العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٣٤- د. وفاء سلطان
: 373
2018-04-07
هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكیه‌ و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سوریه‌ ، پزیشكی ده‌رونیه‌ ، له‌دایكبووی ساڵی 1958ز له‌ بانیاس له‌ سوریا ، یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رسه‌ختترین دوژمنه‌كانی ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، به‌ به‌رده‌وامی له‌شه‌ڕێكی كراوه‌دایه‌ له‌دژی خواو پێغه‌مبه‌ر وهه‌موو پیرۆزییه‌كانی ئیسلام ، ناوبانگی له‌پاش ڕووداوی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر ده‌ركرد، به‌وته‌ی خۆی ده‌ڵێت: سه‌ره‌تای ڕق لێبوونی له‌ ئیسلام له‌و كاته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ ئیخوانه‌كانی سوریا به‌ ده‌مانچه‌ مامۆستایه‌كی ئه‌ویان كوشتووه‌ له‌ كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی حه‌له‌ب ، ده‌ڵیت: له‌وڕۆژه‌وه‌ ڕقم له‌ خوای ئیسلام هه‌ڵگرت وناچار بووم به‌ دوای خوایه‌كی دیكه‌ بگه‌ڕێم! (وفاء سلطان) به‌ ڕه‌خنه‌گرێكی نابابه‌تی عاتیفی له‌ دژی ئیسلام داده‌نرێت كه‌ به‌ بێ هیچ په‌رده‌یه‌ك و به‌ڕاشكاوی و به‌به‌رچاوی ڕاگه‌یاندن وده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب سه‌رقاڵی جنیودانه‌به‌ خوا وپێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وقورئان و مێژووی ئیسلام ، (فیصل القاسم) دووجار له‌ به‌رنامه‌كه‌یدا له‌كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ بواری بۆ ڕه‌خساند به‌ئاره‌زووی خۆی به‌ئه‌وپه‌ڕی جورئه‌ته‌وه‌ قسه‌ به‌ سه‌رجه‌م پیرۆزییه‌كانی ئیسلام بكات ، هه‌ر بۆیه‌ دكتۆر (یوسف القرضاوي) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بۆ ڕۆژی دواتر دووباره‌ نه‌كرایه‌وه‌ به‌ ڕاشكاوی و به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ فه‌یسه‌ڵ قاسم وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و كه‌ناڵه‌ گرت. ئه‌م ئافره‌ته‌ پێی وایه‌ كێشه‌ی ئیسلام له‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌كه‌یدایه‌ كه‌ توانای به‌رهه‌م هێنانی خه‌ڵكی توندڕه‌و و ئیرهابی هه‌یه‌ ، ده‌ڵێت:كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئیسلام خاوه‌نی ئایدۆلۆجیایه‌كی سیاسیه‌ و هانی توندوتیژی ئه‌دات و له‌سه‌رووی خشته‌ی كاره‌كانیدایه‌! شایانی باسه‌ ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئایینی مه‌سیحی وجووله‌كه‌دا نییه‌ وته‌نها ئیسلام به‌ مه‌ترسی ده‌زانێ بۆ سه‌ر خه‌ڵكی، له‌ساڵی 2006ز له‌لایه‌نی گۆڤاری تایم به‌ یه‌كێك له‌ كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌وساڵه‌ دانرا كه‌ له‌ پێناوی مافی ئافره‌تاندا كۆششی كردووه‌! له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دونیا موسوڵمانان ناڕه‌زایی و شه‌رمه‌زاركردنی كاره‌كانیان ڕاگه‌یاندووه‌ و، زانایان وبیرمه‌ندان به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه‌ . شایانی باسه‌ (وفاء سلطان) له‌سه‌ر بنه‌مای زانست وتێگه‌یشتن ره‌خنه‌ له‌ ئیسلام ناگرێت و ته‌نها په‌نا ده‌بات بۆ هه‌ندێ ده‌قی لاواز و ناجێگیر وده‌یانكاته‌ به‌هانه‌ بۆ دژایه‌تی ئیسلام، خاوه‌نی هه‌ندێ نووسینه‌ له‌به‌ناوبانگترینیان كتێبی: "نبيك هو أنت! لا تعش داخل جبته" كه‌ شه‌ڕێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌ له‌ دژی ئیسلام.