#فه‌رمووده_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:5 ئه‌م به‌سه‌رهاته به‌ناوبانگه‌ش ده‌رباره‌ی هیجره‌ت ڕاست نییه یه‌كیك له‌و فه‌رموودانه‌ی له سه‌ری ساڵی كۆچی وباسه‌كانی هیجره‌تدا مامۆستایان ده‌یگێڕنه‌وه و عاتیفه‌ی موسوڵمانانی پێ ئه‌وروژێنن بریتییه له‌و فه‌رمووده‌ی باس له‌وه ده‌كات گوایه له‌و كاته‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و ئه‌بوبه‌كر له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بوونه ئه‌بو به‌كر ڕه‌زای الله ی لێ‌بیت كونه‌كانی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی به كراسه‌كه‌ی خۆی داخستووه و هه‌ردوو قاچیشی خستووه‌ته سه‌ر دوو كونی تری ناو ئه‌شكه‌وته‌كه ومارێك دواێتی به قاچیه‌وه و ئه‌ویش ئارامی گرتووه‌و نه‌جووڵاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم له خه‌وه‌كه‌ی ئاگای نه‌بێته‌وه، ئه‌م فه‌رمووده سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خۆی لاوازه، وتاربێژان جاری وا هه‌یه شتی تریشی بۆ زیاد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كاریگه‌ر بێت. هه‌رله‌و ڕێواته‌ی كه زانایان تضعیف یان كردووه و به‌راستیان نه‌زانیوه ئه‌وه هاتووه كه ئه‌بوبه‌كر رضي الله عنه جاری وا بووه له كاتی ڕێكردندا پێشی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم كه‌وتووه و جاری وا بووه له دوایه‌وه ڕێی كردووه و گوایه كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم پێی په‌تی بووه له‌سه‌فه‌ره‌كه‌دا ئه‌بو به‌كر ڕه‌زای الله ی لێبێت ئه‌وی خستوویه‌تی سه‌ر شانی خۆی...له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و قسانه جێگیر نه‌بوونه و صحیح نین و زانا گه‌وره‌كان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌رووده‌كه‌یه له‌لای البیهقي: (أن أبا بكر جعل يمشي بين يدي رسول الله تارة وخلفه أخرى وعن يمينه وعن شماله, وفيه أنه لما حفيت رجلا رسول الله حمله الصديق على كاهله, وأنه لما دخل الغار سد تلك الأجحرة كلها وبقي منها جحر واحد فألقمه كعبه فجعلت الأفاعي تنهشه ودموعه تسيل، فقال له رسول الله: لا تحزن إن الله معنا.) ابن كثير له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده فه‌رموویه‌تی: وفي هذا السياق غرابة ونكارة. ئه‌م به‌سه‌رهاته (المناوي) له كتێبی (فيض القدير) دا به‌بێ سه‌نه‌د هێناوێتی و, (علا‌ء الدين علي المتقى الهندي) له كتێبی (كنز العمال) باسی كردووه و, به هه‌مان شێوه (السيوطي) له ته‌فسیری (الدر المنثور), و(ابن كثير) له كتێبی (البداية والنهاية) باسیان كردووه. له ڕیوایه‌ته‌كه‌ی پێشه‌وا البیهقي له دلائل النبوة (٢/٤٧٦) ده‌یگێڕێته‌وه و كه‌سێك له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا هه‌یه به ناوی (عبد الرحمن بن إبراهيم الراسبي) الذهبي له میزان الاعتدال (٢/٥٤٥) به تۆمه‌تباری زانیوه و هه‌روه‌ها كه‌سێكی تری له‌سه‌نه‌كه‌دا هه‌یه به‌ناوی (فرات بن السائب) له لایه‌ن سه‌رانی فه‌رمووده‌ناسانه‌وه وه‌كو النسائي له ( الضعفاء والمتروكين ٤٨٨) به مه‌تروك وه‌سف كراوه وهه‌روه‌ها له لایه‌ن بوخاری به منكر ناسێنراوه و (ابن معين) یش ده‌رباره‌ی فه‌رموویه‌تی:: ليس بشيئ ، له‌لایه‌ن أحمد بن حنبل یش به هه‌مان شێوه به كه‌سێكی متهم ناسراوه وه‌كو له كتێبه‌كانی ( الميزان ٣/٣٤١ ولسان الميزان ٣/٥٠٣) دا هاتووه. (محمد صالح المنجد) الله تعالی ڕزگاری بكات ده‌ڵێت: فه‌رمووده زۆرن له فه‌زڵ و چاكه‌ی ئه‌بوبه‌كردا ڕه‌زای الله ی لێبێت، به‌ڵام ئه‌م به‌سه‌رهاته هه‌ره‌چه‌ند گه‌ڕاوم نه‌متوانیوه سه‌نه‌دێكی ڕاست یان وه‌رگیراوی بۆ بدۆزمه‌وه. إحسان برهان ا‌لدین 2018-9-14