العربیة
/ئەدەب/
هه‌لی ته‌مه‌ن
: 408
2018-04-28

به‌ بێ كات دیاری كردنێكی پێش وه‌خت بینیم له‌ ژێر چه‌ترێكدا دانیشتبوو ، له‌ ڕۆخی ده‌ریای سپیدا چاودێری كوڕه‌زاكه‌ی ده‌كرد كه‌ سه‌رقاڵی دروستكردنی ته‌لارێك بوو له‌ خۆڵ! به‌ گه‌رمی سڵاومان له‌ یه‌كتر كرد وبه‌ته‌نیشتیه‌وه‌ دانیشتم ، دوو به‌ ساڵاچووی بێ ده‌نگ له‌ ژێر چه‌تری پیریدا ، له‌ ناكاو پێكه‌نی و وتی: له‌م ته‌مه‌نه‌ی ئێمه‌دا ژیان هیچ واتایه‌كی نیه‌ ، بۆیه‌ ڕێگه‌م بده‌ به‌سه‌رهاتێكی دێرینت بۆ بگێڕمه‌وه‌ ، ده‌ستی كرده‌ باسكردنی به‌سه‌ر هاته‌كه‌ و منیش به‌سه‌ر سامی گوێم بۆ ده‌گرت تاكو لێبویه‌وه‌ ،له‌وكاته‌ منیش وتم: ئای له‌و زیانه‌ گه‌وره‌یه‌ ، هه‌لی ته‌مه‌نمان له‌ ده‌ست چوو. تێبینی: (ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ پارچه‌یه‌كه‌ له‌ یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌دیبێكی ناوداری عه‌ره‌ب ، به‌شێوازی هێما نووسیوێتی ومه‌به‌ستێكی تێدا هه‌یه‌ ، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ وه‌رمگێڕاوه‌) تێبینی٢ : (وشەی به‌ڕێكه‌وت گۆڕاوه‌ بۆ به‌ بێ كات دیاری كردنێكی پێش وه‌خت )