/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٥٨- غلام أحمد القادیاني
: 826
2018-04-08
الميرزا غلام أحمد القادِياني (1255 - 1326 ه / 1839 - 19088 م) له ناوچه‌ی (قادیان) ی سه‌ر به كه‌رتی بهنجاب له هیندستان له دایكبووه ، سه‌ره‌تای پێگه‌یشتنی وه‌كو بانگخوازێكی ئیسلامی ناوی ده‌ركرد ،دواتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه تازهكهرهوهی ئیسلامه‌و ئیلهامی بۆ دێت له لای خوای گه‌وره ، ئینجا هه‌نگاوێكی تر چووه پێشه‌وه‌و خۆی وه‌كو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو و دواتر به ڕاشكاوی وتی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت مه‌سیحی كوڕی مه‌ڕیه‌م منم.به‌ڵام دوای ئه‌م قۆناغه وتی حه‌قیقه‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم له مندا به‌رجه‌سته بووه‌و به‌م شێوه‌ش ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی كرد و خه‌ڵكانێكی زۆر له نه‌فام و نیاز خراپ به‌رانبه‌ر ئیسلام شوێنی كه‌وتن.
ئه‌حمه‌دی قادیانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوون به شانازییه‌وه له گه‌ڵ داگیركه‌ری ئینگلیزدا بوون دژ به خه‌لكی هیندستان ، زۆر جاریش دانی به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نا ، وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ڵێت: "لم نقصر في إراقة دمائنا والتضحية بأنفسنا في سبيل الحكم الإنجليزي" له ڕووی مێژووییشه‌وه جێگای گومان نییه ، كه ئه‌حمه‌دی قادیانی درووستكراوی ئینگلیز بوو بۆ مه‌به‌ستی ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له جیهاد كه داگیركه‌ران به هۆیه‌وه زۆرترین زیانیان به‌رده‌كه‌وت.، بۆیه ئینگلیزه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكیان به‌خه‌رج ده‌دا له پێناو كاڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و واتایه‌ی كه خه‌ڵكی هیندستان له‌و ده‌مه باوه‌ڕیان پێ بوو ، قادیانی به ڕاشكاوی وه‌سفی بریتانیای ده‌كرد كه بریتیه له‌و سێبهروسایهی كه خوا له قورئاندا باسی كردووه:( وَآوَيْنَاهُمَا إِلَى رَبْوَةٍ ذَاتِ قَرَارٍ وَمَعِينٍ [ المؤمنون ]50 ولما جعلني الله عز وجل مثيل عيسى جعل لي السلطنة البريطانية ربوة أمن وراحة ومستقراً حسناً؛ فالحمد لله مأوى المظلومين، ولله الحكم والمصالح، ما كان لأحد أن يؤذي من عَصَمَهُ الله، والله خير العاصمين).ضمیمة الوحي ص 50.
ئه‌حمه‌دی قادیانی خاوه‌نی كتێبێكی زۆره كه به عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ئوردی نووسیونی ، له كتێبی یادهوهرییهكانید ده‌رباره‌ی حیكمه‌تی ڕه‌وانه‌كردنی خۆی وه‌كو پێغه‌مبه‌ر بۆ گونده‌كه‌ی ده‌ڵێت:"كانت قريتي أبعد من قصد السيارة، وأحقرَ من عيون النظارة، درَست طُلولها، وكُرِه حلولها، وقلَّت بركاتها، وكَثُرت مضراتها ومَعرَّاتها، والذين يسكنون فيها كانوا كبهائم، وبذِلَّتهم الظاهرة يدعون اللائم، لا يعلمون ما الإسلام، وما القرآ‌ن، وما الأحكام، فهذا من عجائب قضاء الله، وغرائب القدرة أنه بعَثني من مثل هذه الخربة".
ئه‌و له بنه‌ڕه‌ته‌وه نكۆڵی له ئایینی ئیسلام نه‌ده‌كرد وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ نكۆڵی لێ بكات! به‌ڵام ده‌یوت منیش پێغه‌مبه‌رم و وه‌حی م بۆ داده‌به‌زێت و ئیسلام كۆتا ئایین نییه ، ده‌رباره‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ش كه گوایه بۆی داده‌به‌زین هه‌ر هه‌مان ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزی ده‌هێنا و ده‌ستكاری ده‌كرد بۆی زیاد و كه‌م ده‌كرد و وه‌كو وه‌حیی تازه پێناسه‌ی ده‌كرد ، بۆنمونه ده‌یوت: "يقولون: أنى لك هذا، أنى لك هذا، إن هذا إلا قول البشر، وأعانه عليه قوم آخرون" یان ده‌یوت ئه‌م ئایه‌ته‌م بۆ دابه‌زیوه: "إني رافعك إلي، وأَلقيتُ عليك محبةً مني، لا إله إلا الله، فاكتب وليطبع (هه‌ر به‌و شێوه)، وليرسل في الأرض، خذوا التوحيد، التوحيدَ يا أبناء الفارس (هه‌ر به‌و شێوه)، أصحاب الصفة، وما أدراك ما أصحاب الصفة".
ئه‌حمه‌دی قادیانی كه‌سێكی زمان زبر و بێ شه‌رم و درۆزن بوو ، هه‌میشه به درۆ ده‌كه‌وته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و وه‌حیانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ده‌كرد ، جاریكیان دڵی له كچێك چوو ، به‌ڵام باوكی كچه‌كه ڕازی نه‌بوو لێی ماره بكات وكچه‌كه‌ی له كه‌سێكی تری ماره كرد ، ئیتر قادیانی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كرد و وتی وه‌حیم بۆ دابه‌زیوه كه مێرده‌كه‌ی به هیلاك ده‌چیت : "وهنَّأني ربي وقال: إنا مُهلكو بعْلها كما أهلكنا أباها، ورادُّوها إليك، الحق من ربك فلا تكونن من الممترين، وما نؤخره إلا لأجل معدود، قل تربَّصوا الأجل، وإني معكم من المتربصين، وإذا جا‌ء وعد الحق هذا الذي كذبتم به، أم كنتم عمين".به‌ڵام ئه‌و دوای مردنی قادیانی سی ساڵ ژیا . كاتێكیش نه‌یاره‌كانی به‌وه تۆمه‌تباریان كرد كه ئایه‌تی قورئان و قسه‌ی تر ده‌دزێت و ئایه‌ته‌كانی خۆی لێ پێكده‌هێنێت ، یه‌كسه‌ر وتی ئه‌م وه‌حیه‌م له‌م باره‌وه بۆ دابه‌زیوه :والله إنه ظل القرآ‌ن؛ ليكون آيةً لقوم يتدبرون، أتقولون سارق، فأتوا بصفحات مسروقة كمثلها في التزام الحق والحكمة، إن كنتم تصدقون" هه‌روه‌ها وتی له‌و باره‌وه ئه‌م ئایهتهشم بۆ دابه‌زیوه: "ألا لعنة الله على مَن افترى على الله، أو كذَّب الصادقين، وكل مَن كذَّب الصادق أو افترى، جمَعهم الله في نار أُعِدَّت له‌م، وليسوا منها بخارجين، قال كم لبثتم في الأرض عدد سنين".
هه‌روه‌ها كاتێك په‌تای (طاعون) بڵاو بوویه‌وه له هیندستان وتی ئه‌و په‌تایه ناگاته ناوچه‌ی قادیان : " وآية له أن الله بشره بأن الطاعون لا يدخل داره، وأن الزلازل لا تهلكه وأنصاره، ويدفع الله عن بيته شرهما ". به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو ، په‌تاكه‌ش پێیان گه‌یشت و خۆی و شوێنكه‌وتوانیشی له ناوبرد.
جارێكیان وتی ئه‌م ئایه‌ته‌م بۆ دابه‌زیوه: "هوشعنا نعسا" به‌ڵام وتی خۆیشم نازانم مه‌عنای چییه یان به چی زمانێك دابه‌زیوه ، جارێكی تریش وتی ئه‌م ئایه‌تم بۆ دابه‌زیوه: "بريشن عمر براطوس يا بلاطوس" دواتر وتی: نازانم بلاطوسه یان براطۆسه، چونكه وهحیهكهم به‌په‌له به‌سه‌ردا دابه‌زی! ئه‌و ده‌یوت جاری وا هه‌یه وه‌حیم بۆ داده‌به‌زێت نازانم به چی زمانێك دابه‌زیوه‌و لێی تێناگه‌م ،یان ده‌چوو سه‌یری قاموسی ده‌كرد بۆ زانینی واتاكانی، ئینجا ئه‌وه‌ی له بیر ده‌چوو و له كتێبێكی تردا خۆی به درۆوه ده‌خست و ده‌یوت :هه‌رگیز مه‌عقول نییه كه‌سێك وه‌حیی بۆ دابه‌زێت له واتاكه‌ی تینه‌گات!
جاریكیان قه‌سیده‌یه‌كی نووسی زۆر لاواز بوو ، ته‌نانه‌ت ژنی جه‌رگ سوتاوی ده‌هێناوه پێكه‌نین ،بۆ نموونه تێیدا هاتبوو كه دیوت: إِنَّ الْعِدَا صَارُوا خَنَازِيرَ الْفَلاَ**وَنِسَاؤُهُمْ مِنْ دُونِهِنَّ الأَكْلُبُ..واته: نه‌یاران بوونه به‌رازی بیابانه‌كان و ژنهكانیانیش بوونه سه‌گ!بۆیه كه‌سێك ڕه‌ددی دایه‌وه‌و وتی ئه‌وه هه‌ر شیعر نییه ، ئیتر غولام ئه‌حمه‌د به ناشیرین‌ترین شێوه وه‌ڵامێكی له‌دژی نووسی ئه‌مه ههندێكیی: (أمَّا ما أنكَرت في كتابك بلاغة قصيدتي، وما أكَلت عصيدتي، فلا أعلم سببه إلا جهْلك وغباوتك، وتعصُّبك ودناءتك، أيها الجهول، ق‌م وتصفَّح دواوين الشعرا‌ء؛ ليظهر لك منهاج الأدب والأدباء، أَتُغلط صحيحًا، وتظن الحسن قبيحًا، وتأكل النجاسة، وتعاف النفاسة).
هه‌ندێ له عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی قادیانییهكان:
11- تناسخ الأرواح: واته باوه‌ڕیان وایه گیانه‌كان كه ده‌رده‌چن جارێكی تر ده‌چنه لاشه‌ی كه‌سانی تره‌وه ، ده‌ڵێن ئیبراهیم دوای دوو هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵ له ماڵی عه‌بدولموتته‌لیب دا به‌رجه‌سته بوو له لاشه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ، هه‌روه‌ها خودی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم دوو جاری تر له دایكبووه ، مه‌به‌ستیان پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌دی قادیانییه.
22- باوه‌ڕیان وایه خوای گه‌وره نوێژ ده‌كات و ڕۆژوو ده‌گریت و ده‌خه‌وێت وههڵهش ده‌كات " قال لي الله : إني أصلي وأصوم وأصحو وأنام " وقال :" قال الله : إني مع الرسول أجيب أخطيء وأصيب إني مع الرسول محيط ".
33- ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌رایه‌تی به هاتنی محمد صلی الله علیه وسلم كۆتایی پێ نه‌هاتووه ، به‌ڵكو هه‌ر به‌رده‌وامه و غولام میرزا ئه‌حمه‌د چاكترینی پێغه‌مبه‌رانه.
4- ده‌ڵێن: قورئان ئه‌وه‌یه كه بۆ میرزا دابه‌زیوه‌و فه‌رمووده‌ش قسه‌و ڕێنماییه‌كانی ئه‌وه.
55- هه‌روه‌ها پێیان وایه خۆیان خاوه‌ن شه‌ریعه‌تێكی سه‌ربه‌خۆن و هاوه‌ڵانی میرزا هاوشێوه‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌رن صلی الله علیه وسلم.وه‌كو له "الفضل، دا ماره‌ی 92 " هاتووه: " لم يكن فرق بين أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم وتلاميذ الميرزا غلام أحمد، إن أولئك رجال البعثة الأولى وهؤلاء رجال البعثة الثانية ".
66- حه‌جی گه‌وره (الحج الأكبر)ر واته :سه‌ردانی قادیانی و گۆڕی قادیانی. شوێنه پیرۆزه‌كانیش به لایانه‌وه سی شوێنن: مه‌ككه‌و مه‌دینه و قادیان ، وه‌كو له‌و كتیبهیاندا هاتووه: " أن الحج إلى مكة بغير الحج إلى قاديان حج جاف خشيب، لأن الحج إلى مكة لا يؤدي رسالته ولا يفي بغرضه " .
7- عاره‌ق و تلیاك به حهڵاڵدهزانن.
88- هه‌موو موسوڵمانیك به لایانه‌وه كافره تاكو نه‌چێته نێو قادیانیهكانهوه ، هه‌ركێیش ژن و ژنخوازی له گه‌ل موسوڵماناندا بكات كافره.
9- شتێك نه‌ماوه به ناوی جیهاد و پێویسته هه‌موان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز ملكه‌چ بن.
10- خوا به ئینگلیز ناو ده‌به‌ن چونكه وه‌حی به‌و زمانه دادهزێنیت بۆ قادیانی.
زانایانی ئیسلام به‌رده‌وام به‌رپه‌رچی ئه‌م تاقمه‌یان داوه‌ته‌وه‌و له ساڵی 19744 له كۆنگره‌ی (رابطة العالم الإسلامي في مكة المكرمة) به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ڕێكخراوه ئیسلامیه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه ده‌رچوونی ئه‌وانیان له دینی ئیسلام ڕاگه‌یه‌ندرا و فه‌توایش له زۆربه‌ی لایه‌نه پسپۆڕه‌كانی دونیا ده‌رچوو به بێ باوه‌ڕی ئه‌وان ، وه‌كو (المجمع الفقهي التابع لرابطة العالم الإسلامي، ومجمع الفقه الإسلامي التابع لمنظمة المؤتمر الإسلامي، وهيئة كبار العلما‌ء بالمملكة العربية السعودية،) ئه‌مه جگه له فه‌توای زانایان له هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌وه.
گه‌وره‌ترین هۆكاری درووست بوونیان كاتی خۆی جه‌هلی موسوڵمانان به دینه‌كه‌یان بوو ، ئێستاش له به‌ر هه‌مان هۆكارو سستی ئه‌هلی سوننه‌ت له به‌رگری كردن له عه‌قیده‌كه‌یان ، به تایبه‌ت له ساڵانی دواییدا چالاكی ئه‌و تاقمه زۆر زیادی كردووه ، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب به زۆرێك له زمانه‌كانی دونیا و به میكانیزمی چه‌واشه‌كاری و یارمه‌تی ڕۆژئاوا‌و و ئاسانكردنی سه‌رانی ولاته عه‌ره‌بیه‌كاندا بوونیان هه‌یه - به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپا -و چالاكییه‌كان ته‌شه‌نه ده‌كات و ته‌نانه‌ت له كوردستانیشدا هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
بۆ زیاتر شاره‌زا بوون بڕوانه: براءة الإسلام من القادياني ميرزا أحمد الغلام
د. يزيد حمزاوي، موسوعة الفرق/ الدرر السنیة ، القاديانية .... أفكارها وعقائدها/موقع اسلام ویب، هه‌روه‌ها ئه‌و كتێبانه‌ش كه به گشتی باسی تاقمه هاوچه‌رخه گومڕاكان ده‌كان وه‌كو : موسوعة الفرق والادیان المعاصرة/ ممدوح الحربي ، ....
2023-05-18
2023-11-06
2018-04-12
2024-03-26
2023-10-28