/ئجازەی قورئان خوێندن/
زنجیره باسی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن: (ئه‌ڵقه‌ی پێنجه‌م) مه‌رجه‌كانی ئیجازه وه‌رگرتن له قورئاندا
: 431
2018-04-10
زنجیره باسی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن: ئه‌ڵقه‌ی پێنجه‌م
مه‌رجه‌كانی ئیجازه وه‌رگرتن له قورئاندا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كی زۆر هه‌یه له بواری ره‌چاونه‌كردنی هه‌بوونی مه‌رجه‌كانی ئیجازه‌وه‌رگرتن له بواری خویندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و حال گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی زۆر مۆڵه‌تپیدراو ده‌بینی حوكمه سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌جوید نازانیت به باشم زانی باسی ئه‌و مه‌رجانه بكه‌م كه پیویسته له فێرخوازدا هه‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستكاته خویندنی خه‌تمه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له ڕاستیدا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌ویت ئیجازه‌و سه‌نه‌د وه‌ربگرێت له خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا به پێی قسه‌ی زانایان پێویسته چه‌ند مه‌رجێكی تێدا بێت له‌وانه دوو مه‌رجی سه‌ره‌كیه كه پێویسته هه‌یبێت:
1- العدالة: ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌ویت ئیجازه‌ی قورئان وه‌ربگرێت پێویسته عه‌داله‌تی تێدا جیبه‌جێ بووبێت ، واته: فاسق نه‌بێت ، تاوانی ئاشكرای نه‌بێت پێی بناسرێت ، ئه‌هلی بیدعه نه‌بێت و عه‌قیده‌ی ڕاست و دروست بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هه‌ڵگرێكی خراپ و ناشاییسته بۆ قورئانی پیرۆز ، ئینجا ئیجازه شایه‌تیدانه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌تمه‌یه‌كی قورئانی ته‌واو كردووه كه ئه‌هله و شایانی ئه‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ، لێپرسینه‌وه‌ی تێدا ده‌بێت لای خوای گه‌وره بۆ مۆڵه‌تده‌رو مۆڵه‌ت پێدراو پێكه‌وه.بۆیه ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تپێدراوه‌كه تاوانی به ئاشكرا ده‌كرد یان درۆی ده‌كرد ئه‌وه شایه‌تیه‌كی ناحه‌قی بۆ دراوه.
2- الضَّبْطُ : واته لێهاتوویی و كارامه‌یی و شاره‌زایی ته‌واو له خوێندنه‌وه‌ی قورئان به پێی بنه‌ماكانی ته‌جوید، ئه‌مه‌ش ده‌بێته دوو به‌شه‌وه:
یه‌كه‌م: ضبط العلم والفهم : پێویسته قوتابی به باشی له مامۆستاكه‌ی تێبگات ، ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه لای خوێندوویه‌تی به جوانی وه‌ریگرتبێت له ڕووی( أصول و فرش) بنه‌ما نه‌گۆڕ و گۆڕاوه‌كان ، هه‌رچی ورده‌كاری خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته هه‌یه فێری بوو بێت.پێویسته وه‌جهه‌كان شێوازه‌كانی ئه‌و ڕیوایه‌ته ، جێگاكانی راوه‌ستان و ده‌ست پێكردن به گشتی ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به‌و ڕیواته‌وه به تایبه‌ت ، ئه‌م جۆره ضبط ه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئاسانكاری و كه‌مته‌رخه‌می تێدا بكرێت له لایه‌ن مامۆستا و ، هه‌رگیز به ته‌نها كوێگرتن له مامۆستا به ده‌ست نایه‌ت به‌ڵكو پیویسته سه‌رچاوه‌ی قیرائات بخوێنیته‌وه و له ڕووی تیۆریه‌وه خۆی پڕ زانیاری بكات ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه خه‌ریكی خوێندنێتی .
دووه‌م: ضبطُ الحفظِ والاستظهارِ والأداء:
واته: پاش تێگه‌یشتنی باش و له‌به‌ركردنی قورئان - هیچ نه‌بێت چه‌ند جوزئیك- و فێرخواز بتوانیت به جوانترین شێوه ڕه‌چاوی حوكمه‌كان بكات و ورده‌كاری پایه‌كانی مه‌د و غوننه‌كان و ده‌ربڕینی ڕاست و ئه‌و پیته به‌رزو نزمانه‌ی ده‌كه‌ونه ته‌نیشتی یه‌كتر و وشه تایبه‌ته‌كان كه راستخویندنه‌وه‌یان پێویستی به لێهاتووی هه‌یه و ئه‌و حاله‌تانه‌ی به زیاتر له شیوازێك ده‌خوێنرێنه‌وه‌و و زۆر شتی تر كه ئێستا ناكرێت شیبكه‌ینه‌وه ..
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم له‌م ڕۆژگاره، له كوردستان قوتابی خاوه‌ن مۆڵه‌ت نه‌ك هه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی لاوازه به‌لكو جاری وا هه‌یه هه‌ر نیه‌تی ، ئه‌دائیشی هه‌ڵه‌یه و گوێگری شاره‌زا سه‌رسام ده‌بیت له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ك ئیجازه‌ی پیدراوه ، بۆیه پێویسته مامۆستا قوتابی وه‌رنه‌گرێت تاكو دڵنیا ده‌بیت له توانای ، هه‌روه‌ها له تیگه‌یشتنی زمانی عه‌ره‌بی و نوتقی بۆ پیته‌كان و شاره‌زابوون له (مخارج و صفات و أحكام) ، پیویسته چه‌ندین كتێبی بۆ دیاری بكات بیخوێنێته‌وه و دواتر تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ بكات ، بۆ نموونه چه‌ند كتێبێكی سه‌ره‌تایی وه‌كو (تحفة الاطفال و المقدمة الجزریة) و چه‌ند شه‌رحێكیان ، یان ئه‌گه‌ر ڕیوایه‌تێكی وه‌كو وه‌رش یان قالون ی ده‌خوێند سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بابه‌ته بخوێنیته‌وه پێش ئه‌وه‌ی دا‌نیشێت بۆ خوێندنه‌وه‌و گوێگرتن.
به داخه‌وه له ئه‌نجامی پشت گوێ خستنی ئه‌م مه‌رجانه و بگره جاری وا هه‌یه خودی مامۆستاش ئه‌وانه نازانێت تاكو قوتابیه‌كه‌ی فێر بكات ، ئێستا حاڵه‌تێكی نائاسایی و نامۆ دروستبووه له كوردستان ، ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زا بم له گه‌رمیان و سلیمانی و هه‌ولێر و زۆر ناوچه‌ی تر (زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان)كێبڕكێ ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی ئیجازه‌یه نه‌ك بۆ فیر بوونی زانست ، ئه‌مه‌ش نه‌پاراستنی ئه‌مانه‌ته‌و و سووككردنی زانستێكی مه‌زنه وه‌كو زانستی قیرائات كه په‌یوه‌ندی به كیتابی خوای گه‌وره هه‌یه و ئه‌گه‌ر بێت مامۆستایانی به توانا و لایه‌نه پسپۆڕ و به‌رپرسه‌كان فریای ئه‌و بارودۆخه نه‌كه‌ون چه‌ند ساڵێكی تر گه‌وره‌ترین زیان به‌و زانسته ده‌كه‌ویت و چه‌مكه‌كان هه‌مووی ئاوه‌ژوو ده‌بێته‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
مۆڵه‌تپێدراو له قیرائاتی عه‌شره
2015-12-13 سلێماني
2024-03-08
2024-02-05
2018-04-14
2024-03-04
2023-11-05
2018-04-12
2023-11-01
2023-10-27