العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
(الساكت عن الحق شيطان أخرس) وه‌كو فه‌رمووده‌ بنه‌ماى نييه‌:32
: 860
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:32 (الساكت عن الحق شيطان أخرس) وه‌كو فه‌رمووده‌ بنه‌ماى نييه‌ هه‌موومان ئه‌م وته‌يه‌مان وه‌كو فه‌رمووده‌ بيستووه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌م وته‌يه‌ هيچ سه‌نه‌دێكى صحيح ى نييه‌ ، به‌ڵكو سه‌نه‌دى (ضعيف) و(موضوع) يشى نييه‌، هيچ ئه‌سڵ و بنه‌مايه‌كى ڕاست و درووستى نييه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو مامۆستا و نووسه‌ر و قسه‌زانى ناو مه‌جليسه‌كان، وه‌كو فه‌رمووده‌ به‌كارى ئه‌هێنن، واتاكه‌شى ته‌واو بێت هيچ له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ناگۆڕێت، ئه‌گه‌ر وا بێت زۆربه‌ى فه‌مووده‌ درووست كراوه‌كان واتايان خراپ نييه‌ و فه‌رمانى تێدا نييه‌ به‌ خراپه‌، ئينجا دين به‌ گشتى ته‌نها له‌ قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ وه‌كو سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى وه‌رده‌گيردرێت، چۆن ئه‌بيت به‌ قسه‌ى زانايه‌ك يان ناودارێك وته‌يه‌ك وه‌كو دين وه‌ربگيردرێت. (محمد عمرو عبد اللطيف) له‌ كتێبى: " تبيض الصحيفة بأصول الأحاديث الضيعيفة " به‌شى دووه‌م(ل 71) ده‌رباره‌ى سه‌نه‌دى ئه‌م وته‌يه‌ ده‌ڵێت: (لم أقف له على أصل صحيح ولا ضعيف عن النبي صلى الله عليه وآله وسلم ، ولا موقوفا على أحد من الصحابة أو التابعين ومتقدمي السلف رضوان الله عليهم ، ولا رأيت أحدا من المصنفين في " الأحاديث المشهورة " تعرض له بنفي أو إثبات ، هلى الرغم من اشتهاره جدا في أيامنا هذه . ومن طالع الصحف الجادة بانتظام وجد كثيرا من المقالات قد صُدِّر بها هذا الكلام ، وألصق بالنبي صلى الله عليه وآله وسلم إلصاقا بصيغة الجزم ! سواء من أصحاب العمائم البيضاء أو غيرهم من أهل الفضل والصلاح ، ومن الذين يظن بهم أنهم على قدر من الثقافة الإسلامية والتمييز العلمي . نعم ، المصدر الوحيد الذي وجدت فيه هذا الكلام ، هو " الرسالة القشيرية " للإمام أبي القاسم القشيري رحمه الله إذ قال ( ص 62 : باب الصمت ) : واته‌: ئه‌و توێژه‌ره‌ ده‌ڵێت: من هيچ سه‌نه‌دێكى ڕاست و درووست، يان سه‌نه‌دى لاوازيشم بۆ ئه‌م وته‌يه‌ نه‌دۆزيوه‌ته‌وه‌، نه‌ به‌ (موقوف) يش بينيمه‌ بدرێته‌ پاڵ هيچ هاوه‌ڵێك يان تابيعييه‌ك يان زانايه‌كى گه‌وره‌، سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ش ده‌بينين وته‌يه‌كى زۆر به‌ ناوبانگه‌ و مێزه‌ر به‌ سه‌ره‌كان و پياوچاكان و ڕۆشنبيره‌كان هه‌موويان وه‌كو فه‌رمووده‌ ده‌يگێڕنه‌وه‌، ده‌ڵێت: ته‌نها له‌ كتێبى (الرسالة القشيرية) بينيومه‌ كه‌ دانه‌ره‌كه‌ى له‌وێ وه‌كو وته‌يه‌ك باسى كردووه‌. لێره‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه‌ بڵێم ئێمه‌ تواناو حه‌زى ته‌حقيقمان زۆر لاوازه‌ و له‌وه‌ش خراپتر جارى وا هه‌يه‌ ده‌شزانين وته‌يه‌ك ڕاست نييه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى واتاى قسه‌كه‌ جوانه‌ ئيتر چاوپۆسى ده‌كه‌ين كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ دونياى زانستى ئيسلاميداكاره‌ساتێكى مه‌نهه‌جييه‌، بۆيه‌ زانايان له‌م مه‌سه‌له‌ زۆر توند و حه‌ددى بوونه‌ و هه‌ندێكيان نه‌بێت بواريان به‌ فه‌رمووده‌ى زه‌عيف داوه‌ ئه‌ويش به‌ مه‌رجێك له‌ ڕێگه‌ى تره‌وه‌ به‌ هيز بكرێت و لاوازييه‌كه‌ى زۆر نه‌بيت و ته‌نها له‌ (فضائل الاعمال )دا باس بكرێت نه‌ك له‌ ئه‌حكام، به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ زۆرێك له‌ زانا ه‌وره‌كان ئه‌وه‌شيان پێ ڕاست نييه‌ و له‌ هه‌بوونى هه‌زاران فه‌رمووده‌ى صحيح دا هيچ پاساوێك نييه‌ بۆ په‌نابردنه‌ به‌ر فه‌رمووده‌ى (ضعيف) كه‌ بيگومان كێشه‌يه‌كى هه‌يه‌ له‌ يه‌كێك له‌ زنجيره‌ى سه‌نه‌ده‌كه‌يدا يان زياتر له‌ كێشه‌يه‌ك. به‌ كورتى: (الساكت عن الحق شيطان أخرس) هه‌ر فه‌رمووده‌ نييه‌و هه‌نديك پێيان وايه‌ قسه‌ى هه‌ندێك له‌ زانايانه‌. جياوازى ئه‌وه‌ى فه‌رمووده‌ بێت و فه‌رمووده‌ نه‌بيت ئه‌وه‌يه‌ فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دينه‌و وته‌ى هه‌ركه‌سيكى تر له‌ ڕوانگه‌ى دينه‌وه‌ ته‌ماشا ده‌كرێت و حوكمى له‌سه‌ر ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌كو فه‌رمووده‌ ناسينراو خۆيشى فه‌رمووده‌ نه‌بوو ئه‌وه‌ (موضوع) ه‌ و هه‌ره‌شه‌ى توندى له‌سه‌ره‌ ئه‌گه‌ريش واتكه‌ى زۆر باش بێت و له‌گه‌ل ڕوحى ئيسلاميشدا بگونجێت. إحسان برهان الدين 9- شعبان-1438 2017-5-5 سلێمانى