه‌وه ڕه‌جم كراوه! واته پرسه‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به گومانی گێڕه‌ره‌وه‌كه هه‌یه كه هۆكاری به‌ردبارانكردنه‌كه زینا كردنی ئه‌ومه‌یمونه بووه ، ئینجا به‌ڵكو مه‌یمون له به‌راز به غیره‌ت تر بێت ، چه‌ندین ئاژه‌ڵ هه‌یه قبوڵ ناكات له‌گه‌ڵ مێینه‌كه‌یدا كاری وا بكرێت و خۆی له‌سه‌ر ئه‌داته كوشت!
له كۆتاییدا ئه‌ڵیم: ئێوه پرۆژه‌یه‌كی زۆر خراپتان پێ سپێردراوه ، زۆر نزیكه له ڕۆڵی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی بنه‌بڕكردنی ئیسلام ئه‌ده‌ن وناتوانن و، له‌وانه‌یه له قۆناغ و ئاستێكدا بتوانن هه‌ندێ له خه‌ڵكی بخه‌نه گومانه‌وه له دینداری له ڕێگه‌ی به درۆخستنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی بوخاری و موسلیم، به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌رگیز ڕێگه نادات ناحه‌زانی سوننه‌ت ئه‌م پرۆژه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه به سوود وه‌رگرتن له گه‌وره گومڕاكانی مێژووی ئیسلام له كۆن و نوێ‌دا سه‌ر بگرێت ، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش كه به نیازن له دژی سوننه‌ت ئه‌نجامی بده‌ن ،سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاڵپشتیه‌ی كه هه‌تانه له لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی به‌ناو ئیسلامی وهه‌ندێ كه‌سایه‌تی نه‌خۆش و دژه سوننه‌ت كه هه‌مووتوانایه‌كیان ده‌خه‌نه گر له خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌و مێژوودا بۆ ڕه‌خنه‌گرتن وعه‌یب دۆزینه‌وه!گومانم نییه وه‌كو ڕێسێكه و ده‌بیته‌وه به خۆری ، چونكه به‌ڵێنی خوای گه‌وره بۆ پاراستنی وه‌حی بێگومان سوننه‌تی صه‌حیحیش ده‌گرێته‌وه و، له قۆناغی داهاتوودا پرۆژه‌كه‌تان ده‌بێته باسی شه‌قامی ئیسلامی له كوردستانی موسوڵمان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه واجبی دینداری و به‌رگری كردن له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌بیته ته‌وژمیكی سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ئیسلام له وینه‌ی گه‌رده‌لولێكی به هیزدا به‌رنامه‌كه‌تان راده‌ماڵیت وسه‌ره‌نجامتان هاو شێوه ده‌بێت له گه‌ل ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌م بواره‌تاقیكرده‌وه له خه‌واریج و موعته‌زیله‌و گروپه گومراكانی تر وبێجگه له‌وه‌ی خۆیان به گۆمڕاودوژمنانی سوننه‌ت ناسان ده‌ستكه‌وتیكی تریان نه‌بوو.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-7-26 سلێمانی
2023-10-28
2024-03-08
2023-11-05
2024-04-18