وه‌رگێڕانی كتێب به‌تایبه‌تی كتێبی بواری ئیسلامی له كوردستاندا پرۆسه‌یه‌كی زۆر گرنگه به‌ڵام بێ به‌رنامه‌یه و به پێی پلانێكی تۆكمه و سه‌رپه‌رشتییه‌كی زانستی و پسپۆڕ به‌ڕێوه‌ناچێت، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاویش بایه‌خ به چه‌ندێتی زیاتر له چۆنیه‌تی ده‌درێت، ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی بازرگانی و سوود وه‌رگرتنی مادی له‌لای هه‌ندێ له خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه خه‌ریكه ده‌بێته ئامانجی سه‌ره‌كی، بۆیه تێبینی ده‌كرێت لایه‌نی ڕواڵه‌ت به‌راورد به ناوه‌ڕۆك له په‌ره‌سه‌ندندایه، چونكه ڕۆژ له دوای ڕۆژ كتێبخانه‌كان به كتیێی لاواز له ڕووی مه‌رجه زانستییه‌كانی وه‌رگێڕان پڕ ده‌بن ،نمونه‌ش زۆره به‌ڵام ناكرێت ناونیشان دیاری بكرێت، له ڕاستیدا به‌رده‌وام بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه به بێ چاودێری و دانانی مه‌رج و پێوه‌ر، یان بێ هه‌بوونی ده‌سته‌یه‌كی زانستی باوه‌ڕ پێكراو به مه‌به‌ستی دیاریكردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویسته له وه‌رگێڕدا هه‌بن و ، ئه‌و مه‌رجانه‌ی ده‌بنه پێوه‌ر بۆ په‌سه‌ندكردنی كۆتایی كتێبێك بۆ چاپكردن و كه‌وتنه به‌رده‌ستی خوێنه‌ر، گه‌ر وانه‌بێت مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له كتێب و سه‌رچاوه‌كان به شێوازێكی بێ هێز و نازانستیانه بكه‌ونه نێو كتێبخانه‌كان و ببنه خاڵێكی لاواز له كاروانی گواستنه‌وه‌ی زانست وپرۆژه‌ی وه‌رگێڕان له زمانه‌كانی تر به گشتی و له زمانی عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، له‌وانه‌شه نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نێكی شاره‌زا له هه‌موو خانه‌یه‌كی بڵاوكردنه‌وه‌دا له كوردستان كه ڕۆڵی چاودێری و ڕكێف و پاڵاوتنی به‌رهه‌مه‌كان بگێڕێت و،تێبینی و ده‌ستكاری و لابردن و بۆ زیادكرنی پێویستی بۆ هه‌ر به‌رهه‌مێك هه‌بێت، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی لاوازی به‌رهه‌مه‌كان و كورتی ته‌مه‌نیان بن له دونیای ڕۆشنبیریدا، له ڕاستیدا نه‌بوونی چاودێری وبه‌ربه‌ستی زانستی ولایه‌نێكی متمانه پێكراو كه ببێه هۆكاری كێبڕكێی وه‌رگێره‌كان بۆ به‌دوه‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی و متمانه‌ی ئه‌و‌ان پێش چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، زیانه‌كانی هاوتایه یان زیاتره له نه‌بوونی چاودێری و دانانی مه‌رج و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هاورده‌كردنی ده‌رمان و خۆراكی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو، چونكه بواری واتایی و زانستی له ژیانی خه‌ڵكیدا هیچی كه‌متر نییه له بواری بژێوی و نان و ئاودا. ئه‌ویان ته‌ندروستی جه‌سته ده‌خاته مه‌ترسی و، ئه‌میان ته‌ندروستی مێشك و گیان ده‌خاته مه‌ترسی، ڕاسته كوردستان تا بینه‌قاقای نگرۆی نه‌هامه‌تی و قه‌یرانی جۆراوجۆر بووه و، گه‌نده‌لی باڵی ڕه‌شی خۆی به‌سه‌ر زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیاندا كێشاوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن له‌م بواره‌دا ڕۆڵی گه‌وره و مێژووییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ له‌مه‌ڕ ڕاگرتن - یان هیچ نه‌بێت سنوورداركردنی- ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه جگه له ڕه‌هه‌ندێ مادی و بازرگانی ، بایه‌خێكی زۆر لاوه‌كی به بواری ناوه‌ڕۆك و واتایی ده‌ده‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین 2016-12-28 سلێمانی