(ابن تيمية) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : " إن ما أخبر به الرسول صلى الله عليه وسلم عن ربه ، فإنه يجب الإيمان به ، سوا‌ء عرفنا معناه أو لم نعرف ؛ لأنه الصادق المصدوق . فما جا‌ء في الكتاب والسنة وجب على كل مؤمن الإيمان به ، وإن لم يفهم معناه " "مجموع الفتاوى" (3/41). واته: ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له په‌روه‌ردگارییه‌وه بۆی گێڕاوینه‌ته‌وه ، پێویسته باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی له واتاكه‌ی تێبگه‌ین یان نا ، چونكه ئه‌و ڕاستگۆی باوه‌ڕ پێكراوه ، بۆیه هه‌رچی له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه پێویسته هه‌موو ئیماندارێك باوه‌ڕی پێبهێنێت ،با له واتاكه‌شی باش تێنه‌گات. تشابهت قلوبهم (الحسن بن علي البربهاري) فه‌رموویه‌تی : " إذا سمعت الرجل يطعن على الأثر ، أو يرد الآثار ، أو يريد غير الآثار : فاتّهمه على الإسلام ، ولا تشك أنه صاحب هوى مبتدع . وإذا سمعت الرجل تأتيه بالأثر فلا يريده ويريد القرآ‌ن ، فلا تشك أنه رجل قد احتوى على الزندقة ، فقمْ من عنده وودّعه ""شرح السنة" (113-119). واته: ئه‌گه‌ر گوێت لێ بووكه‌سێك تانه‌ی له فه‌رمووده‌و وته‌ی هاوه‌ڵان و سه‌له‌ف ده‌دا ، ئه‌وه گومانی خراپی پێ ببه ، له‌وه‌ش دوو دڵ مه‌به كه ئه‌وكه‌سه خاوه‌ن بیدعه‌یه‌كی خراپه. یان ئه‌گه‌ر كه‌سێك باسی فه‌رمووده‌ت لای كرد ڕه‌تیكرده‌وه‌و داوای به‌ڵگه‌ی قورئانی كرد ، ئه‌وه بزانه كه ئه‌و كه‌سه زه‌نده‌قه‌ی تێدایه ، باشتریشه به جێی بهێڵیت و لێی دوور بكه‌ویته‌وه. به‌ربه‌هاری كه هه‌زار ساڵ زیاتره وه‌فاتی كردووه ، یه‌كێكه له پێشه‌وایانی ئه‌هلی سوننه‌ت كه پله‌و پایه‌ی به‌رزی هه‌یه ، له‌م وته‌یه‌یدا باس له‌وانه ده‌كات كه فه‌رمووده ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه وئه‌ڵێن به‌ڵگه‌ی قورئانمان ئه‌وێت نه‌ك سوننه‌ت ،بێگومان موسوڵمان شوێنكه‌وتووی تێگه‌یشتنی ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه بێت بۆ دینی باشتره تا ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ هه‌ندێ له خشته‌چووی دڵ پڕ له گومانی دژه سوننه‌تدا بێت، مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه.. تشابهت قلوبهم. إحسان برهان ا‌لدین 25-7-2015 سلێمانی