كیتاب و سوننه‌ت پێوه‌ره بۆ وه‌رگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌توای زانایان ئه‌گه‌ر زانا كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه وفه‌توای به پێچه‌وانه‌ی بنه‌مایه‌ك له بنه‌ماكانی كتاب و سوننه‌ت دا، یان له مه‌سه‌له‌یه‌كی بیروباوه‌ڕدا تووشی زه‌لـله‌و هه‌ڵه بوو، ئیتر ئایا هه‌ر نه‌پێكانێكی ئاسایی بێت به سروشتی خۆی وه‌كو مرۆڤێك، یان فشارێكی سیاسی و ده‌ره‌كی له‌سه‌ر بوو، كه هه‌موو ئه‌وانه ده‌گونجێت ڕوو بده‌ن، درووست نییه كه‌س به قسه‌ی بكات و شوێن پێی هه‌ڵگرێت، هه‌ڵه‌كه‌شی نابێته پاساو بۆ كه‌س ڕه‌چاوی بكات، چونكه حه‌ق و ڕاستی له قورئان و له سوننه‌تدا ڕوونه و پێوه‌رێكی نه‌گۆڕه بۆ موسوڵمانان و په‌ناگه‌یه‌كی قایمه و ڕێگره له خشته‌چوون و سه‌رگه‌ردانی موسوڵمانان، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان پیاده كردنی ڕێگه‌ی حه‌ق بێت. پێشه‌وا (إبراهيمُ بنُ أبي عَبْلَة) كه له ساڵی (152)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه فه‌رموویه‌تی:: [مَنْ حَمَلَ شَاذَّ الْعُلَمَاءِ حَمَلَ شَرّاً كَثِيراً] واته هه‌ركه‌سێك به دوای قسه‌ی شاز و بێ به‌ڵگه‌ی زانایاندا بگه‌ڕێت، خراپه‌یه‌كی زۆر له خۆیدا كۆ ده‌كاته‌وه. پێشه‌وا (الأَوْزَاعِيُّ) وه‌كو له “السنن الكبرى” ی البیهقي دا هاتووه (10/211).فه‌رموویه‌تی: (مَنْ أَخَذَ بِنوَادِرِ العُلَمَاءِ، خَرَجَ مِنَ الإِسْلاَمِ) واته: هه‌ركه‌سێك به فه‌تواو قسه‌ی ده‌گمه‌نی زانایان كار بكات، دوور نییه له ئیسلام ده‌ربچێت، الله تعالی په‌نامان بدات. هه‌روه‌ها پێشه‌وا (الذَّهَبِيُّ) له كتێبی (سير أعلام النبلا‌ء) (8/90) فه‌رموویه‌تی:. (وَمَنْ تَتَبَّعَ رُخَصَ المَذَاهِبِ، وَزَلاَّتِ المُجْتَهِدِيْنَ، فَقَدْ رَقَّ دِيْنُهُ) واته: هه‌ركێ به دوای ڕێگه پێدانی بێ به‌ڵگه‌ی زانایانی مه‌زهه‌به‌كاندا بچێت و بۆ هه‌ڵه‌ی زانا گه‌وره‌كان بگه‌ڕێت كاری پی بكات، دینی لاواز ده‌بێت. هه‌ر له‌م باسه‌یش پێشه‌وا (سُلَيْمَانُ التَّيْمِيّ) فه‌رمووه‌تی: (إِنْ أخذتَ بِرُخْصَةِ كُلِّ عَالِمٍ اجْتَمَعَ فِيكَ الشَّر كُلُّهُ) واته: ئه‌گه‌ر به ڕێگه پدانی هه‌موو زانایه‌ك كاربكه‌یت هه‌موو خراپه‌یه‌كت تێدا كۆ ده‌بێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه، (ابْنُ عَبْدِ الْبَرِّ) فه‌رموویه‌تی: (هَذَا إِجْمَاعٌ لَا أَعْلَمُ فِيهِ خِلَافًا.) ئه‌مه كۆده‌نگی زانایانی له‌سه‌ره نه‌مزانیوه هچ زانایه‌ك ناكۆكی له‌سه‌ری هه‌بووبێت. بۆیه پێویسته موسوڵمانان له په‌روه‌ردگاریان بترسن و هه‌ڵه‌ی زانایان و زه‌لـله‌ی پیاوچاكان ڕه‌چاو نه‌كه‌ن و خۆیان به‌وه فریو نه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌و زانایانه پێچه‌وانه‌ی حه‌ق و بیروباوه‌ری ڕاست له مه‌سه‌له‌یه‌كدا قسه‌یان كرد و فه‌تواكه‌یان له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی خۆیاندا یه‌كی گرته‌وه زه‌لـله‌كه‌یان بكه‌ن به پاساوی سه‌رپێچی و به‌هانه‌ی له ڕێگه ده‌رچوون و لادان. ئه‌گه‌ر موسوڵمانان به روخسه‌ت و ڕێگه پێدان و هه‌ڵه‌ی هه‌موو زانایه‌كی گه‌وره كار بكه‌ن، به ته‌واوی له جه‌وهه‌ری ئیسلام دوور ئه‌كه‌ونه‌وه و مانایه‌ك بۆ بانگه‌شه‌ی سه‌روه‌ری كیتاب و سوننه‌ت نامێنێ. له كۆتاییشدا به‌وانه ده‌ڵێم كه به هه‌ڵه‌ی زانایان خۆشحاڵن و ده‌یكه‌نه پاساوی سه‌رپێچی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دینه‌كه‌یان: بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌لفوبێی عه‌قیده، بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه باسی بیروباوه‌ڕ ئه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر دڵی خۆتانتان به تاوان و لادان و بیدعه ڕه‌شنه‌كردووه‌ته‌وه پرسیار له دڵی خۆتان بكه‌ن، دڵیش هه‌ندێك جار موفتیه‌كی ڕاستگۆیه با وه‌ڵامتان بداته‌وه، (نعوذ بالله من الحور بعد الكور). إحسان برهان ا‌لدین