العربیة
/ بیروباوەڕ/
وریای ئەم هێمایە بن !
: 371
2022-06-27

  وریای ئەم هێمایە بن ! ئەو دوو دەستە كە بەو شێوەیە هێمای (نماستی) پێ دەوترێت و لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا وەكو ئامرازیك بۆ سوپاس كردن زۆر بەربڵاوە. كە خۆی لە ڕاستیدا هێمایەكی ئایینییە و ئاماژەی عەقیدەیی و بیروباوەڕی بودایی و هندۆسی لە خۆگرتووە.. لە جیاتی ئەوە دەكرێت ئەم دوو دەستە بەكاربهێنیت كە ئاماژە بۆ دوعا كردن دەكات، وەكو ئەوەیە بڵێی الله پاداشتی چاكەت بداتەوە، یان سەركەوتوو بیت. لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا زۆر وشەو زاراوەو وێنەی ناشەرعی بڵاو دەبێتەوە كە ڕەهەندی ڕەوشتی و بیروباوەڕیشی تێدایە، بۆیە وریابوون پێویستە. ئەسڵی باسەكەم لە پۆستێكی (د. فوز بنت عبد اللطيف كردي) وەرگرتووە.