/جلال الدين و شه‌مس و مه‌سنه‌وى/

زنجيره‌ى جلال الدين و شه‌مس ومه‌سنه‌وى ٢- ته‌ریقه‌تی (المولویة)ی جلال ا‌لدین الرومي
: 998
2018-04-11
#زنجيره‌ى_جلال_الدين_و_شه‌مس_ومه‌سنه‌وى: (2)
ته‌ریقه‌تی (المولویة)ی جلال ا‌لدین الرومي
ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌یه كه جلال ا‌لدین الرومی دایمه‌زراند له ده‌وره‌به‌ری ساڵی 672 ی كۆچی ، له ته‌ریقه‌ته‌كانی تر به‌وه جیا ده‌بێته‌وه كه زۆر گرنگی به سه‌ماكردن و مۆسیقا ژه‌نین ده‌ده‌ن له كاتی زیكركردندا ، به شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی ده‌خولێنه‌وه به ده‌وری شێخه‌كه‌یاندا له ناوه‌ڕاستیاندا و به‌زۆری شمشاڵ و ده‌ف و قانون به كارده‌هێنن وه‌كو ڕێگه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ست بوون به په‌روه‌ردگاره‌وه ،ئه‌م حاڵه‌ته‌ش پێی ده‌وترێت (سماع) ئه‌و ته‌كیه‌ش كه تێیدا كۆده‌بنه‌وه‌و شیعره‌كانی جلال و شاعیرانی تری سۆفی له گه‌ڵ سه‌ما و خولانه‌وه‌و و مۆسیقا لیدان ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێی ده‌وتریت(سمعخانه).
ئه‌م ته‌ریقه‌ته له بنچینه‌دا به یه‌كێك له به‌شه‌كانی ته‌ریقه‌تی قادری داده‌نرێت. به‌وه‌ش ده‌ناسران كه زۆر نه‌رم و گونجاون له گه‌ڵ دینه‌كانی تردا و جیاوازی ناكه‌ن له نیوان ئیسلام و دینه‌كانی تر ، له‌م باره‌شه‌وه قسه زۆر له شه‌یخی ته‌ریقه‌ته‌كه ده‌گێڕدرێته‌وه كه جیاوازی له نێوان ئیسلام و دینه‌كانی تر نه‌كردووه.
شوێنكه‌وتوانی ئه‌م ته‌ریقه‌ته تاكو ئێستاش به كه‌می هه‌ر بوونیان هه‌یه له توركیا و سوریا وئه‌ڵمانیا و هه‌ندێ شوێنی تر به‌ڵام له بازنه‌یه‌كی ته‌سكدا.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-2-27 سلێمانی

2018-04-09

2023-05-04

2025-03-03

2024-03-26

2020-04-14
240502035005.jpg)
2020-03-18
240505064605.jpg)
2018-06-18

2025-02-28