/ئجازەی قورئان خوێندن/
زنجیره باسی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن: (ئه‌ڵقه‌ی حه‌وته‌م) ئیجازه‌ی قورئانی وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوی
: 492
2018-04-10
زنجیره باسی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن: ئه‌ڵقه‌ی حه‌وته‌م
ئیجازه‌ی قورئانی وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوی
بێگومان له بنچینه‌دا زۆربوونی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی په‌رۆشن بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له قورئانخوێندندا دیارده‌یه‌كی باش و دڵخۆشكه‌ره ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ناخۆشی كردووه و نایه‌ڵێت ببێته مایه‌ی دڵخۆشی كێبڕكێی وه‌رگرتنی ئیجازه‌یه له‌پێنا ئیجازه‌دا نه‌ك وه‌رگرتنی به پێی ماف و مه‌رجه‌كانی خۆی ، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ئه‌م دیارده نامۆیه‌یدا هاتنی هه‌ندێ مامۆستای عه‌ره‌ب بوو بۆ گه‌رمیان و هه‌ولێر و شوێنی تر كه هه‌ندیكیان به گۆتره‌و به بێ هه‌بوونی هیچ مه‌رجێكی زانستی ده‌ستیان كردووه به دابه‌ش كردنی ئیجازه به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیه فێری زانسته‌كه بكه‌ن به‌ڵكو به‌بێ ئه‌وه‌ی قورئانیشی له‌لا خه‌تم بكه‌ن ، لێیان ده‌ناسم هه‌ڵه بۆ فێرخوازه‌كه چاك ناكات ، به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند جوزئێكی كه‌میش ئیجازه ده‌دات ، هاوكات له به‌رانبه‌ردا ئه‌وه‌ی كردووه‌ته هۆكارێك بۆ دابینكردنی مانگانه‌یه‌كی باش و چه‌ندین سوودی مادی تر ، ئه‌گه‌ر چی بازرگانی به قورئان خراپترین جۆری بازرگانی ناشه‌رعیه به‌ڵام خۆزگه وه‌كو ئه‌و كاره‌یان كرد قوتابیه‌كه‌یان فێر ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌كی جوان ، له‌و كاته ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یان ده‌بوو كه كیتابی خوایان وه‌كو ئامرازێكی به ده‌ستخستنی پاره به كارهێناوه ، نه‌ك هه‌ڵسن به تێكدانی شیرازه‌ی زانستێكی پیرۆز وه‌كو زانستی قیرائاتی قورئانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی له دڵی خه‌ڵكیدا.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-12-16 سلێماني
2024-02-05
2024-03-06
2018-11-02
2023-11-01
2023-11-01
2023-11-22
2018-04-07