العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
#القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (5)
: 324
2021-10-18
#القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (5) پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی پێنجەم پرسیاری 1/ بنچینەی پێنجەم سەبارەت بە ناوەكانی الله تعالی چییە؟ وەڵام/ بنچینەكە بریتییە لە: ( أسماء الله تعالى توقيفية لا مجال للعقل فيها) واتە: ناوەكانی الله عزوجل (توقیفیة) و تەنها لە دەقی قورئان و سوننەتەوە وەردەگیرێن و هیچ بوارێك نییە بۆ مرۆڤەكان بەعەقڵی خۆیان قسەی تێدا بكەن. بۆیە لەم مەسەلەدا پێویستە لە سنووری كیتاب و سوننەت ڕابوەستین و هیچ زیاد و كەمێك لەمەسەلەی ناوەكانی الله تعالی دا ئەنجام نەدەین، هەروەكو خۆی فەرموویەتی: (وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السمع والبصر والفؤاد كُلُّ أولئك كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً ). واتە: ئەی مرۆڤ شوێنكەوتووی هیچ مەبە كە نایزانیت و بەتەواوی شارەزای نیت، بەڵكو دڵنیابەرەوەو وردبەرەوە، چونكە مرۆڤ لە چۆنێتی بەكارهێنانی گوێ و چاو و دڵیدا بەرپرسیارە، جا ئەگەر لە خێرو چاكەدا بەكاری هێنا پاداشتی دەست دەكەوێت، ئەگەر لە شەڕ و خراپەشدا بەكاری هێنا سزا دەدرێت. پرسیار 2/ (توقیفیة) واتای چی دەگەیەنێت؟ وەڵام/ واتە ڕاگیراوە لەسەر كیتاب و سوننەت و تەنها ئەو ناوە جێگیر دەكرێت كە بەڵگەی جێگیربوونی لەو دوو سەرچاوەدا هاتبێت. پرسیار 3/ ئایا مرۆڤ بە عەقڵی خۆی دەتوانێت بزانێت الله تعالی شایانی چ ناوێكە؟ وەڵام/ عەقڵی مرۆڤ توانای ئەوەی نییە ناو بۆ الله دیاری بكات ، ئەویش لەبەر چەند هۆكارێك: 1- ناودانا بۆ الله تعالی كاری مرۆڤەكان نییە و ئەگەر بیكەن دەبێتە جۆرێك لە درۆ و قسەهەڵبەستن" الله فەرمویەتی: ﴿قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴾ الأعراف: 33. بە پێی كۆتایی ئایەتەكە هەر قسەیەك یان ناودانانێك بۆ الله تعالی بەبێ هەبوونی بەڵگەیەك كارێكی قەدەغەكراوە. 2- لەبەر ئەوەی دانانی ناوێك بۆ الله كە خۆی بۆ خۆی دیاری نەكردوە، یان نكۆڵی كردن لە ناوێك كە خۆی بۆ خۆی دیاری كردووە ، ئەوە سنوور بەزاندنە و تاوانێكی گەورەیە. چەند تێبینییەك لەسەر ئەم بنچینەیە : یەكەم/ زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی هەر ناوو سیفەتێك ڕیگەی پیدرابێت لە كیتاب و سونەتدا درووستە بوترێت ئەوە ناوی الله یە. دووەم/ بەهەمان شێوە زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی هەر ناوو سیفەتێكی ڕێگە پێنەدراو لەو دوو سەرچاوەیەدا نابێت وەكو ناو بۆ الله بەكار بێت. سێیەم/ سەبارەت بەناوێك نە ڕێگە پیدراو بێت و نە نكؤلی لەسەر بەكارهێنانی كرابێت بەم شێوە جیاوازییان لە نێواندا هەبووە: 1- مەنهەجی ئەهلی سوننەت وەكو پێشتر ڕوون كرایەوە بریتییە لەوەی ناوەكانی الله عزوجل تەوقیفییە و هیچ بوارێك نییە بۆ مرۆڤەكان ناوی بۆ زیاد بكەن، دەكرێت فەرموودەی ( لا أُحصي ثناءً علَيكَ أنتَ كما أثنَيتَ علَى نفسِك) كە لە سەحیحی موسلیمدا هاتووە (486). بكرێتە بەڵگە لەسەر ئەوە، چونكە ناو دیاری كردن بەشێكە لە واتای وشەی (ثناء) واتە ستایشكردن و ئەو كارە لە توانای مرۆڤەكاندا نییە. 2- بۆچوونێكی تر هەیە لە دەرەوەی ئەهلی سوننە و جەماعە بریتییە لەوەی كە ناوەكانی الله تعالی تەوقیفی و سنووردار نین و دەكرێت ودرووستە هەر ناوێكی شیاو بۆ الله تعالی دابنرێت، بەمەرجێك گومانی عەیب و خەوشی تێدا نەبێت، ئەمە بۆچوونی موعتەزیلە و هەروەها لە ئەشاعیرەش الباقلانی لە (تمهید الاوائل 261) و التفتازاني ش ئەوی گواستووەتەوە لە (شرح المقاصد 4/344) الباجوری ش بەهەمان شێوە لە ( شرح جوهرة اللقاني 89) ئەوانەش لەسەر ئەم بۆچوونە بوونە. 3- بۆچونێكی تریش هەیە كە هەندێ لە زانایان ڕاوەستاون و هیچ قسەیەكیان نەكردووە، واتە نەوتوویانە درووستە ناو زیاد بكرێت و نەش وتوویانە درووست نییە. ئەم بۆچوونە لە إمام الحرمین لە (الارشاد 136) گێڕدراوەتەوە، و الزركشي لە (شرح جمع الجوامع 4 / 869) لە الباقلاني گێڕاوێتییەوە كە ئەویش دوو قەولی بووە لەم مەسەلەدا. دەشگێڕنەوە یەكێك لە هۆكارەكانی بەجێهێشتنی أبو الحسن الأشعري بۆ موعتەزیلەكان ئەوە بووە كە جیاواز لە ئەوان باوەڕی وابووە هیچ ناوێك بۆ ناوەكانی الله تعالی نابێت زیاد بكرێت. [caption id="attachment_4538" align="alignnone" width="1536"] {"uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]