/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٤٩- بدع القراء القديمة والمعاصرة
: 485
2018-04-11
كتێبێكى بچووكه‌له نووسينى زاناى گه‌وره شێخ به‌كر ئه‌بو زه‌يد ه ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت، كتێبه‌كه به شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌رباره‌ى ئه‌و بيدعه‌و داهێنراوانه نووسراوه كه قورئانخوێنان ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن، كتێبه‌كه له پێنج به‌ش پێكهاتووه:
1- باسى گرنگترين ئه‌و پرسانه‌ى كه خوێنه‌رانى قورئان بيدعه‌يان تييدا ئه‌نجام داوه.
2- باسى حوكمى لاسايى كردنه‌وه‌ى خوێنه‌رێك بۆ خوێنه‌رێكى تر.
3- خۆ جووڵاندنه‌وه‌و خۆ لار كردنه‌وه له كاتى قورئانخوێندندا.
4- خوێندنه‌وه‌ى قورئان له لايه‌ن وتاربێژه‌وه به شێوه‌يه‌ك له‌گه‌ل باسى خوتبه‌كه‌ى بگونجێت.
5- گۆرينى شێوازى ده‌نگ به پيى ناوه‌ڕۆكى ئايه‌ته‌كه.
دانه‌رى كتێبه‌كه دوكتۆر بكر بن عبدالله أبو زيد يه‌كێكه له زانا به‌توانا و ناوداره‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌ندامى المجمع الفقهي بووه‌و يه‌كێكيش بووه له ده‌سته‌ى گه‌وره زانايانى سعوديه، ژماره‌يه‌كى زۆر كتێبى نووسيوه له بواره جياجياكاندا،له ساڵى ١٩٤٥ له‌دايكبووه‌و، له‌ساڵى ٢٠٠٨ وه‌فاتى كردووه.
كتێبه‌كانى به‌شێوه‌يه‌كى گشتى به سودن، به‌تايبه‌تى:
- حلية طالب العلم.
- فقه لنوازل.
- تغريب الالقاب العلمية
- السبحة.....
كتێبى بدع القراء لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى شه‌رعييه بۆ زۆر پرس كه قورئانخوێنان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ئه‌سڵى نييه، بۆيه خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كه گرنگى خۆى هه‌يه، به‌تايبه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى خه‌ريكى قورئانخوێندنن به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ئيجازه.
كتێبه‌كه چاپێكى به باش وبڵاوى هه‌يه كه دار الفاروق چاپى كردووه. چاپى تريشى هه‌يه وه‌كو چاپى دار السنة.
2023-04-26
2024-05-23
2020-03-18
2018-04-10
2023-10-28