له‌ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا دوو سه‌رچاوه هه‌ن بۆ شه‌رع و دینداری ، قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ، سه‌باره‌ت به قورئانی پیرۆز خوای گه‌وره پاراستنی ده‌سته‌به‌ر كردووه تاكو ڕۆژی قیامه‌ت خۆی پارێژگاری ده‌كات ، به‌ڵام فه‌رمووده‌كان به‌و شێوه‌ى قورئانى پیرۆز پارێزگاریكردنی ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه ، به‌شێك له ئه‌ركی پارێزگاری كردنی كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی زانایان و فه‌رمووده‌ناسان ، بۆیه هه‌ر زوو و له‌به‌ره به‌یانی ئیسلامه‌وه فه‌رمووده‌ناسان هه‌موو هه‌وڵێكیان خسته گه‌ڕ بۆ پاراستنی وجیاكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی وناساندنی هه‌موو گێڕه‌ره‌وه‌كانی ونووسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی هه‌موویان به‌تێر و ته‌سه‌ل وبه‌وردی، به‌ومه‌به‌سته‌ش زانستێكی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرا به ناوی (الجرح والتعدیل) كه زانستی لێكۆڵینه‌وه‌یه له ژیاننامه‌ی هه‌موو كه‌سێك ناوی له زنجیره‌ی سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتبێت ، كه‌ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌لای موسوڵمانان هه‌یه له مێژووی دونیادا زانستێك تایبه‌ت بێت بۆ وردبوونه‌وه له گێڕه‌ره‌وه‌كان به توندترین وتۆكمه‌ترین شێواز. پێشه‌وا بوخاری یه‌كێكه له‌و كه‌ڵه پیاوانه‌ی ئیسلام و كتێبێكی گه‌وره‌ی كۆكرده‌وه له ماوه‌ی شانزه ساڵدا له فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم و مه‌رجی زۆر سه‌ختی دانا بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمووده له گێڕه‌ره‌وه‌كان و به‌م شێوه‌ش هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازی نه‌خسته كتێبه‌كه‌ی، به‌ڵكو به گشتی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه هێناوێتی زنجیره‌ی سه‌نه‌دیان به بێ پچڕان ده‌گاته پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم جگه له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت زانایان قسه‌یان له‌سه‌ری كردووه ،.صه‌حیحی بوخاری به پێی ژماردنی ئیبنوحه‌جه‌ر (7397) فه‌رمووده‌ی تێدایه به‌وه‌یشه‌وه كه دووباره بووه‌ته‌وه ، به ڕاستترین كتێب ده‌ژمێردرێت له پاش قورئان ی پیرۆز ، ئه‌م كتێبه هه‌ر له‌ژیانی دانه‌ره‌كه‌یدا ناوبانگی به‌رفراوانی ده‌ركرد و زیاتر له حه‌فتا هه‌زار كه‌س ئه‌و كتێبه‌یان له خودی بوخاری بیست وبڵاویان كرده‌وه. بوخاری ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له بوخارا له ساڵی 194كۆچی له دایكبووه‌و ،هه‌ر له مناڵییه‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بگاته ده ساڵی ده‌ستی كردوه به فێربوونی زانست و له لای زیاتر له هه‌زار مامۆستا ده‌رسی خوێندووه ، زانایانی ئیسلام له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا به گشتی ستایشی زۆریان كردووه و به زانای گه‌وره‌و شانازی ئیسلام وخاوه‌ن زانست وجێگای متمانه وخاوه‌ن فه‌زڵ به‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانانه‌وه وه‌سفیان كردووه ، ئه‌و هاوكات شه‌رع زان و فه‌رمووده‌ناس وخواپه‌رست و خاوه‌ن زانست و له‌به‌ر كردنی بێ وێنه بووه ، به‌كورتی ئه‌م پێشه‌وایه جێگای متمانه‌و و خاوه‌ن زانستی باوه‌ڕپێكراو بووه به درێژایی مێژوو له‌لایه‌ن هه‌موو زانایانه‌وه - مه‌گه‌ر كه‌سانی گومڕا و دوژمنی ئیسلام نه‌بێت- به ئه‌وپه‌ڕی وشه‌كانی ڕێز و مه‌زن ڕاگرتن باس كراوه، به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی له بواری كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده ڕاست ودرووسته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئەنجامی داوە، بێگومان نه ئێمه‌و نه‌كه‌سیش ئه‌وی به مه‌عسوم دانه‌ناوه، به‌ڵام هاوكات به هه‌ڕه‌مه‌كی و به‌بێ بنه‌مای پته‌و نه‌بوو كه بویه خاوه‌نی نازناوی (أمیر المؤمنین فی الحدیث) و ئه‌وه‌لین ئاخرین دانیان به مه‌زنی ئه‌وكه‌ڵه پیاوه‌ی ئیسلامدا نا، ئه‌م زاته گه‌وره‌یه له ساڵی 256ی كۆچی له گوندێكی نزیك سه‌مه‌رقه‌ند وه‌فاتی كردووە. إحسان برهان ا‌لدین سلێمانی 2015-4-8