وانەیەك لە پێشەوای موەحیدانەوە علیه السلام الله تعالی فەرموویەتی: { وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَأَدْعُو رَبِّي عَسَى أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاءِ رَبِّي شَقِيًّا }. مريم:48. {وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ}: واتە: خۆم لە ئێوە جیا دەكەمەوە و حاشا لە هەر شیرك و لادانێك دەكەم كە تووشی بوون و تێوەگلاون پێوەی. ئەوەی ئێوە كردووتانە بە هاوەڵ بۆ الله و دەیپەرستن، یان وەكو دروشمێكی هاوەڵدانان بۆ پەروەردگار مەزن ڕایدەگرن، من لێی بەریم و لە بەرانبەریشدا: {وَأَدْعُو رَبِّي}: واتە: تەنها پەروەردگارم دەپەرستم وهیچ شیركێك لەگەڵ پەرستنیدا تێكەڵ ناكەم. {عَسَى أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاءِ رَبِّي شَقِيًّا} : واتە: بۆ ئەوەی بە پەرستنی پەروەردگارم سەرفراز بم و وەكو ئێوە بەهۆی شیركەوە تووشی كەساسی و نەهامەتی نەبم و، الله تعالی نزا و پاڕانەوەم لێ وەربگرێت. ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی كریسمسەوە، بە شداریكردنە لە بۆنەیەكی شیركیدا، ئەركی تەوحید وا لە موسوڵمان دەخوازێت خۆی لێ بەدوور بگرێت و لێی بەری بێت وحاشای لێ بكات.