العربیة
/ بیروباوەڕ/
یه‌كتر قبوڵ كردن له‌ ته‌رازووی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا
: 2218
2018-05-26

یه‌كتر قبوڵ كردن له‌ ته‌رازووی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا بنه‌مای یه‌كترقبوڵكردن وڕێزگرتن له‌ ڕای جیاواز كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن عه‌لمانییه‌كان و زۆرێك له‌ ئیسلامییه‌كانیشه‌وه‌ ده‌هۆڵی بۆ ده‌كوترێت، بنه‌مایه‌كی دژواره‌ له‌ گه‌ڵ بیروباوه‌ری ئیسلامدا تێكده‌گیرێت، هه‌روه‌ها نه‌ك ته‌نها به‌ واتای پاساو هێنانه‌وه‌ بۆ بیرو ڕای دژ به‌ عقیده‌و بابه‌ته‌ جیگیره‌كانی ئیسلام دێت، به‌ڵكو بانگه‌شه‌یه‌كیشه‌ بۆ ئاسایی ته‌ماشاكردنی موسوڵمانان بۆ زۆر لادان و گومڕایی و هه‌ڵه‌ی عه‌قیدی گه‌وره‌، ئه‌م كڵاویشه‌ ته‌نها چووه‌ته‌ سه‌ر موسوڵمانانه‌وه‌ ئه‌گینا غه‌یری ئه‌وان تا سه‌ر ئێسقان وابه‌سته‌ی ئایین و بگره‌ ڕێڕه‌وو بیرۆكه‌ی خۆیانن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لێی دانابه‌زن و به‌رگری لێ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت، به‌ڵام موسوڵمانان له‌ گه‌رمه‌ی مه‌ست بوونیان به‌ شارستانی ڕۆژئاوا و سه‌رسام بوونیان به‌ عه‌وله‌مه‌و عه‌لمانیه‌ت، به‌ خوێنێكی سارده‌وه‌ و بێ بایه‌خدان ئاماده‌ن له‌ سه‌ره‌كیترین بنه‌ماكانی باوه‌ڕ و ته‌وحید و ئیمانی خۆیان دابه‌زن و ده‌ست به‌رداری بن له‌ پێناو هه‌ندێك درووشمی دره‌وشه‌دار وناوی شه‌وقداری بێ ناوه‌ڕۆك. بنه‌مای یه‌كتر قبوڵكردن له‌ ڕووی فیكری و بیروباوه‌ڕه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ پێوه‌رێك بوونی نه‌بێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و هه‌ڵه‌و بنچینه‌ی نه‌گۆڕ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نه‌بێت موسوڵمان به‌ ئاره‌زووی خۆی شته‌كان وه‌ربگرێت و ڕه‌تكاته‌وه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا نه‌هاتبێت: (وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ۗ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا) یان ئایه‌تی: (وَاللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ ۚ) و ده‌یان ئایه‌تی تر كه‌ باس له‌ حوكمی الله ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردن نه‌بێت و ته‌نها بۆ خویندنه‌وه‌ بێت! یه‌كتر قبوڵكردن له‌ ڕووی بیروباوه‌رو هیزری ئیسلامییه‌وه‌ وه‌كو ڕه‌تكردنه‌وه‌وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ بۆ سوڕه‌تی (الكافرون) و بنه‌ماو بنچینه‌ هاوشێوه‌كانی له‌ قورئان و سوننه‌تدا، ئه‌گینا كه‌ تۆ له‌ لای په‌روه‌ردگارته‌وه‌ خاوه‌نی حه‌قی ڕه‌ها بیت، چی پێویستیت به‌ ناحه‌قی نه‌یاران هه‌یه‌، نه‌خوازه‌ڵا قه‌بوڵیشی بكه‌یت و سازشی له‌گه‌ڵ بكه‌یت و كاری هاوبه‌ش و گرێبه‌ستی تۆكمه‌ له‌ نێوان حه‌ق و باتڵدا ببه‌ستی. له‌م قۆناغه‌دا كه‌ خراپترین قۆناغه‌ موسوڵمانان له‌ كوردستاندا پێیدا تێده‌په‌ڕن، حاڵی موسوڵمانان وه‌كو حاڵی كه‌سێكی بێ خاوه‌ن و بی سه‌رپه‌شتیار وایه‌، نه‌كه‌سێكی دڵسۆزی هه‌بێت و خۆیشی بزانێت چۆن كاروباری خۆی ڕێك بخات. إحسان برهان الدین 10 رمضان 1439