العربیة
/پرسیاری بیروباوه‌ڕ وه‌ڵامه‌كه‌ی/
پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:8 ژماره‌ی (طاغوت) ه‌كان چه‌نده‌؟
: 331
2018-04-10
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:8 ژماره‌ی (طاغوت) ه‌كان چه‌نده‌؟ پێشتر باسی واتای طاغوت مان كردووه‌، لێره‌شدا پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین ئایا ژماره‌ و جۆره‌كانیان چه‌ندن؟ له‌ ڕاستیدا ژماره‌یان زۆره‌ به‌ڵام سه‌رانیان پێنج ن: 1- ئیبلیس له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ نه‌فره‌تی الله ی لێبێت. 2- هه‌روه‌ها كه‌سێك به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان بپه‌رسترێت و خۆیشی به‌وه‌ ڕازی بێت و پێی خۆش بێت كه‌ ده‌په‌رسترێت. 3- یان كه‌سێك بانگی خه‌ڵكی بكات بۆ گوێڕایه‌ڵی ڕه‌ها و بێ سنووری خۆی وپه‌رستنی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانی په‌رستن. 4- هه‌ر كه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ بكات كه‌ هیچ ده‌رباره‌ی عیلمی غه‌یب ئه‌زانێت وباسی داهاتوو بكات و هه‌واڵ ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌ك بدات كه‌ ته‌نها له‌ زانستی الله تعالی یه‌ ئه‌وه‌ش تاغوته‌. 5- هه‌ركه‌سێكیش ته‌شریعی حوكم بكات به‌ غه‌یری ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ پێی ڕازی بووه‌ كه‌ قورئان و سوننه‌تی ڕاست و درووستی پێغه‌مبه‌ره‌ صلی الله علیه وسلم و یاسا بۆ خه‌لكی بنووسێت و جیاواز له‌وه‌ی له‌ قورئان و سوننه‌تدا هه‌یه‌ شه‌رع و حوكم و پاداشت و سزا دانێت ئه‌وه‌ش تاغوته‌، به‌هه‌مان شیوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ حوكمی پێ بكات و هه‌ڵیبژێرێت و پێی ڕازی بێت. بۆ ئه‌سڵی باسه‌كه‌ بڕوانه‌ كتیبی: كشف الشبهات. إحسان برهان الدین 2018-4-3