العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٢٩- الشاطبية
: 595
2018-04-09
هۆنراوه‌يه‌كه‌ پيكهاتووه‌ له‌ (1173) به‌يتى شيعر، ده‌رباره‌ى زانستى قيرائاتى قورئانى، ناونيشانى ته‌واى هۆنراوه‌كه‌ بريتى يه‌ له‌: (حرز الاماني ووجه التهاني) نووسه‌ره‌كه‌ى ناوى: (القاسم بن فِيرُّه بن خلف بن أحمد أبو القاسم، أبو محمد الشاطبي الرعيني) يه‌كێكه‌ له‌ زانايانى ئه‌هلى سوننه‌ت و زانايه‌كى گه‌وره‌ى قيرائاتى قورئانى پيرۆزه‌. هۆنراوه‌كه‌ به‌م چه‌ند به‌يته‌ ده‌ست پێ ده‌كات: بدأت ببسم الله في النظم أولا *** تبارك رحماناً رحيماً وموئلا وثنيت صلى الله ربي على الرضا *** محمد المهدى إلى الناس مرسلا وعترته ثم الصحابة ثم من *** تلاهم على الإحسان بالخير وبلا وثلثت أن الحمد لله دائما *** وما ليس مبدوءاً به أجذم العلا وبعد فحبل الله فينا كتابه *** فجاهد به حبل العدا متحبلا   ئه‌م هۆنراوه‌يه‌ هه‌موو بنه‌ماكانى حه‌وت قيرائه‌ته‌كه‌ (القراءات السبع)ى قورئانى تێدايه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى پێشه‌وايان: (نافع وابن كثير وأبي عمرو وابن عامر وعاصم وحمزة والكسائي). ئه‌م قه‌سيده‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى هه‌ره‌ گرنگه‌ به‌ڵكو گرنگترين سه‌رچاوه‌يه‌ى قيرائاته‌ به‌ شێوه‌يه‌كى ڕه‌ها، هاوكات يه‌كێكه‌ له‌ نايابترين هۆنراوه‌كانى زمانى عه‌ره‌بى ، به‌ هۆى جوانى داڕشتن و هه‌ڵبژاردنى وشه‌كانى و ئاستى هونه‌رى هۆنراوه‌كه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى. (محمد بن الجزري) كه‌ خۆى پێشه‌وايه‌كى مه‌زنى زانستى قيرائاته‌، ده‌رباره‌ى قه‌سيده‌كه‌ى (الشاطبي) فه‌رموويه‌تى: «ومن وقف على قصيدته علم مقدار ما آتاه الله في ذلك، خصوصاً اللامية التي عجز البلغاء من بعده عن معارضتها فإنه لا يعرف مقدارها إلا من نظم على منوالها أو قابل بينها وبين ما نظم على طريقها. ولقد رزق هذا الكتاب من الشهرة والقبول ما لا أعلمه لكتاب غيره في هذا الفن، بل أكاد أن أقول ولا في غير هذا الفن فإنني لا أحسب بلداً من بلاد الإسلام يخلو منه، بل لا أظن أن بيت طالب علم يخلو من نسخة به» واته‌: هه‌ركێ ئه‌و قه‌سيده‌ ببينيت ده‌زانێت خواى گه‌وره‌ چى تايبه‌تمه‌ندييه‌كى به‌و زانا به‌خشيوه‌، به‌ تايبه‌تى قه‌سيده‌ى حرز الأماني..كه‌ زمانزان و كه‌سه‌ به‌ تواناكانى ئه‌و بواره‌ دده‌سته‌وسان ڕاوه‌ستان له‌وه‌ى بتوانن هۆنراوه‌يه‌كى له‌و ئاسته‌ بنووسن..خواى گه‌وره‌ش ناوبانگ و وه‌رگيرانێكى بۆئه‌م كتێبه‌ نووسيوه‌ كه‌ شاره‌زانيم بۆ هيچ كه‌سێكى تر نووسرابێت له‌م بواره‌و، بگره‌ له‌ هيچ بوارێكى زانستى تريشدا..شاره‌زاش نيم وڵاتێك هه‌بێت له‌ وڵاتى موسوڵمانان ئه‌م كتێبه‌ى تێدا نه‌بێت، به‌ڵكو فێرخوازێكى زانست نييه‌ ماڵه‌كه‌ى ئه‌و كتێبه‌ى تێدا نه‌بێت...   (الشاطبية) يان (حرز الأماني ووجه التهاني) له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانى دواى شاتيبى به‌ ئه‌وپه‌ڕى گه‌وره‌يى و ڕێزه‌وه‌ ته‌ماشا كراوه‌و بايه‌خى پێدراوه‌و زانايان شه‌رحيان كردووه‌و گرنگى شاييسته‌يان پێداوه‌.له‌ به‌ناوبانگترين شه‌رحه‌كانى ئه‌و هۆنراوه‌يه‌ : 1- شرح الشاطبية : شمس الدين محمد بن محمود السمرقندي له‌ ( 600 ك) له‌ ژلندا بووه‌. 2 - المهند القاضبي شرح قصيدة الشاطبي : أبي العباس أحمد بن علي الأندلسي له‌ ساڵى ( 640 ك) وه‌فاتى كردووه‌. 3 - فتح الوصيد في شرح القصيد : علم الدين أبي الحسن علي بن محمد بن عبد الصمد السخاوي ، المتوفى سنة ( 643 ) . 4 - الدرة الفريدة في شرح القصيدة: منتجب الدين حسين بن أبي العز بن رشيد الهمداني ، له‌ ساڵى ( 643 ) وه‌فاى كردووه‌. 5 - كنز المعاني في شرح حرز الأماني ووجه التهاني : شمس الدين محمد بن أحمد بن محمد الموصلي ناسراو به‌ شعلة ، له‌ سالى ( 656 ك) وه‌فاتى كردووه‌. 6 - الفريدة البارزية في حل القصيدة الشاطبية : أبي عبد الله المغربي محمد بن الحسن بن محمد الفاسي ، له‌ ساڵى ( 656 ك) وه‌فاتى كردووه‌ . 7 - المفيد في شرح القصيد : علم الدين قاسم بن أحمد اللورقي الأندلسي له‌ ساڵى ( 661 ك) وه‌فاتى كردووه‌. 8- إبراز المعاني من حرز الأماني : لأبي شامة عبد الرحمن بن إسماعيل الدمشقي ، المتوفى سنة ( 665 ) . 9 - اللآلي الفريدة في شرح القصيدة : لأبي عبد الله محمد بن الحسن بن محمد بن القاسم ، المتوفى سنة ( 672 ) . هه‌روه‌ها جلال الدين السيوطي و ملا علي القاري دوو شه‌رحيان له‌سه‌رى هه‌يه‌.   له‌ زانا هاوچه‌رخه‌كانيش كه‌ ڕۆڵى گه‌وره‌يان هه‌بووه‌ له‌ خزمه‌تى زانستى قيرائات، دوو زاناى ناودار ئه‌و مه‌تنه‌يان شه‌رح كردووه‌: - إرشاد المريد إلى مقصود القصيد : لعلي محمد الضباع . - الوافي شرح الشاطبية : لعبد الفتاح بن عبد الغني القاضي . به‌ڵام وه‌كو تێبينييه‌ك بۆ فێرخوازانى زانستى قيرائات، پێم وايه‌ سه‌رچاوه‌ كۆنه‌كان له‌ شه‌رحى الشاطبية زۆر به‌ سوود نين بۆيان به‌راورد به‌ شه‌رحه‌ هاوچه‌رخه‌كان ، چونكه‌ جۆرێك له‌ ئاڵۆزى و گرانى تێدايه‌ و له‌ شه‌رحه‌كه‌ش ده‌رده‌چن بۆ هه‌ندێ بوارى زمانه‌وانى و بوارى تر. به‌ڵام شه‌رحه‌ هاوچه‌خه‌كانى وه‌كو (الوافي في شرح الشاطبية) ى عبد الفتاح القاضي ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت باشتره‌و ئاسانتره‌، له‌وانه‌شه‌ كتێبى (المزهر في شرح الشاطبية والدرة في القراءات العشر المتواترة) كه‌ كۆمه‌ڵه‌ مامۆستايه‌كى پسپۆر دايانناوه‌ له‌وه‌ش گونجاو تر بێت، چونكه‌ مه‌به‌ستيان بووه‌ زۆر ئاسان و ڕووون بێت و بێگومان سووديان له‌ زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كاوه‌ دێرينه‌كانيش بينيوه‌ ، ئه‌و كتێبه‌ له‌ لايه‌ن (دار عمار) له‌ عمان – الأردن له‌ ساڵى 2001 چاپكراوه‌.   له‌به‌ر ئه‌وه‌ش الشاطبية به‌ كوردى شه‌رحى نييه‌ و، وه‌كو خزمه‌تێكيش به‌ زانستى قرائات، هه‌ولێكم له‌به‌رنامه‌دا هه‌يه‌،‌ به‌ گوێره‌ى تواناى خۆم ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه‌ مه‌زنه‌ ئه‌نجام بده‌م و، تاكو ئێستا چه‌ند به‌شێكم به‌ ڤيديۆ تۆمار كردوووه‌ به‌ڵام بڵاوم نه‌كردووه‌ته‌وه‌. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌ش، پێشتر - وه‌كو هه‌نگاوێكى هاو شێوه‌ - به‌ ده‌نگ و نووسينيش شه‌رحێكم له‌سه‌ر مه‌تنى جه‌زه‌رييه‌ ئاماده‌ كردووه‌و، ئێستاش كۆمه‌ڵه‌ وانه‌يه‌كى ده‌نگيم ئاماده‌يه‌ ده‌رباره‌ى پێناسه‌ى زاراوه‌كانى زانستى قيرائات ، كه‌ وه‌كو سيدى به‌ نيازين -ان شاء الله- هاوپێچى كتێبێكمان بكرێت ده‌رباره‌ى زاراوه‌كانى زانستى قيرائات، كه‌ ئێستا له‌ لايه‌ن كتێبخانه‌يه‌كى ناودارى هه‌ولێر بۆ چاپ ئاماده‌ ده‌كرێت.   مه‌تنه‌كه‌ى (الشاطبية) چاكترين چاپه‌كانى بريتييه‌ له‌و چاپه‌ى كه‌ به‌ ته‌حقيقى علي الضَّبَّاع ئه‌نجام دراوه‌، دواى ئه‌وه‌ش چاپى محمد تميم الزُّعْبي، دواتريش چاپى د. أيمن رُشْدي سُوَيد. له‌ ساڵى 2014 ش (دار الغَوْثاني للدراسات القرآنية) به‌ لێكۆڵينه‌وه‌ى (المقرئ علي بن سعد الغامدي المكّي) چاپێكى نايابى جوانيان كرد كه‌ به‌ خه‌تى خۆشنووس مسعود حافظ نووسراوه‌.       الباعث الحثيث شرح اختصار علوم الحديث ئه‌م كتيبه‌ تايبه‌ته‌ به‌ زانستى فه‌رمووده‌وه‌، كورتكراوه‌ى كتێبى (علوم الحديث) ى ابن الصلاح الشهرزورى يه‌ كه‌ به‌ (مقدمة ابن الصلاح) ناسراوه‌.   دانه‌رى (الباعث الحثيث) زاناو موفه‌سيرى به‌ ناوبانگه‌ الحافظ ابن كثير، كه‌ له‌ ساڵى 700ك له‌ دايكبووه‌و له‌ سالى 774 وه‌فاتى كردووه‌، خاوه‌نى ته‌فسيرى قورئان و البداية و النهاية له‌ مێژوودا و چه‌ندين كتێبى به‌ سوود، له‌وانه‌: ئه‌م كتێبه‌ى لێره‌ باسى ده‌كه‌ين، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌ويت كتێبه‌كه‌ى له‌ بنچينه‌دا ناوى (اختصار علوم الحديث) ه‌ وناونيشانى: (الباعث الحثيث) له‌ لايه‌ن شێخ عبدالرزاق حه‌مزه‌وه‌ زياد كراوه‌ كه‌ ئه‌و يه‌كه‌م جار له‌ (المطبعة المالكية) له‌ مه‌ككه‌ چاپى كردووه‌، وئيتر به‌و ناوه‌ ناوبانگى ده‌ركردووه‌، به‌ تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى أحمد شاكر كتێبه‌كه‌ى (ابن كثير) ى شه‌رح كردووه‌و په‌راوێزى بۆ داناوه‌، ناكۆكى و گومانێكيش هه‌يه‌ له‌سه‌ر ناوى (الباعث الحثيث) كه‌ هه‌ندێك پێيان وايه‌ (احمد شاكر) دايناوه‌و كتێبه‌كه‌ش له‌و حاله‌ته‌ هه‌ر كتێبى ئه‌وه‌و، هه‌نديكيش ئه‌وه‌يان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ (صديق حسن خان) كه‌ دوو سال پێش له‌ دايكبوونى أحمد شاكر وه‌فاتى كردووه‌ له‌ كتێبى أبجد العلوم ج2/ص67 ئه‌و ناونيشانةى باس كردووه‌و، له‌و حاله‌ته‌ ناونيشانه‌كه‌ كۆنه‌. (ابن كثير) له‌م كتێبه‌دا ڕه‌چاوى ئه‌وه‌ ده‌كات وته‌يه‌كى ( ابن الصلاح) ده‌هێنيته‌وه‌و ئينجا به‌ دوايدا ده‌ڵێت: قلت، كتيبه‌كه‌ش به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى باس له‌ شه‌ست و پينج جۆر فه‌رمووده‌ ده‌كات، (الباعث الحثيث) كتێبێكى زۆر به‌ سووده‌، به‌ شێوه‌يه‌كى زانستيانه‌و كورت و پوخت، وه‌كو كورتكردنه‌وه‌ بۆ كتيبه‌كه‌ى ابن الصلاح باس له‌ زانستى فه‌رمووده‌و زارازه‌كانى ده‌كات و، يه‌كێكه‌ له‌ چاكترين ئه‌و كتێبانه‌ى تاكو ئێستا له‌ بوارى مصطلح الحديث دانراوه‌، ئه‌وه‌شى زياتر ده‌يكاته‌ جێگاى بايه‌خ و سوودى زياتر ئه‌وه‌يه‌، كه‌ فه‌رمووده‌ناسى هه‌ره‌ گه‌وره‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ (محمود شاكر) شه‌رحى كردووه‌وپه‌راوێزى له‌سه‌ر داناوه‌و، تێبينى و سوودى جوانى له‌سه‌ر تۆمار كردوه‌. ئه‌م كتێبه‌ داواكارييه‌كى زۆرى له‌سه‌ره‌ له‌ لايه‌ن خوينه‌ران و فێرخوازانى زانست به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى ، بۆيه‌ به‌ ڕێژه‌يه‌كى زۆر چاپ ده‌كرێت، هه‌ر به‌و هۆيه‌شه‌وه‌ هه‌ندي له‌ چاپه‌كانى بازاڕى وخراپن، به‌ڵام باشترين چاپه‌كانى (الباعث الحثيث) له‌وانه‌يه‌ بريتى بێت له‌ چاپى (دار المعارف) و هه‌روه‌ها چاپى ( مكتبة السنة) كه‌ زۆربه‌ى چاپه‌كانى تريش له‌م دوو چاپه‌ وه‌رگيراون و، په‌راوێزى شێخ ناصرالدين الألباني له‌سه‌ره‌و، هه‌ندێ خزمه‌تى زانستى باشى بۆ كراوه‌..هه‌ندێ له‌ شاره‌زايانيش ورياييان داوه‌ ده‌رباره‌ى چاپى (مكتبة الكيان) كه‌ به‌ چاودێرى (الأشبال أحمد سالم المصري) چاپ كراوه‌، چونكه‌ چاپێكى خراپه‌و هه‌له‌ى زۆرى تێدايه‌ به‌ تايبه‌تى چاپى يه‌كه‌مى.