/وەڵامی پرسیارەکانتان/
خۆكوشتن: هۆكار و چاره‌سه‌ر وحوكمی چییە له ئیسلامدا؟
: 401
2021-10-25
وەڵامی_پرسیارەكانتان:34
خۆكوشتن: هۆكار و چاره‌سه‌ر وحوكمی چییە له ئیسلامدا؟
بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ده‌كوژێت تاوانێكی له تاوانه گه‌وره‌كان ئه‌نجام داوه و كاره‌كه‌شی ده‌بێته مایه‌ی سزادانی له ئاگری دۆزه‌خدا له ڕۆژی قیامه‌ت، موسوڵمانێكیش كه به‌جوانی له دینه‌كه‌ی تێگه‌یشتبێت و باوه‌ری به الله و ڕۆژی دوایی و قه‌زا و قه‌ده‌ر هه‌بێت هه‌رگیز ئه‌وكاره ئه‌نجام نادات.
له ڕاستیدا ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ئه‌كوژێت دوو تاوانی له‌یه‌ك كاتدا ئه‌نجامداوه؛ یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به ویست و قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگاری ڕازی نه‌بووه، دووه‌میش ئه‌وه‌یه ده‌ستدرێژی و سته‌می دژ به خۆی كردووه.
بڵاوبونه‌وه‌ی تاوانی خۆكوشتنیش هۆكاری زۆره له‌وانه:
- لاوازی دینداری و جه‌هلی كه‌سی خۆ كوژ به حوكم و ده‌ره‌نجامی ئه‌و تاوانه له دونیا و دوا ڕۆژدا.
- نه‌شاره‌زایی و لاوازی لایه‌نی بیروباوه‌ڕ لای كه‌سی خۆكوژ و ڕازی نه‌بوونی به قه‌زا و قه‌ده‌ر.
- گومان بردنی هه‌ڵه‌ی كه‌سی خۆ كوژ كه به‌و كرده‌وه‌ی كۆتایی بۆ كێشه‌و گرفت و بارودۆخی خراپی خۆی داده‌نێت.
- نه‌فامی و بێ ئارامی و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌سی خۆكوژ بۆ بێ ئه‌مێدی بی هیوایی و گومان و وه‌سوه‌سه.
هه‌روه‌ها كرانه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و زۆربوونی كێشه‌ی خێزانی كه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت و هه‌روه‌ها گه‌نجان و نه‌شاره‌زایان و كه‌م ئه‌زموونان به ڕوون و ئاشكرا كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ڕاگهیادنهكان كه به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رپرسیارێتی گه‌وره هه‌ڵده‌گرن سه‌باره‌ت به داڕوخانی خێزان و كۆمه‌ڵگا و هه‌نگاوهه‌ڵگرتنیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر.
جارى واش هه‌یه هه‌ندێ نه‌خۆشی ده‌رونی و تێكچوونی ئه‌عساب و ته‌ماشا كردنی هه‌ندێ فلیم و گرته‌ی یوتیوب، یان هه‌ندێ جار له ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌وه خۆكوژی درووست ده‌بێت.
چاره‌سه‌ریش ته‌نها و ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی موسوڵمانانه بۆ دینی ڕاسته‌قینه كه له قورئان سوننه‌تدا هه‌یه و پته‌و كردنی ئیمانی كه‌سه‌كانه به بوونی الله و ڕۆژی دوایی و بیروباوه‌ڕی قه‌زاو قه‌ده‌ر و شاره‌زا بوون له دینی ئیسلام وه‌كو به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر بۆ ژیان له ڕووی عه‌قیده شه‌ریعه‌وه.
هه‌روه‌ها ناسینی ئه‌و دوژمنانه‌ی كه له پۆشاكی دۆست و دڵسۆزدا دێنه پێش و له ڕاستیدا ئه‌وانه چی تاك بن یان كه‌سایه‌تی و ڕێكخراو یان هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و زجیره دراماكان و بابه‌تی نه‌شیاو وێرانكه‌ر له یوتیوب و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به گشتی، له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌وانه كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هانی خه‌لكی ئه‌ده‌ن بۆ خۆكوشتن ناحه‌زی مرۆڤه‌كانن به گشتی و دوژمنی موسوڵمانانن به تایبه‌تی.
بۆیه لێره‌دا سه‌باره‌ت به حه‌رامی تاوانی ئینتیحار كردن و ترسناكی كاریگه‌ری و شوێنه‌واره‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگا ، به پێویستم زانی له ڕووناكی قسه‌ی زانایان و شاره‌زایاندا چه‌ند حوكمێك ڕوون بكه‌مه‌وه كه هه‌ندێكیان خه‌ڵكی پێی ئاشنا نین، یان به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتوون:
1- ژیانی مرۆڤ موڵكی خۆی نییه تاكو ئازاد بێت له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك كۆتایی پێ بهێنێت، به‌ڵكو ژیانی موڵكی الله یه كه پێتی به‌خشیوه و لێی قه‌ده‌غه كردوو ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر، وه‌كو چۆن ده‌ست درێژی كردن بۆ سه‌ر ژیانی كه‌سانی تر سته‌مه‌و تاوانێكی هه‌ره‌گه‌وره‌یه به‌و شێوه‌ش ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر گیانی خۆی سته‌مه‌و تاوانێكی هه‌ره گه‌وره‌یه، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا)، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم له فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح دا فه‌رموویه‌تی: " من قتل نفسه بحديدة فحديدته يتوجأ بها في بطنه في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبداً، ومن شرب سماً فقتل نفسه، فهو يتحساه في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبداً، ومن تردى من جبل فقتل نفسه، فهو يتردى في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبداً" ابن حجر العسقلانی له فتح الباري له شه‌رحی فه‌رمووده‌ی ژماره (6277) فه‌رموویه‌تی: «ويؤخذ منه أن جناية الإنسان على نفسه كجنايته على غيره في الإثم لأن نفسه ليست ملكا له مطلقا بل هي لله تعالى فلا يتصرف فيها إلا بما أذن له فيه».
2- ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ده‌كوژێت به ئه‌جه‌ل و كاتی دیاری كراوی خۆی ده‌مرێت و ڕۆژی ته‌واو بووه، وه‌كو الله تعالی له قورئاندا فه‌رموویه‌تی: (فإذا جا‌ء أجلهم لا يستأخرون ساعة ولا يستقدمون)، خۆكوژ ڕۆژی ته‌واو بووه و ڕۆزی و ماوه‌ی خۆی له‌م ژیانه‌دا ته‌واو كردووه، ئه‌وه‌ش به واتای ئه‌وه نایه‌ت كه كه‌سی خۆكوژ به‌و پێیه هیچی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو حوكم و سزای خۆكوشتن ده‌یگرێته‌وه.
3- خۆكۆشتن یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌و هۆیه‌وه شاییسته‌ی سزای توندی لای په‌روه‌ردگاری ده‌بێت وه‌كو فه‌رموویه‌تی: ( ولا تقتلوا أنفسكم إن الله كان بكم رحيماً ومن يفعل ذلك عدواناً وظلماً فسوف نصليه ناراً وكان ذلك على الله يسيراً ) ئهوڕواڵهتی هه‌موو ده‌قه‌كانه كه باس له‌و تاوانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام حوكمی كۆتایی له جێبه‌جێكردنی سزا به سه‌ر خۆكرژدا یان لێخۆشبوو‌ن ئه‌وه ته‌نها بۆ الله تعالی ده‌گه‌ڕێته‌وه و مه‌شیئه‌تی خۆیدایه.
4- بیركردنه‌وه له خۆكوشتن وه‌كو ڕێگه‌یه‌ك بۆ ڕزگاربوون له كێشه‌و گرفته‌كانی ژیان، بیركردنه‌وه‌ی كه‌سانێكه كه باوه‌ڕیان به الله و ڕۆژی دوایی و قه‌زاو قه‌ده‌ر نییه و له بنچینه‌دا ئه‌م په‌تایه كه تووشی دینی موسوڵمان ده‌بێت ده‌ردێكی كوشنده‌یه له ڕۆژئاواوه پێمان گه‌یشتووه كه ئه‌وان له راستیدا ئه‌گه‌رچی به‌ناو مه‌سیحی ن به‌ڵام زۆربه‌یان له ڕاستیدا بی باوه‌ڕ و مولحید ن و سه‌رگه‌ردانن باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی و لێپرسینه‌وه نییه.
5- له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خۆ كوشتن تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام كوفر نییه‌و خۆكوژه‌كه به كاره‌كه‌ی كافر نابێت مه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی به حه‌ڵاڵ بزانێت، ئه‌و كاته به (اسنحلال)ه كه كافر ده‌بێت نه‌ك به (انتحار) ه، له‌م مه‌سه‌له‌شدا زۆرێك له خه‌ڵكی به هه‌ڵه تێگه‌یشتوون.
ئه‌هلی سوننه‌ت به پێچه‌وانه‌ی خه‌واریج وموعتهزیلهكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه هیچ تاوانبارێك له‌به‌ر تاوانه‌كه‌ی كافر نابێت و به هه‌میشه‌یی له دۆزه‌خدا نامێنێته‌وه به مرجێك له‌سه‌ر ته‌وحید و لا إله الا الله مردبێت و مافه‌كانی وشه‌ی ته‌وحیدی دابێت و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئه‌نجام نه‌دابێت.
سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمووده‌ش كه وشه‌ی ته‌خلید ی تێدایه واته به هه‌میشه مانه‌وه‌ی خۆكوژ له دۆزه‌خدا ئه‌وه له‌و فه‌رمووده‌دا نه‌هاتووه كه له نێوان بوخاری و موسولیمدا به (متفق علیه) وه‌سف كراوه، به‌ڵكو له‌و فه‌رمووده‌ی ئهبوهورهیرهدا هاتووه كه ته‌نها موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه به‌بێ بوخاری و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (من قتل نفسه بحديدة فحديدته في يده يجأ بها في بطنه في نار جنهم خالداً مخلداً فيها أبداً، ومن تحسى سماً فقتل نفسه فسمه في يده يتحساه في نار جنهم خالداً مخلدا فيها أبداً، ومن تردى من جبل فقتل نفسه فهو يتردى في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبداً) سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمووده‌ی پێشه‌وا موسلیم یش كه‌ئاماژه‌ی هه‌تاهه‌تایی مانه‌وه‌ی كه‌سی خۆكوژی تێدایه له دۆزه‌خدا، زانایان له چه‌ند ڕووویهكهوه وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه:
* فه‌رموویانه ئه‌و زیاده‌یه وه‌همه‌و هه‌ڵه‌یه‌كه له ئه‌سڵی فه‌رمووده‌كه‌دا نییه.
* فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر ئه‌و زیاده‌یه جێگیریش بێت ئه‌وه بۆ كه‌سێكه ئه‌و تاوانه به حه‌ڵاڵ و ڕێگه پێدراو بزانێت؛ واته ئیستیحلالی بكات و له‌و حاڵه‌ته‌دا به هۆی استحلال ه كه‌ی كافر ده‌بێت و هه‌موو كافرێكیش به هه‌تا هه‌تایی له دۆزه‌خدایه.
* هه‌ندێكیشیان وتوویانه وشه‌ی ته‌خلید وه‌كو هه‌ڕه‌شه و ڕوونكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌یی تاوانه‌كه باس كراوه نه‌ك حه‌قیقه‌تی هه‌تاهه‌تایی ویسترابێت.
* هه‌ندێكیشیان وتوویانه به‌ڵێ به هه‌تاهه‌تایی مانه‌وه له دۆزه‌خدا پاداشت و سزای ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی ئه‌كوژێت، به‌ڵام الله تعالی ئه‌هلی ته‌وحیدی جیاكردووه‌ته‌وه له‌به‌ر ته‌وحیده‌كه‌یان و به چاكه‌ی خۆی له دۆزه‌خ ده‌ریان ده‌هێنێ.
*بۆچوونێكی تریش هه‌یه كه به هه‌تا هه‌تایی له دۆزه‌خ ده‌مێننه‌وه به‌ڵام تا ئه‌و كاته الله تعالی ویستی له‌سه‌ر بێت.
6- بۆیه به پێی مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سونه‌ت خۆكوژی ئه‌هلی لا إله الا الله نا‌توانیت به‌دڵنییاییه‌وه بڵێیت ئه‌چێته دۆزه‌خه‌وه له‌به‌ر خۆكوشتنه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ریش چوو به هه‌میشه‌یی له دۆزه‌خدا نامێنیته‌وه، چونكه الله تعالی له قورئاندا فه‌رموویه‌تی: {إن الله لا يغفر أن يشرك به ويغفر ما دون ذلك لمن يشا‌ء}.
پێشه‌وا موسلیم یش ناونیشانێكی له سه‌حیحه‌كه‌یدا داناوه بریتییه له: "باب الدليل على أن قاتل نفسه لا يكفر" هه‌ر خۆیشی فه‌رمووده‌یه‌كی گێڕاوه‌ته‌وه كه توفه‌یلی كوڕی عه‌مر له كاتی كۆچكردنیدا بۆ مه‌دینه پیاوێكی خزمی خۆی له‌گه‌دا بوو،نه‌خۆش كه‌وت و نه‌یتوانی له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئارام بگرێت و خۆی كوشت، توفه‌یل له خه‌ویدا خزمه‌كه‌ی بینی له حاڵێكی باش‌دا بوو، به‌ڵام ده‌ستی پێچرابوو، پێی وت په‌روه‌ردگارت چی لێ كردی؟ ئه‌ویش وتی به هۆی كۆچكردنم بۆ مه‌دینه په‌روه‌ردگارم لێم خۆش بوو، پێی وت ئه‌ی ده‌ستت چییه‌تی؟ وتی پێم وترا ده‌ستت بۆ چاك ناكه‌ین، چونكه ده‌ماری ده‌ستی خۆی بڕیبوو له كاتی خۆكوشتنه‌كه‌یدا، دواتر عه‌مر پێغه‌مبه‌ری بینی صلی الله علیه سلم و ئه‌و خه‌وه‌ی بۆ گێڕایه‌وه، ئه‌ویش فه‌رمووی: اللهم ولیدیه فاغفر واته په‌روه‌ردگار له ده‌سته‌كانیشی خۆش به.
پێشه‌وا النووي له قسه كردنی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ی پێشه‌وا موسلیم ده‌رباره‌ی حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ئه‌كوژێت فه‌رموویه‌تی: «أن من قتل نفسه أو ارتكب معصية غيرها ومات من غير توبة فليس بكافر، ولا يقطع له بالنار، بل هو في حكم المشيئة» واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆی ئه‌كوژێت یان هه‌ر تاوانێكی تر ئه‌نجام ئه‌دات وئهمرێت و بێ ئه‌وه‌ی له‌و تاوانه‌ی ته‌وبه بكات كافر نییه.
7- سه‌باره‌ت به حوكمی نوێژ كردن له‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كوشتووه، زانایان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موسوڵمانان ئه‌توانن نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن و داوای لێخۆشبوونی بۆ بكه‌ن فتح القدير 1/479، وحاشية ابن عابدين 2/224. والشرح الصغير 1/202، وحاشية الدسوقي 1/424. وتحفة المحتاج 3/192، ونهاية المحتاج 3/28.
به‌ڵام هه‌ندێك له زانا گه‌وره‌كانی وه‌كو مالیك و ئه‌حمه‌د بۆ نموونه فه‌رموویانه پێشه‌وای موسوڵمانان درووست نییه نوێژی له سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌بو حه‌نیفه و شافیعی فه‌رموویانه پێشه‌وای موسوڵمانانیش به هه‌مان شێوه ئه‌توانێت نوێژی له‌سه‌ر بكات (فتح القدير 1/479، وحاشية ابن عابدين 2/224.).
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته بۆ ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی شه‌رعی و فه‌توای زانایان گه‌راومه‌ته‌وه هه‌ندێكی له ناو نووسینه‌كه‌دا ئاماژه‌م پێكردووه.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-12-26 سێمانی
2023-11-22
2023-10-28
2024-04-18
2021-10-18
2018-04-24
2023-04-26
2024-04-16
2020-04-14