العربیة
/وەڵامی پرسیارەکانتان/
ئەگەر باوک و دایک لە ژیاندا مابن دروستە مندالەکانی عومرەی بۆ بکەن؟
: 447
2021-09-09
  #وەڵامی_پرسیارەكانتان: پرسیار 3 مامۆستا گیان ئەگەر باوک و دایک لە ژیاندا مابن دروستە مندالەکانی عومرەی بۆ بکەن؟ الحمد لله: حەج و عومرە كردن لە جیاتی هەر كەسێك با باوك دایكیش بن كە خۆیان توانای حەج و عومرەیان هەبێت و نەیكەن درووست نییە. بەڵام هەر كەسێك كە توانای نەبێت و لەبەر هۆكارێك مومكین نەبێت حەج وعومرە بكات، ئەوە درووستە كەسێك لە جیاتی حەج و عومرەی بۆ بكات. باوك و دایكیش بەهەمان شێوە ئەگەر بەهۆی نەخۆشی یان گەورەیی تەمەن توانایان نەبێت حەج یان عومرە بكەن، زانایان ڕێگەیان داوە و بەدرووستیان زانیوە یەكێك لە مناڵەكانیان یان كەسێكی تر ئەو كارەیان بۆ ئەنجام بدات، لەفەرموودەی صحیح یشدا هاتووە كە پیاوێك هاتە لای پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و وتی: يا رسول الله ، إن أبي شيخ كبير لا يستطيع الحج والعمرة ، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( حج عن أبيك واعتمر )، واتە: یا رسول الله باوكم پیاوێكی بەساڵاچووە و توانای حەجكردنی نەماوە، ئەویش پێی فەرموو حەج و عومرە لە جیاتی باوكت بكە. هەر لەم بارەشەوە لیژنەی هەمیشەیی گەورە زانایانی وڵاتی سعودیە لە فەتوای ژمارە (11/68) وتوویانە واجبە لەسەر هەموو موسوڵمانێكی خاوەن توانا بەبێ دواخستن فەریزەی حەج ئەنجام بدات و درووست نییە كەسی تر لە جیاتی خۆی بنێرێت حەجی بۆ بكات، لە كاتێكدا خۆی توانای هەڵسانی هەیە بەو كارە. مەسەلەی ئەوەی هەركێ خۆی توانای ئەنجامدانی حەج و عومرەی هەبیت درووست نییە كەسی تر لە جیاتی خۆی بنێرێت ئەوە ئیجماعی ئەهلی عیلمی لەسەرە و زانایان یەكدەنگن لەسەری وەكو ابن قدامة لە " المغني " ( 3 / 185 ) دا فەرموویەتی..والله اعلم. إحسان برهان الدین 2 / رمضان / 1441