/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٢١- حصوننا مهددة من داخلها
: 480
2018-04-09
ئه‌م كتێبه له بنچينه‌دا زنجيره وتارێك بووه نووسه‌ره‌كه‌ى له گۆڤاره‌كاندا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دواتر وه‌كو كتێب چاپى كردووه، نووسه‌رى ئه‌م كتێبه ناوى محمد محمد حسين ه، خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆرا بووه له ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى و مامۆستا بووه له زانكۆكانى ميسر و چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بى تر، دواى خانه‌نيشينى له ساڵى 1976گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ زانكۆى محمد بن سعود الإسلامية كرد وله‌وێ مايه‌وه تاكو كاتى وه‌فاتى له ساڵى 1982.
كتێبه‌كه‌ى زۆر گرنگ و ناوازه‌يه، پێش زياتر له نيو سه‌ده نووسراوه، به‌ڵام بابه‌ته‌كانى كۆن نه‌بوونه‌و به‌ڕاى زۆر له شاره‌زايان وتوێژه‌ران ئێستاش هه‌موو بيرمه‌ند وڕۆشنبيرێكى موسوڵمان پێويستى پێيه‌تى.
نووسه‌ر ده‌رباره‌ى هۆكارى نووسينى كتێبه‌كه‌ى وتوويه‌تى: (قد كان الذي دعاني الي كتابة هذه السلسة من المقالات اني رايت الالحاد و الانحلال في هذه الايام تشتغل ويسري سريان النار في يابس الحطب ورأيت دعاته يستفحل أمرهم في كل مكان ورايت الناس مشغولين بالجدل و النقاش حول ما يثيرونه من موضوعات يسترون مآربهم الهدامة من ورائها تحت اسماء خلابة براقة كالنهضة و التحرر و التطور ومتابعة ركب الحياة وهو موضوعات منوعة تشمل الحياة في شتي نواحيها ..)
له ڕاستيدا ئه‌وانه‌ى كه سه‌رقاڵى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى لێشاوى ته‌غريب و نامۆكردنى هزرى ئيسلامين له نێو موسوڵماناندا، زۆر پێويستيان به‌م كتێبه هه‌يه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى كه به شاره‌زايى باش و غيره‌ت و به‌رگريكردن له ئيسلام ناسراوه، له كتێبه‌كه‌يدا باسى سه‌ره‌تاكانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو فيكرى ئيسلامى وعه‌لمانى ڕۆژئاوا ده‌كات، باس له دژايه‌تى كردنى زمانى عه‌ره‌بى و هۆكارو ئامانجى ئه‌وپیلانه ده‌كات، باس له مه‌سه‌له‌ى ئازادى ئافره‌ت وڕه‌هه‌نده‌كانى ده‌كات، باس له هونه‌ر و ڕۆشنبيرى ئه‌كات وه‌كو ئامرازێكى ته‌غريب ، باس له ئامانج و مه‌ترسييه‌كانى تێكه‌ڵ بوونى هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زى نێر‌و مێ ده‌كات وڕه‌هه‌نده‌كانى ده‌خاته ڕوو، باس له مه‌ترسييه‌كانى لاساييكردنه‌وه‌ى ڕۆژئاوا وبه شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت باس له ڕۆڵى (طه حسين) ده‌كات بۆ ئه‌وبانگه‌شه‌يه‌ى كه له كتێبى (مستقبل الثقافة في مصر) دا هاتووه، باس له كۆمكارى عه‌ره‌بى وڕۆڵى له شێواندنى چه‌مكه ئيسلامييه‌كان ده‌كات ، باس له مه‌ناهيجى خويندن وهه‌ندێ كۆنگره و توێژينه‌وه‌ى دياريكراو ئامانجه‌كانيان ده‌كات..
به كورتى كتێبێكى زۆر چاكه‌و نووسه‌ره‌كه‌ى به‌و كتێبه‌ى خزمه‌تێكى گه‌وره‌ى به ئيسلام و موسوڵمانان و فيكرى ئيسلامى هاوچه‌رخ كردووه.
شايانى باسه نووسه‌ر كتێبى زۆرى نه‌نووسيوه له ژيانيدا، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند كتێبه‌ى كه نووسيويتى جێگه‌ى خۆيان به چاكى كردووه‌ته‌وه له واقيعى موسوڵماناندا وشوێن په‌نجه‌ى نووسه‌ر دياره له‌سه‌ر فيكرى ئيسلامى، له كتێبه گرنگه‌كانى تر‌ى ئه‌م نووسه‌ره:
- "الاتجاهات الوطنية في الأدب المعاصر" دوو به‌رگه‌و كتێبێكى زۆر به پێزه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى فيكرى طه حسين و ته‌غريبييه‌كان.
- "الروحية الحديثة حقيقتها وأهدافها"
- "اتجاهات هدامة في الفكر العربي المعاصر"
كتێبه‌كه چه‌ند چاپێكى باشى هه‌يه له‌وانه: دار الإرشاد، مۆسسة الرسالة ، دار ابن تيمية.
2018-04-08
2023-11-01
2023-11-22
2024-02-05
2022-06-27
2023-02-18