/جوان خوێندنەوەی سوڕەتی فاتیحە/
زنجیره‌ی جوان خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی (الفاتحة) ٢- البسملة
: 618
2018-04-17
ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م : البسملة
وشه‌ی البسمله له ڕێزمانی عه‌ره‌بیدا (نحت)ی پێده‌وترێت ،واته: داتاشینی وشه‌یه‌ك بۆ ئاماژه كردن بۆ چه‌ند وشه‌یه‌ك ، لێره‌شدا به واتای بسم الله الرحمن الرحیم دێت ، كه یه‌كه‌م ئایه‌تی سوڕه‌تی فاتیحه‌یه ، هه‌ندێجیاوازیش له‌و باره‌وه هه‌یه كه ئایا ئایه‌تیكه له‌و سوره‌ته یان نا ، به‌ڵام هه‌موو پێشه‌وایانی قیرائات یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه پێویسته له سه‌ره‌تای هه‌موو سووره‌ته‌كانی قورئان بخوێنرێت ، جگه له سوره‌تی (براءة ) نه‌بێت ، وه‌كو پێشه‌وا الشاطبيفهرموویهتی:
مهما تصلها أو بدأت براءة***لتنزيلها بالسيف لست مبسملاً
ولابد منها في ابتدائك سورة***سواها وفي الأجزاء خُيِّـر من تلا
هه‌روه‌ها گومان نییه له‌وه‌یش كه ئایه‌تیكه له سوره‌تی (النمل)...
له‌وشه‌ی (بسم) پێویسته ره‌چاوی ده‌ربڕینی كه‌سره‌ی بائه‌كه بكه‌ین و، اختلاس نه‌كرێت ، هاوكات درێژیش نه‌كریته‌وه وه‌كو پیتی (ي) چونكه هه‌موو كهسرهیهك درێژبكرێته‌وه ده‌بێته (ي) و هه‌موو یائێكیش كورت بكرێته‌وه ده‌بێته كه‌سره.
ئینجا پێویسته سیفه‌تی الصفیر له پیتی سین ده‌ربڕین و ده‌نگێكی تیژه هه‌ندێ له زانایان فه‌رموویانه ده‌نگێكه وه‌كو ده‌نگی كولله وایه.
1- (الله) وشه‌ی مه‌زنی الله به ناسكی ده‌ری ده‌بڕین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیتی پێش خۆی كه‌سره‌ی هه‌یه ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕه زشه‌ی الله ئه‌گه‌ر پێش خۆی كه‌سره بێت پیویسته به ترقیق بخوێنریته‌وه نه‌ك به تفخیم.
وشه‌ی (الله) كه ده‌یگه‌یه‌نینه وشه‌ی (الرحمن) وه‌كو ئه‌وه‌ی یه‌ك وشه بن ده‌یانخوێنینه‌وه به‌م شێوه:( ..اللهرحمن ) چونكه ئه‌لیف و لامی الرحمن شه‌مسیه‌و ناخوێنرێته‌وه..ئینجا وریای نه‌خوێندنه‌وه‌ی پیتی (ه) ده‌بین له وشه‌ی مه‌زنی (الله) زۆر له خوێنه‌ران ئه‌و هائه هه‌ر ناخوێننه‌وه ، ، یان به پیتی یا ده‌یخوێننه‌وه ،وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێن: (بسم لای رحمن..)، بۆیه خوێنه‌ر زۆر پێویسته ئه‌و هائه ده‌ربڕێت و نه‌یكاته پیتی یا یان هه‌ر پیتێكی تر.
وشه‌ی الله مه‌ددێكی طبیعي تێدایه نابێت له دوو جووڵه درێژتربكرێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری وه‌ستاین ئه‌وكاته ده‌توانین به 2 یان به 4 یان 6 جووڵه له‌سه‌ری بوه‌ستین.هه‌روه‌ها خوینه‌ران هه‌ڵه‌یه‌كی تری تێدا ده‌كه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه (مط) ی لامهكهی ده‌كه‌ن واته زیاد له‌سه‌ر ده‌وه‌ستن و كێشی پیته‌كه ده‌هێننه‌وه
2- (الرحمن): ئه‌لیف و لامهكهی سه‌ره‌تا شه‌مسیه‌و تێهه‌ڵكێش ده‌كرێت له گه‌ڵ دوای خۆیدا ، بۆیه به‌م شێوه ده‌خوێنرێته‌وه:(أرحمن) له‌م حاڵه‌ته‌شدا زۆر وریای دووباره بوونه‌وه‌ی پیتی ڕا ده‌بین و نابێت تهكراری تێدا درووست بێت و ببێته : (الررررحمن) ئه‌وه هه‌ڵه‌یه ه، به‌ڵكو یه‌كجار سه‌ره‌تای زمانت كه دای له مه‌خره‌جی پیته‌كه له مه‌ڵاشوو ئیتر نابێت له‌و جاره زیاتر بجووڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كرار نه‌بێت.
پیتی (ح) سه‌ره‌تا وریا ئه‌بین وه‌كو قه‌لقه‌له نه‌یخوێنینه‌وه ، ئینجا پێویسته به هه‌مس ده‌ریبڕین ، له كاتی ده‌ربڕینیدا هه‌وا دێت و ده‌ڕوا ، سیفه‌تی هه‌مس پێچه‌وانه‌ی سیفه‌تی جه‌هره‌و وه‌كو چۆن به چپه قسه‌بكه‌یت ده‌نگ به‌رز نه‌كه‌یته‌وه ئاوها ئه‌و پیته به هێواشی ده‌ده‌چێت..هشی (الرحمن) مه‌ددێكی طبیعی تێدایه و نابێت له دوو جووڵه زیاتر درێژبكرێته‌وه ،مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی ڕاوه‌ستان له‌سه‌ری ئه‌و كاته ده‌توانی تاكو شه‌ش حه‌ره‌كه له‌سه‌ری بوه‌ستیت.
3- له كاتی پێكگه‌یاندنی وشه‌ی (الرحمن) به (الرحیم) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌لیف و لامی الرحیم شه‌مسیه وناخوێنرێتهوه وههمزهكه هه‌مزه‌ی وه‌سڵه ، بۆیه وه‌كو یه‌ك وشه ده‌خوینرێته‌وه به‌م شێوه:(الرحمانرحیم) به‌ڵام وریای ده‌ربڕینی شه‌دده‌ی ڕائه كه ئه‌بین بێ ئه‌وه‌ی ته‌كرار بێته‌وه.
4- پیتی (ر) له هه‌ردوو وشه‌ی الرحمن الرحیم له‌به‌ر ئه‌وه‌یه فه‌تحه‌ی هه‌یه كه‌واته قه‌ڵه‌و ده‌خوێنرێته‌وه‌و مفحم ی ده‌كه‌ین..به‌ڵام به بێ تكرار ودووباره‌كردنه‌وه‌ی پیتی ڕا به شێوازێك چه‌ندین ڕا ده‌ربكه‌ین له یه‌ك كاتدا.
5- زۆر له خوێنه‌ران هه‌ڵه‌یه‌كی تر هه‌یه له كۆتایی وشه‌كانی الرحمن ، الرحیم..تا كۆتایی فاتیحه له مه‌دده‌كان ده‌یكه‌ن ئه‌ویش بریتیه له ده‌ربڕینی یائه‌كه له گه‌ڵ مینگه‌دا ، یائی الرحیم بۆ نموونه له لووتیه‌وه ده‌رده‌كات ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه چونكه ئه‌و پیته په‌یوه‌ندییه‌كی به لووته‌وه نییه.
إحسان برهان ا‌لدین
مۆڵه‌ت پێدراو له قیرائاتی عه‌شره
2015-10-18 سلێمانی
2023-11-22
2024-02-24
2018-04-09
2024-04-18
2023-11-29