العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 15)
: 366
2021-10-18
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 15) دانەری كتێبی القواعد المثلی پاش ئەوەی بنەما و بنچینەكانی مامەڵە كردنی لە گەڵ (الأسماء و الصفات)دا خستە ڕوو، ئینجا هەڵسا بە خستنەڕووی چەند بنەمایەكی تر بۆ  چۆنیتی مامەڵە كردن لە گەڵ بەڵگەگانی ئەو بنەمایانە كە لێرەدا ئێمەش بە شێوازی پرسیار و وەڵام دەیانخەینەڕوو: پرسیار 1/  سەبارەت بە ناو و سیفەتەكانی الله تعالی، چین ئەو چوار بنچینەیە كە پێویستە دەربارەی بەڵگەكانیان بیانزانین؟ وەڵام/ دانەری (القواعد المثلی) چوار بنچینەی لەو بارەوە داناوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە: بنچینەی یەكەم: ئەو بەڵگانەی كە لە ڕێگەیانەوە ناو سیفەتەكانی الله تعالی ی پێ جێگیر دەكەین، بریتین لە كیتاب و سوننەت، بۆیە هیچ ناوو  سیفەتێك جێگیر ناكەین بەبێ بەڵگەی ئایەتێك، یان فەرموودەیەكی ڕاست و درووست. هەرچی لە قورئان و سوننەتدا بۆ الله تعالی جێگیر بووە لە ناو و سیفەتەكانی، واجبە بۆی جێگیر بكرێت، ئەوەشی نكۆڵی لێكراوە، پێویستە نكۆڵی لێ بكەین و پێچەوانەكەشی لە ئەوپەڕی تەواویدا جێگیر بكەین، ئەوەشی نە بە جێگیر بوون و نە بە نكۆڵی لێكردن هیچ لە قورئان و سوننەتدا دەربارەی نەهاتبێت، پێویستە لەو وشەو لەفزەدا بوەستین و هیچ نەڵێین، چونكە بەڵگەی جێگیر كردن و نكۆڵی لێكردنیمان نییە. بەڵام سەبارەت بە واتاكەی دەبێت شیبكرێتەوە، ئەگەر واتایەكی شیاو بوو بۆ الله تعالی وەریدەگرین، ئەگەر واتایەكی نەشیاو بوو بۆ الله تعالی ڕەتیدەكەینەوە. سەبارەت بەوانەی كە بۆ الله تعالی جێگیر دەكرێت، هەموو سیفەتێك كە ناوێك لە ناوەكانی الله تعالی ئاماژەی بۆ بكات لە ڕێگەی (المطابقة و التضمین و الإلتزام) كە پێشتر ئەوەمان باس كردووە لەم زنجیرەیەدا. - هەروەها هەر سیفەتێكی الله تعالی كە كردارێك لە كردارەكانی ئاماژەی پێ بكەن، وەكو (الاستواء علی العرش) ( المجیء یرم القیامة للفصل بین العباد) و(النزول إلی السماء الدنیا). وەكو الله تعالی فەرموویەتی: " ويفعل الله ما يشاء " إبراهیم/27. - هەروەها سیفەتی (الوجه و العینان و الیدان) ڕوخسار و چاو و دەست. -  هەروەها (الكلام والمشیئة والإرادة الكونیة و الشرعیە) واتە سیفەتی قسەكردن و ویستن و بە هەردوو جۆری الكوني ئەوەی كە دەوێت بیكات و الشرعي ئەوەی كە پێی خۆشویستن دیت ئەمانەش دانەر ئاماژەی بەوە كردووە كە بەڵگەكاتی لە كتێبەكانی عەقیدەدا هاتووە. - هەروەها سیفەتەكانی (الرضی والمحبة و الغضب و الكراهة...) واتە ڕازیبوون و خۆشەویستی و تورەبوون و ڕق لێبوون و ...هتد. - سەبارەت بەو سیفەتانەش كە پێویستە نكۆڵی لێ بكرێت بۆ الله تعالی و پێچەوانەكەی بەتەواوی جێگیر بكرێت، وەكو: (الموت و النوم و السنة و العجز و والإعیاء و الظلم و الغفلة عن أعمال العباد، وان یكون له مثیل أو كفۆ ونحو ذلك) واتە: مردن و خەوتن و وەنەوز و بێتوانایی و ماندوو بوون و ستەم و بی ئاگایی لە كردەوەی بەندەكان و هەروەها ئەوەی كە الله تعالی هاوشێوە و هاوتای هەبێت و شتی لەو شیوە. هەموو ئەو سسیفەتانە دەبێت سەبارەت بە الله تعالی نكۆڵی لێ بكرێت و پێچەوانەكەشی بە ئەوپەڕی كامڵی و تەواوی بۆی جیگیر بكرێت. - ئەوەشی كە لە قورئان و سوننەتدا نە بە جێگیر بوون و نە بە نكۆڵی لێكردن هیچی لەسەر نەهاتووە، وەكو وشەی (الجهة) واتە ئاراستە و لایەن، ئەگەر كەسیك پرسیار بكات: ئایا دەتوانین جیهەت و ئاراستە بۆ الله تعالی دیاری بكەین؟ پێی دەڵێن وشەی جیهەت و ئاراستە لە قورئان و سوننەتدا نەهاتووە و ئەوەندە بەسە كە بوترێت الله تعالی لە ئاسمانە وەكو جێگیر بووە، بۆیە وەكو وشە بەكاری ناهێنین، بەڵام وەكو واتا دەڵێین: ئەگەر مەبەست بەو (جهة) و ئاراستەو جێگەیە شوێنێكی نزمی بێت، واتە شتێك وەكو ئاسمانەكان لە سەروویەوە بن، بۆ نموونە لەو كاتەی كە الله دیتە ئاسمانی دونیا ناوترێت و درووست نییە بوترێت ئاسمانی دووەم لەسەرووی الله ەوەیە، بۆیە ئەوە باتڵە و درووست نییە وا بوترێت بەبەڵگەی كیتاب و سوننەت و ئیجماع و فیترەت. یان مەبەست لە بەرزییەك بێت كە دەوری الله تعالی ی دابێت ئەو بەرزییە، ئەوەش بە هەمان شیوە هەر باتڵە و درووست نییە وا بوترێت، چونكە الله تعالی لەوە مەزنتر و گەورترە شتێك دەورەی بدات. یان مەسەت لە (جهة) بەرزییەكە كە هیچ دەورەی نەدابێت، ئەوەیان حەقە و الله تعالی لە سەرووی درووستكراوەكانێتی و هیچ شتیك نییە بتوانێت دەورەی الله بدات. بەڵگەی ئەم بنچینەیەش واتەی بنچینەی یەكەم بریتییە لە ئەو بەڵگانەی پێی دەوترێت سەمعی لە دەقەكانی كیتاب و سوننەت، هەروەها بەڵگەكانی عەقڵ، سەبارەت بە دەقەكان: - (وَهَٰذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ) الأنعام/155. - (فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ) الأعراف/  (158). - «وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا» الحشر/7. - (مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا) النساء/ 80. - (فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا) النساء/ 59. - (وَأَنِ ٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ) المائدة/ 49. لەگەل زۆر ئایەتی تر كە هەمووی ئاماژەیە بۆ باوەڕ هێنان بەوەی لە قورئان و سوننەتدا هاتووە. هەموو دەقێكیش فەرمانی تیدا بێت بۆ شوێنكەوتنی قورئان لە هەمان كاتدا فەرمانە بە شوێنكەوتنی سوننەتیش، باوەڕ نەهینان و رەتكردنەوەی سوننەت وەكو باوەڕنەهینان و رەتكردنەوەی قورئانە. - لە ڕووی عەقڵیشەوە بەڵگە ئەوەیە كە قسەكردن و شیبكردنەوەی باسەكان سەبارەت بە الله تعالی چی ئەبێتو نابێت ئەوە غەیب و نادیارە و بە عەقڵ و بە مەوندە ناتوانرێت هیچ حەقیقەتێك بەدەست بهێنرێت ، بۆیە پێویستە لەوانەدا بگەرێینەوە بۆ دەقەكانی قورئان و سوننەت و بە عەقڵی خۆمان دەربارەی الله و ناوو سیفەتەكان شتەكان لێكنەدەینەوە بە تێگەیشتنی خۆمان چەمكە و واتاكان دیاری نەكەین. پرسیار/ سەبارەت بە ناو و سیفەتەكانی الله تعالی، بنچینەی دووەم چییە كە پێویستە دەربارەی بەڵگەكانیان بیانزانین؟ وەڵام/ بنچینەی دووەم:  ( الواجب في نصوص القرآن والسنة إجراؤها على ظاهرها دون تحريف لا سيما نصوص الصفات حيث لا مجال للرأي فيها) واتە: سەبارەت بە ئایەتەكانی قورئان و فەرموودەكان دەربارەی ناوو سیفەتەكانی الله تعالی پێویستە لەسەرمان لەسەر ڕواڵەتەكانیان بڕۆین و واتای ئایەتەكان نەگۆڕین بۆ واتای تر، بە تایبەت ئایەتەكانی سیفات، چونكە هیچ بوارێكی بۆ عەقڵی مرۆڤەكان تێدا نییە ئئیش لەو مەسەلە بكات. بەڵگەش لەسەر ئەوەی كە پێویستە لەسەر ڕواڵەتی ئایەتەكان  و لە ڕۆشنایی بنەماكانی زمانی عەرەبی لە قورئان تێبگەین - مەگەر بەڵگەیەكی شەرعی ڕێگر بێت - ئەم ئایەتانەیە: - (نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ  عَلَى قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنْذِرِينَ بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُبِينٍ) الشعراء/ 193-195. - (  إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ). یوسف/2. - (إِنَّا جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ). الزخرف/ 3. ئینجا اله تعالی سەركۆنە و زەمی جولەكەی كردووە لەسەر ئەوەی ئایەتەكانی تەوراتیان لە ڕواڵەت و زاهیری واتاكانی گۆڕیوە و فەرموویەتی: (أَفَتَطْمَعُونَ أَن يُؤْمِنُوا لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِن بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ) البقرة/ 75. پرسیار/ نموونە چیە لەسەر ئەوەی هەندێ جار ئەگەر بەڵگەی شەرعی هەبێت بە زاهیری ئایەتەكە ئیش نەكەین؟ وەڵام / بۆ نموونە ئایەتی: (فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ) النحل/ 98. بەڵگەی شەرعی هاتووە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم پێش دەستپێكردنی قورئانخوێندن دەیفەرموو: (أعوذ بالله من الشیطان الرجیم )نەك لە دوای تەواوبوونی! هەندی لە زانایانیش  وەكو داود الظاهري بە پێی ڕواڵەتی ئایەتەكە لەسەر ئەوەن كە (أعوذ بالله من الشیطان الرجیم ) لە كۆتایی قورئانخوێندنەكەدا دەبێت و خیلافێك لەو بارەوە هەیە. لە ڕووی عەقڵیشەوە كە پێویستە لەسەرمان بە ڕواڵەتی ئایەتەكان كار بكەین و تێبگەین ئەوەیە كە الله تعالی خۆی لە هەموو كەس باشتر دەزانێت كە مەبەستی چییە و هەر خۆیشی بە زمانی عەرەبی فەرموودەكانی خۆی ئاراستە كردووین و دەبێت ئێمەش بەو شێوە لێی تێبگەین. پرسیار/ سەبارەت بە ناو و سیفەتەكانی الله تعالی، بنچینەی سێیەم چییە كە پێویستە دەربارەی بەڵگەكانیان بیانزانین؟ وەڵام/ ئەو بنچینەیە بریتییە لە: (ظواهر نصوص الصفات معلومة لنا باعتبار، ومجهولة لنا باعتبار آخر فباعتبار المعنى هي معلومة، وباعتبار الكيفية التي هي عليها مجهولة. ) واتە: ڕواڵەتی ئەو دەقانەی پەیوەندییان بە سیفاتی الله تعالی هەیە، لە ڕوویەكەوە زانراوو ئاشكرایە لەلامان، لە ڕوویەكی ترەوە نەزانراوو نادیارە لەلامان، لە ڕووی واتاوە ڕوونە و دیارە، بەڵام لە ڕووی چۆنێتی و شێوازەوە نادیار و نەزانراوە بۆ ئێمە. بەڵگەی ئەم بنچینەیە لە ڕووی ئایەتەكانەوە: - (كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ ) ص/ 29. - (إِنَّا جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ) الزخرف /3. - (وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ) النحل/44. ئەم ئایەتانە باسی تێرامان و بیركردنەوە دەكەن وەكو دیارە، بیركردنەوەو تێڕامانیش لە شتێكدا دەبێت كە لەتوانای مرۆڤدا هەبێت لێی تێبگات و پەند وەربگرێت لەوەی كە تیگەیشت، ئینجا لەبەر ئەوەش كە قورئانی پیرۆز بە زمانی عەرەبی هاتووە وبۆئەوەی كە سێك توانای تێگەیشتنی زمانی عەرەبی هەبێت لێی تێبگات، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی مەعناو واتاكانی مەعلوم و دیارن، ئەگەرنا جیاوازییەك نەدەبوو لە نێوان ئەوەی بە زمانی عەرەبی یان بەهەر زمانێكی تر بوایە. ڕوونكردنەوەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم یش بە شێوەیەكی گشتگیر بووە بۆ وشەكان و بۆ واتاكانی قورئانی پیرۆز. لە ڕووی عەقڵیشەوە، مەحاڵە الله تعالی ئەو قورئانەی كە دایبەزاندووە و، ئەو فەرموودانەی كە پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی، كە مەبەست لێیان ڕێنوینی كردنی خەڵكە، لە مەسەلەیەكی وا هەستیار و پێویستدا واتاكانی نەزانراو بن و تەنها بریتی بن لە هەندێ پیتی نادیار لە ڕووی واتاوە! ئەوە كارێكە لەگەڵ حیكمەت و دانایی الله تعالی یەكناگرنەوە. الله تعالی فەرموویەتی: (الر ۚ كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ ) هود /1. ئەمانە ئاماژەی دەقەكان بوون لە ڕووی زانینمان بۆ واتای دەقەكانی تایبەت بە سیفەتەكان،  سەبارەت بە ئاماژەكانیشیان لەسەر نەزانینمان بۆ شێوازەكەی ئەوە لە بنچینەی شەشەم لە بنچینەكانی سیفەتەكانی الله تعالی باسمان كرد، ئالێرەشەوە هەڵەی ڕێڕەوی ئەوانەی كە پێیان دەوترێت (المفوضة) مان دەردەكەوێت كە زانینی واتای سیفەتەكان هەواڵەی الله تعالی دەكەن و دەڵێن ئەوە ڕێڕەوی هاوەڵان بووە و لەڕاستیدا هاوەڵان و پێشینان لەو تێگەیشتنە بەرین و دوورن، لە ڕێگە زۆریشەوە لەوانەوە پێمان گەیشتووە كە ئەوان واتای سیفەتەكانیان هەندێ جار بە تێكڕا جێگیریان كردوە و هەندێ جاری تر بە شیكراوەیی ئەو دەقانەیان جێگیر كردووە، بەڵام زانینی چۆنێتییەكەیان هەواڵەی الله تعالی كردووە.   [caption id="attachment_4551" align="alignnone" width="1536"] {"source_sid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1628328415432","uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]