العربیة
/هه‌ڵه‌ی دیاره‌كان دیاره‌/
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره‌:(5)
: 342
2018-04-10
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره‌:(5) زمان پاراوی و توانای قسه‌ كردن وڕه‌وانبێژی نیعمه‌تێكه‌ سوپاسی خوای ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌زموون ده‌ریخستووه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌ی ئیسلامی و وتاربێژی مزگه‌وته‌كان و ناوداره‌كانی كورد، عه‌یب و خاڵی لاوازیان له‌و تایبه‌تمه‌دنییه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ له‌ بنچینه‌دا به‌هره‌یه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ كاتی درێژه‌پێدان به‌ قسه‌ و زاڵ بوونی عاتیفه‌ به‌سه‌ر زانست و لۆجیك به‌سه‌ریاندا، نه‌ك هه‌ر وتارێكی پاریان له‌گه‌ڵ وتاری ئه‌مساڵیان پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بێته‌وه‌، به‌ڵكو جاری وا هه‌یه‌ له‌ناو یه‌ك وتاردا بڕگه‌كانی دژ به‌یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌. عه‌ره‌ب وتوویانه‌:(رب ضارة نافعة ) منیش له‌ داخی هه‌ندێ له‌و سه‌ركردانه‌ی نازانن له‌و نیعمه‌ته‌ی خوا سوود وه‌رگرن و گوتاریان بووه‌ته‌ كۆمه‌ڵێك ختوكه‌دانی هه‌ستی خه‌ڵكی ساده‌ زیاتر له‌وه‌ی په‌یامێكی به‌هێزی پشت ئه‌ستوور بێت به‌ به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و كرداری پێشینی چاك ، ده‌ڵێم: (رب نافعة ضارة). إحسان برهان الدین 2017-11-29