العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٤٩- سيد القمني
: 483
2018-04-07
له‌ دایكبووی ساڵی 1947ز له‌ به‌نی سوێف له‌ میسر ، توێژه‌‌ره‌ له‌ بواری مێژووی ئیسلامی له‌ ڕوانگه‌یه‌كی ماركسیه‌وه‌ ، دوژمنێكی توندڕه‌وی ئیسلامه‌ ،خاوه‌نی چه‌ندین كتێب وتوێژینه‌وه‌و وتاره‌ له‌ بواری ره‌خنه‌گرتن له‌ مێژووی ئیسلام و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و ته‌فسیری سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، به‌ڵام ئه‌و له‌ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ كه‌سێكی موعته‌زیلیه‌ وباوه‌ڕی به‌وقوتابخانه‌ هه‌یه‌ نه‌ك مولحید بێت..سید القمني زۆر شه‌یدای ناوبانگده‌ركردن بوو ، ناوبانگیشی ده‌رنه‌كرد تاكو ته‌قینه‌وه‌كانی طابا له‌ میسر له‌ 2004ز ، ئه‌وكاته‌ وتارێكی توندی نووسی به‌ناوونیشانی «إنها مصرنا يا كلاب جهنم!» تێیدا هێرشی كرده‌ سه‌ر ئیسلام و ئیسلامییه‌كان به‌ گشتی ته‌نانه‌ت ناوی یوسف القرضاوي و فهمي الهویدي شی هێنا له‌وتاره‌كه‌یدا ، دوای ئه‌م وتاره‌ی كۆمه‌ڵه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ كرا له‌ لایه‌نی ئیسلامی جیا جیا وه‌ ، به‌ڵام به‌ وته‌ی خۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرت تاكو گه‌یشته‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌ لایه‌ن (الجماعة الاسلامیة)وه‌ پێگه‌یشت ، كه‌ ئه‌وكۆمه‌ڵه‌ چه‌كیشیان دانابوو و سه‌رقاڵی موراجه‌عات بوون سه‌باره‌ت به‌ ره‌وتی چه‌كداری خۆیان ، بۆیه‌ ترسا و له‌ ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن په‌شیمانی خۆی له‌ هه‌موو شتێك نیشاندا و،وتی من نه‌ك له‌ قه‌ڵه‌م به‌ڵكو له‌ فیكریش وازئه‌هێنم و ،هه‌روه‌ها وتی من هه‌رگیز وام نه‌ده‌زانی له‌ دینداریمدا تۆمه‌ت بار ده‌كرێم ! من هه‌رگیز وانازانم ئیسلام به‌دیلی هه‌یه‌ وقسه‌ی له‌و جۆره‌ ، له‌به‌شێك له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: «تصورت خطأ في حساباتي للزمن أنه بإمكاني كمصري مسلم أن أكتب ما يصل إليه بحثي وأن أنشره علي الناس، ثم تصورت خطأ مرة أخرى أن هذا البحث والجهد هو الصواب وأني أخدم به ديني ووطني فقمت أطرح ما أصل إليه علي الناس متصورا أني علي صواب وعلي حق فإذا بي علي خطأ وباطل، ما ظننت أني سأتهم يوما في ديني، لأني لم أطرح بديلا لهذا الدين ولكن لله في خلقه شئون». ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا بوو كه‌ سید القمني له‌ كتێبی (الحزب الهاشمي ) پێغه‌مبه‌ری صلی اله علیه وسلم تۆمه‌تبار كردبوو به‌وه‌ی خوه‌یلیدی باوكی خه‌دیجه‌ی هاوسه‌ری سه‌رخۆش كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی بێت خه‌دیجه‌ی لێ ماره‌ بكات و ده‌یان قسه‌ی له‌و شێوه‌ی له‌كتێبه‌كانیدا هه‌یه‌، سه‌رباری هه‌ندێ توێژینه‌وه‌ی بێ بنه‌ما كه‌ تێیدا درۆ و تۆمه‌تی زۆری ده‌رباره‌ی ئیسلام هه‌ڵبه‌ستووه‌ ، به‌هۆی درۆكانیشیه‌وه‌ ده‌رباره‌ی مێژووی ئیسلام وه‌كو كه‌سێكی ساخته‌كار وخراپ سوود وه‌رگر له‌ سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان ناسرا. بۆ ماوه‌یه‌كیش ڕاگه‌یاندنه‌كانی میسر سه‌رقاڵی بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌ی سید القمني بوون كه‌ ساخته‌یه‌و و به‌موراسه‌له‌ له‌ زانكۆیه‌كی ئه‌مریكی وه‌همی به‌ ده‌ستی هیناوه‌ ودواجار خۆی دانی به‌وه‌دا نا كه‌ نه‌یزانیوه‌ زانكۆی (جنوب كالیفورنیا) زانكۆیه‌كی وه‌همیه‌! به‌ڵام سه‌ره‌ڕای كتێبه‌كانی كه‌ به‌ ڕاشكاوی هێرش ده‌كانه‌ سه‌ر ئیسلام ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌ركه‌وت بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌ی ساخته‌یه‌ وبه‌بڕێكی دیاریكراو ی پاره‌ له‌ نوسینگه‌یه‌كی درووستكردنی بڕوانامه‌ی ته‌زویر بۆی دروستكراوه‌ و،به‌ دانپێدانانی خۆیشی كاتێك بواری نكۆڵی كردنی بۆ نه‌ما ، هه‌روه‌ها پشتبه‌ستنی ئه‌و به‌ تێكدان و گۆڕینی ڕاستیه‌كانی مێژوو و نه‌بوونی ئه‌مانه‌تی زانستی به‌ شایه‌تی زۆرێك له‌ نووسه‌ران وتوێژه‌رانی میسر ، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌ میسر له‌ساڵی 2009ز ڕێزی لێگرت و (جائزة الدولة التقدیریة)ی پێ به‌خشی ، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لیكه‌وته‌وه‌و وئه‌زهه‌ر به‌ توندی هاته‌ سه‌ر هێڵ و فه‌توای پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی سید القمني یان له‌ ئیسلام ده‌ركرد و نكۆڵیان له‌وه‌ كرد كه‌ بێباوه‌ڕان له‌ جیاتی سزادان خه‌ڵات بكرێن ، به‌یانێكی توندیشیان له‌ دژی وه‌زیری ڕۆشنبیری ده‌ركرد و تێیدا به‌ گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباریان كرد ،هه‌روه‌ها به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی به‌سه‌ر هاوڕێكانی خۆیدا ، هاوكات داوا له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیر به‌رزكرایه‌وه‌. شایانی باسه‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی سید القمني و وازهێنانی له‌ دژایه‌تی ئیسلام له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه‌ چه‌كداره‌كان بوو ، وه‌كو خۆی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تازه‌یدا له‌ ڕۆژنامه‌ی النبأ له‌ 5-8-2015 ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌و هه‌مان بیروبۆچوونه‌كانی خۆی هه‌یه‌ و به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ره‌شه‌ی قاعیده‌ و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی تر ئه‌و بڵاوكراوه‌ی ده‌ركردووه‌ ،ئه‌وه‌شی وت كه‌ ئه‌وترسی له‌ گیانی خۆی نه‌بووه‌ ،به‌ڵكو له‌به‌ر كچه‌كانی ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی نواندووه‌ ، هاوكات له‌ چاوپێكه‌وتنه‌یدا ڕاشیگه‌یاند كه‌ عبدالفتاح السیسی میسری له‌ ئیسلامیه‌كان ڕزگار كردووه‌. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه‌: -سایتی وێكبیدیا.