مامۆستایان پێویسته هه‌موو شتیك به عه‌قیده‌وه ببه‌ستن یه‌كیك له‌و كێشه گه‌ورانه‌ی موسوڵمانان له ڕێگه‌ی وتاری هه‌ینی و وتاره‌كانی تری مامۆستایان به گشتی تووشی ده‌بن ئه‌وه‌یه: ئه‌وان بایه‌خ و ته‌ركیزیان ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی وه‌كو قورئان خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی وێرده‌كان و چاكه كردن له گه‌ڵ دایك و باوك و دراوسێی و فێڵ نه كردن له ته‌رازوو و ئه‌و جۆره ده‌رگایانه‌ی چاكه‌یان نیشان ده‌ده‌ن و فێریان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش بێگومان خۆی له خۆیدا شتێكی باشه، به‌ڵام كێشه ئه‌وه‌یه هه‌رگیز به‌لای ئه‌وه‌دا ناچن ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وه چاكانه نه‌به‌سترێنه بیروباوه‌ڕێكی پته‌وی هه‌ڵقوڵاو له كتاب و سوننه‌ت سوودیان نابێت! ئه‌و خه‌ڵكه چه‌ند ساڵه وا تێگه‌یه‌نراون ئه‌گه‌ر ڕۆژی سه‌د جار وتی سبحان الله یان لا اله الا الله، یان ئه‌گه‌ر خێر و سه‌ده‌قه‌یه‌كی به هه‌ژار و نه‌دارێك كرد، ئیتر ته‌واو به هه‌شتی بۆخۆی مسۆگه‌ر كردووه، بێ ئه‌وه‌ی عه‌قیده‌كه‌ی ڕاستی هه‌بێت. كه‌سی وا هه‌یه له‌وانه‌ی گوێ له‌و قسانه‌ی مامۆستا ئه‌گرن ڕه‌نگه له وه‌لائوبه‌رائیدا تا بیناقاقا تیكه‌وتبێت( واته ناحه‌زانی دینه‌كه‌ی خۆش ده‌وێت و ڕقیشی له موسوڵمانانه) یان به‌رده‌وام خه‌ریكی خزمه‌تی نه‌یارانی دینه‌كه‌یه‌تی، یان ژیانی پڕ بووه نه‌ك ته‌نها له بیدعه و گومڕایی، به‌ڵكو له شیرك ولادان و ده‌رچوون له ڕێگه‌ی ئیسلام، كه‌چی زۆربه‌ی مامۆستایان ناڵێم هه‌موویان، هه‌موو هه‌ینییه‌ك ڕێگه‌ی چوونه به‌هه‌شتیان بۆ ئاسان كردوون به چه‌د شتێكی زۆر ئاسان بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه له زه‌ین و فیكریاندا به عه‌قیده‌وه گرێ بده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیریان بخه‌نه‌وه كه الله تعالی فه‌رموویه‌تی: {إنه من يشرك بالله فقد حبط عمله} ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك شیرك بۆ الله بڕیار بدات هه‌رچی كرده‌وه‌ی هه‌یه پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ڕۆژ به ڕۆژوو بێت و شه‌و خه‌ریكی شه‌و نوێژ بێت ، شیرك و هاوبه‌ش بۆ الله بڕیاردان بێگومان هه‌ر ئه‌وه نییه كه‌سه‌كه كرنووش بۆ بتێك ببات! به‌ڵكو چه‌ندین شێوازی هه‌یه جاری وا هه‌یه هه‌ر زۆر شاراوه‌یه وه‌كو له قورئانی پیرۆزدا هاتووه: (وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللّهِ إِلاَّ وَهُم مُّشْرِكُون) یان وه‌كو رسول الله فه‌رموویه‌تی: " الشرك في هذه الأمة أخفى من دبيب النمل " نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ الله له ئولوهیه‌ت و په‌روه‌ردگارێتی و له حوكم كردن و زۆر شێواز و دیارده‌ی جۆراوجۆری هه‌یه خه‌ڵكی پێی نازانن و مامۆستایانیش به ده‌گمه‌ن باسی ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ریش باسی بكه‌ن زۆر به خێرایی به سه‌ریدا تێده‌په‌ڕن والی الله المشتكی. إحسان برهان ا‌لدین 15 رمضان 1439