العربیة
/قورئان/
بێ فه‌لسه‌فاندن په‌یڕه‌وی قورئان وسوننه‌ت بكه‌ ئاسووده‌ی
: 485
2018-05-22

"بێ فه‌لسه‌فاندن په‌یڕه‌وی قورئان وسوننه‌ت بكه‌ ئاسووده‌ی"

ئه‌گه‌ر موسوڵمان بیركرنه‌وه‌ی - بێ خۆ خه‌ڵه‌تاندن و ته‌ئویل كردن و كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌ری جۆراوجۆر- به‌ پێی مه‌نهه‌جی ڕاستی كیتاب و سوننه‌ت بێت، ڕێگا وێڵ ناكات و له‌ ڕێنوینی په‌روه‌ردگاری هه‌رگیز بێ به‌ش نابێت، ئه‌گه‌ر خۆت به‌ ده‌ست ڕینماییه‌كانی قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ بده‌یت ڕێگات ڕووناك و ڕوون ده‌بێته‌وه‌. هۆكاری فیكری و عه‌قیده‌یی گه‌وه‌ره‌ترین جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ جیاوازی ره‌فتاری ئه‌وانه‌ی به‌ڕواڵه‌ت بانگه‌شه‌ی یه‌ك مه‌نهه‌ج و یه‌ك ڕێباز و یه‌ك ئامانج ده‌كه‌ن، به‌ هۆی جیاوازی تۆكمه‌یی و جۆری بناغه‌كه‌ ته‌لاره‌كه‌ش جیاوازی زۆری پێوه‌ دیاره‌. بۆیه‌ له‌ كاتێكدا كه‌سانێك - بگره‌ زۆرینه‌ - ویژدانی خۆیان به‌ كردنی شتیكی - بۆ نموونه‌ - وه‌كو ده‌نگدان ئاسووده‌ ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌شیان له‌ جیاتی (كتاب ، سنة ، إجماع) بریتییه‌ له‌ (حه‌زو ئاره‌زوو، ده‌مارگیری، به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و شه‌خسی، فیقهی واقع) تۆیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ویژدان و دینی خۆت ئاسووده‌ ده‌كه‌یت و هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی شادمانی هه‌ڵده‌كێشیت به‌وه‌ی به‌شداری مه‌له‌كردن نه‌بووی له‌و گۆمه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ ئاوێكی سازگار و پاراوه‌ و به‌لای تۆیشه‌وه‌ ژه‌نگاوو زه‌لكاوه‌، به‌ڵگه‌ی ئه‌وان سیاسه‌ت و واقیعه‌و دینداره‌كانیان به‌ سه‌د دڵه‌ڕاوكێ و پینه‌وپه‌ڕۆی سه‌رانیان وه‌ریده‌گرن، به‌ڵگه‌ی تۆیش قورئانه‌ و سوننه‌ته‌ به‌ ڕوونترین ئاڕاسته‌ و دیارترین فه‌رمان و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئیلاهی و مه‌شخه‌ڵانی ڕێنوێنی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، كه‌ هه‌موو خاوه‌ن به‌سیره‌تێكی بێ به‌رژه‌وه‌ندی و خۆ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ په‌یڕه‌وه‌ی دینه‌كه‌ی وه‌كو ڕۆژی ڕووناك وه‌دی ده‌كات. هه‌ركێ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاری و ترسی سزای له‌ دونیاو له‌ ڕۆژی دوایی به‌شداری نه‌كردووه‌و له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌رنه‌چووه‌، شایانی ئه‌وه‌یه‌ پیرۆزبایی لێ بكرێت و چاوه‌ڕوانی پاداشتی زۆر بێت ان شاء الله به‌ پێی نییه‌تی خۆی. ئه‌وه‌شی له‌به‌ر دونیا و لێكدانه‌وه‌ی مه‌نتیقی و لۆژیكی و به‌كارهێنانی بیركاری سه‌ره‌تایی به‌شداری نه‌كردووه‌و بڕیاری داوه‌ چیتر نه‌ خۆی بخه‌ڵه‌تێنێت و نه‌ ڕازی بێت ببێته‌ هۆكاری به‌رهه‌مهێنانی سیستمێك وه‌كو ئه‌ژدیها یه‌كه‌م جار ده‌نگده‌ری داماو هه‌ڵده‌لووشێت ، یان ببێته‌ په‌یژه‌ بۆ پێگه‌یشتن و خۆشگوزه‌رانی كه‌سانی تر كه‌ زۆر سوپاسی ساده‌یی و ساویلكه‌ییان ده‌كه‌ن و تا ماون خۆیان به‌ قه‌رزاریان ده‌زانن، ئه‌ویش به‌ خه‌مان شێوه‌ ئێستا هه‌ست به‌ ئاسووده‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات و له‌ به‌روبومی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی له‌ پرۆسه‌ی عه‌قڵ به‌ كرێدان ده‌دوورێته‌وه‌ و ویژدانی له‌ ویژدانی به‌شداربووه‌كان زۆر ئاسووده‌تره‌. اللهم لك الحمد كما ینبغي لجلال وجهك وعظیم سلطانك. إحسان برهان الدین 2018-5-14