/نەیارانی سوننەت/
وانه‌یه‌ك له پێشه‌وا شافیعی بۆ به ناو قورئانییه‌كان
: 1087
2018-04-12
ده‌گێڕنه‌وه پێشه‌وا ( محمد بن إدریس الشافیعی ) جارێكیان له ناو مزگه‌وتی حه‌رامدا دانیشتبوو ، فه‌رمووی: هه‌ر پرسیارێكم لێ بكه‌ن به قورئانی پیرۆز وه‌ڵامتان ئه‌ده‌مه‌وه. پیاوێك وتی قوربان ده‌رباره‌ی زه‌رده‌واڵه ئه‌ڵێی چی ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئیحرامدا بێت و بیكوژێ؟ فه‌رمووی ئاساییه و هیچی له‌سه‌ر نییه. پیاوه‌كه وتی: ئه‌و وه‌ڵامه‌تان له چی شوێنێكی قورئاندا هاتووه؟ شافیعی فه‌رمووی: خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: {وما آتاكم الرسول فخذوه } ئینجا فه‌رمووده‌یه‌كی گێڕایه‌وه به‌سه‌نه‌دی خۆی له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه فه‌رموویه‌تی: ( عليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين من بعدي ) له دوای ئه‌وه سه‌نه‌دێكی تری گێڕایه‌وه له عومه‌ر ڕه‌زای خوای لێبێت كه فه‌رموویه‌تی: " للمُحْرِم قتل الزُّنْبُور " واته: ئه‌وكه‌سه‌ی ئیحرامی پۆشیبوو ده‌توانێ زه‌رده‌واڵه بكوژێ..به‌م شێوه‌ش به قورئان وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی دایه‌وه.
جا ته‌ماشاكه ئه‌وه تێڕوانینی پێشه‌وایه‌كی وا مه‌زنه بۆ پله‌و پایه‌ی سوننه‌ت وهیچ جیاوازییه‌كی نه‌بینی له نێوان قورئان و سوننه‌تی صه‌حیح دا.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-3-9 سلێمانی
2024-04-18
2022-07-05
2023-05-04
2018-04-07
2021-10-18