العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
( من تعلم لغة قوم أمن مكرهــم ):11
: 667
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:11 ( من تعلم لغة قوم أمن مكرهــم ) واته‌: هه‌ركه‌سێك زمانى ميلله‌تێك فێر بێت له‌ فێڵ و خه‌ڵه‌تاندنيان پارێزراو ده‌بيت. شێخ سليمان العلوان فه‌رموويه‌تى: لا أعلم هذا حديثاً ولا أظن له أصلاً ، واته‌: نه‌مزانيوه‌ ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌ بێت وگومانم وا نييه‌ بنچينه‌يه‌كى هه‌بێت. هه‌روه‌ها شێخ محمد ناصر الدين الألباني ده‌رباره‌ى فه‌رموويه‌تى: لا أعلـــم له أصـــلاً، واته‌: شاره‌زا نيم بنچينه‌يه‌كى هه‌بێت. هه‌روه‌ها له‌ كۆتايى كتێبى السلسبيل / صالح البلبيهي 3/883 وه‌كو له‌ ملتقى أهل الحديث دا هاتووه‌ : ده‌رباره‌ى ئه‌م وته‌يه‌ فه‌رموويه‌تى: حديث باطل لا أصل له‌ .واته‌: فه‌رمووده‌يه‌كى باتڵه‌و بنه‌مايه‌كى نييه‌. شێخ مقبل بن هادي الوادعي كاتێك پرسيارى لێ كرا ده‌رباره‌ى فه‌رمووده‌ى ( من تعلم لغة قوم أمن مكرهم ) به‌م دوو وشه‌ وه‌ڵامى دايه‌وه‌: ليس بحديث، واته‌: ئه‌وه‌ فه‌رمووده‌ نييه‌. به‌ڵام فێربوونى زمان كارێكى باشه‌ و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمانى به‌ زه‌يدى كوڕى ثابت كردووه‌ ڕه‌زاى خواى لێبێت كه‌ زمانى يه‌هود فێر بێت و فه‌رموويه‌تى: (إني لا آمن يهود على كتابتنا - أو على سرنا - " فأمره أن يتعلمها فتعلمها في خمسة عشر يوماً) واته‌: من له‌ فڕوفێڵى يه‌هود دڵنيا نيم به‌رانبه‌ر قورئان يان ده‌رباره‌ى نهێنييه‌كانمان، بۆيه‌ فه‌رمانى به‌ زه‌يد كرد زمانه‌كه‌يان فێر بێت و ئه‌ويش له‌ پانزه‌ ڕۆژدا فێرى بوو . به‌ڵام درووست نييه‌ ئه‌م وته‌يه‌ به‌ ناو پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم ڕێوايه‌ت بكريت چونكه‌ فه‌رمووده‌ نييه‌ وده‌بێته‌ درۆ. إحسان برهان الدين 13- شعبان-1438 2017-5-9 سلێمانى