العربیة
/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٧) قسه‌ باشه‌كانی عدنان ابراهیم وه‌ربگرین؟
: 361
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٧) قسه‌ باشه‌كانی عدنان ابراهیم وه‌ربگرین؟ هه‌ندێك به‌ڕێز پێیان وایه‌ عدنان ابراهیم قسه‌ی باشیشی هه‌یه‌ و ئێمه‌ ده‌توانین له‌ قسه‌ باشه‌كانی سوودمه‌ند بین! منیش ئه‌ڵێم: عدنان ابراهیم دینی سه‌لامه‌ت نییه‌ و له‌ قسه‌كردندا جێگه‌ی متمانه‌ نییه‌ ، ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌لای ئه‌و بێت ناتوانیت دڵنیا بیت له‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌ك ژه‌هری تێدا نییه‌ وزیانت پێ ناگه‌یه‌نێت ،ئه‌و وه‌كو خاوه‌ن دوكانێكه‌ دوو شت بفرۆشێت: هه‌نگوین له‌ گه‌ڵ ژهرو مه‌وادی كیمیاوی ش ، خۆیشی به‌ ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌مین و جێگای متمانه‌ نییه‌ و فرت و فێڵی زۆره‌ ،بۆیه‌ چاكتره‌ بچیته‌ جیگه‌یه‌كی ترو موعامه‌له‌ی له‌ بنچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ نه‌كه‌یت، هه‌ر بۆیه‌ زانایان فه‌رموویانه‌ قسه‌ی ئه‌هلی بیده‌ع با هه‌ندێكی باشیش بێت وه‌رناگیردرێت ، عدنان یش به‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ ته‌نها ضال و له‌ خشته‌چوو بێت..به‌ڵكو به‌رده‌وام خه‌ریكی خه‌ڵك له‌ خشته‌بردنه‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌حریف ده‌قه‌كان و پشت به‌ستن به‌ ڕیوایه‌تی لاواز و موضوع و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی بوخاری وموسلیم به‌و عه‌قڵه‌ی خۆی كه‌ كێبڕكێ له‌ گه‌ڵ نه‌یارانی ئیسلامدا ده‌كات بۆ لێدانی چه‌مكه‌كانی. إحسان برهان 2016-8-22 سلێمانی